شەڕی کەرکووک (٢٠١٤) ھێرشێک بوو کە داعش لە دژی ھێزی پێشمەرگە دەستی پێکرد.

شەڕی کەرکووک
بەشێکە لە2014 Northern Iraq offensive
وڵاتعێراق
جێکەرکووک
کاتی ڕوودان١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤

پاشخان دەستکاری

لە ١٠ی حوزەیرانی ٢٠١٤، ھێزەکانی داعش و سوپای پیاوانی تەریقەتی نەقشبەندی دووەم گەورەترین شاری عێراقیان گرت، موسڵ, دوای شەڕێکی ٦ ڕۆژە لە شارەکەدا.

لە ١٢ی حوزەیرانی ٢٠١٤ ھێزی پێشمەرگەی کوردستان شاری کەرکوکی کۆنتڕۆڵ کرد. دوای ئەوە، سوپای عێراق پێش ئەوەی ھیچ ھێرشێک لەلایەن ھێزە ئیسلامییەکانەوە دەست پێبکرێت، ھەڵھات.[١]

شەڕەکە دەستکاری

لە ١٧ی حوزەیرانی ٢٠١٤ ھێزەکانی داعش ھێرشیان بۆ داگیرکردنی شارەکە دەستپێکرد. ھەر زوو دوای ئەوە گرووپەکە ھێرشیان کردە سەر گوندی بەشیر ١٥ کیلۆمەتر لە باشووری شاری کەرکووکەوە، ئەو گرووپە لەگەڵ ھێزە ناوخۆیییەکان تێکھەڵچوون و دوای کاتژمێرێک شەڕ و پێکدادان گوندەکەیان گرت.[٢] ھەروەھا گرووپەکە دوو قەزای لاوەکی شارەکەیان گرت: یەکێکیان لە ڕۆژاوای شاری کەرکووک (ناحیەی مولتەقا) و یەکێکیان لە باشووری شاری کەرکووک (ناحیەی تازە) دواتر لە ڕۆژدا ھێزی پێشمەرگە بە پاڵپشتی ئاسمانی ھێرشەکانی ھاوپەیمانەکانیان، (ھاوپەیمانی بە سەرۆکایەتی ئەمریکا)، ھەردوو ناوچەی لاوەکی شارەکەیان کۆنترۆڵکردەوە.[٣]

لە ١٨ی حوزەیرانی ٢٠١٤، داعش ھەوڵیدا جارێکی دیکە ئەو شارە بگرێتەوە، ئەمجارەیان لە بەشی باکووری شارەکەدا. ھەروەھا ھەوڵیان دا یەدەگی نەوتی ئەویش بە ھەمان شێوە بگرن؛ بەڵام ھێزەکانی پێشمەرگە جارێکی دیکە بە سەرکەوتوویی بەرگریی لە شارەکە کرد لە دژی داعش.[٤]

دوای ئەوە دەستکاری

لە کۆتایی مانگی تەممووزدا ڕێکخراوی بەدر و بەشێک لە خەڵکی ناوچەکە چەکدارانی تورکمانی شیعەیان وەرگرت بۆ ھێرشکردنە سەر گوندی بەشیر لە ھەوڵێکی دژە ھێرشدا.

شەوی ٢٩ی ١ و ٣٠ی ١، داعش لە شەڕێکی نوێدا ھێرشی کردە سەر کەرکووک.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Iraqi Kurds 'fully control Kirkuk' as army flees". BBC News. 12 June 2014. Retrieved 19 November 2017.
  2. ^ "Iraq rebels battle for Baquba city". Al Jazeera. 17 June 2014. Retrieved 19 November 2017.
  3. ^ "Kirkuk". Global Public Policy Institute. 30 August 2017. Retrieved 19 November 2017.
  4. ^ "Iraqi Kurds battle Sunni fighters in Kirkuk". Al Jazeera. 18 June 2014. Retrieved 19 November 2017.