عادا یۆنات (بە عیبری: עדה יונת‎؛ لە دایکبووی ٢٢ی حوزەیرانی ١٩٣٩ لە ئوورشەلیم)[١][٢] کریستالۆگرافیستێکی ئیسرائیلییە. ئەو بەکار و دۆزینەوەکانی دەناسرێتەوە کە لەبارەی پێکھاتەکانی ڕایبۆسۆم کردبوونی. لە ساڵی ٢٠٠٩، لەپاڵ ھەریەکە لە ڤینکاترامان ڕاماکریشنان و تۆماس ئەی ستایتز بووە براوەی خەڵاتی نۆبێل لە کیمیا،[٣] ئەو بووە یەکەم ژنە ئیسرائیلی کە خەڵاتی نۆبڵ بباتەوە، لەوکاتەی ئیسرائیلییەکان ١٠ جار ئەو خەڵاتەیان وەرگرتووە.[٤][٥] ھەروەھا بووە یەکەم ژن لە ڕۆژھەڵاتی ناوین کە خەڵاتی نۆبل لە بوارێکی زانستی بباتەوە،[٦] ھەروەھا یەکەم ژن بوو لەدوای ٤٥ ساڵ خەڵاتی نۆبڵ لە کیمیا بەدەست بھێنێت.[٧]

عادا یۆنات
بە عیبری: עדה יונת
لەدایکبوون (١٩٣٩-٠٦-٢٢) ٢٢ی حوزەیرانی ١٩٣٩ (تەمەن ٨٤ ساڵ)
ئورشەلیم، ئیسرائیل
خوێندنەوەی ئای پی ئەیˈada joˈnat
شوێنی کارکردنزانکۆی شیکاگۆ، Q102212738
پەروەردەزانکۆی عیبریی ئۆرشەلیم، Weizmann Institute of Science
ڕاوێژکاری دکتۆراWolfie Traub
شوێنی کارWeizmann Institute of Science
کارتێکراوە لەلایەنWilliam Lipscomb

لەماوەی ژیانیدا کۆمەڵێک خەڵاتی پێدراوە، لەوانە لە ساڵی ٢٠٠٨، عادا یۆنات خەڵاتی ئەلبەر ئەنیشتاینی بۆ زانست پێدرا.[٨] لە ساڵی ٢٠١٨، ئەو لەلایەن زانکۆی کارنیگی مێلۆن دکتۆرای شانازی پێبەخشکرا.[٩]

عادا لە منداڵییەوە خولیای زانستی ھەبوو، سەرچاوەی ئیلھامەکەشی بۆ ژنە زانای پۆلەندی ماری کوری گێڕایەوە.[١٠] ئەو لە ساڵی ١٩٦٢، لە زانکۆی عیبری ئورشەلیم بڕواننامەی بەکالۆریۆسی لە کیمیا بەدەست ھێنا. دواتر لە ساڵی ١٩٦٤، بڕواننامەی ماستەری لە کیمیای ژیان وەرگرت. دواتر ھەر لە ئیسرائیل، لە پەیمانگای زانستیی وایزمان، بڕواننامەی دکتۆرای لە تیشکی ئێکسی کریستالۆگرافیک بەدەستھێنا.[١١][١٢][١٣]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Ada Yonath— L'Oréal-UNESCO Award". Jerusalem Post. 8 March 2008. Archived from the original on 17 January 2012. ١٧ی کانوونی دووەمی ٢٠١٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ "Israel Prize Official Site (in Hebrew) – Recipient's C.V."
  3. ^ "Nobel Prize in Chemistry 2009". Nobel Foundation. Archived from the original on 10 October 2009. Retrieved 7 October 2009.
  4. ^ Wills, Adam (7 October 2009). "Ada Yonath—First Israeli Woman to win Nobel Prize". Jewish Journal. Retrieved 7 October 2009. ٢٢ی نیسانی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  5. ^ Lappin, Yaakov (7 October 2009). "Nobel Prize Winner 'Happy, Shocked'". Jerusalem Post. Retrieved 7 October 2009.
  6. ^ Karin Klenke, Women in Leadership: Contextual Dynamics and Boundaries, Emerald Group Publishing, 2011, p. 191.
  7. ^ Interview ٢٠ی حوزەیرانی ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە., Ada E. Yonath, The Nobel Prize in Chemistry 2009
  8. ^ "Albert Einstein World Award of Science 2008". Archived from the original on 4 March 2014. ٤ی ئازاری ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  9. ^ "Commencement Speakers and Honorary Degree Recipients - Leadership - Carnegie Mellon University". www.cmu.edu (بە ئینگلیزی). Retrieved 2018-09-21.
  10. ^ "ISRAEL21c - Uncovering Israel". Israel21c.
  11. ^ "(IUCr) European Crystallography Prize". iucr.org.
  12. ^ Traub, Wolfie; Yonath, Ada (1966). "Polymers of Tripeptides as Collagen Models .I. X-RAY Studies of Poly (L-PROLYL-GLYCYL-L-PROLINE) and related Polytripeptides". Journal of Molecular Biology. 16 (2): 404–14. doi:10.1016/S0022-2836(66)80182-1. PMID 5954171.
  13. ^ Yonath, Ada; Traub, Wolfie (1969). "Polymers of Tripeptides as Collagen Models .4. Structure Analysis of Poly (L-PROLYL-GLYCYL-L-PROLINE)". Journal of Molecular Biology. 43 (3): 461–77. doi:10.1016/0022-2836(69)90352-0. PMID 5401228.

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری