شەڕی کەرکووک (٢٠١٥)
شەڕی کەرکووک شەڕێک لە شاری کەرکوک لە نێوان ھەرێمی کوردستان و داعش بوو. شەوی ٢٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥، نزیکەی ١٥٠ چەکداری داعش ھێرشیان کردە سەر پێگەکانی باشوور و ڕۆژاوای شاری کەرکووک کە لەژێر دەسەڵاتی پێشمەرگەدا بوون. ھێرشی داعش لەژێر پەردەی تەمومژێکی چڕدا دەستی پێکرد و سەرکەوتوو بوو لە سەرکوتکردنی سەنگەرەکانی پێشمەرگە و دەستبەسەرداگرتنی شارۆچکەکانی مەلا عەبدوڵڵا، مریەم بەگ، تەلوەرد و دەروازەی مەکتەب خالید. ھەروەھا بەشێک لە کێڵگە نەوتییەکانی خەباز و ٢٤ کرێکار بە بارمتە گیران.[١][٢][٣][٤] بەلایەنی کەمەوە ٢٥ چەکداری پێشمەرگە گیانیان لەدەستداوە لەنێویاندا ژەنەڕاڵ شێرکۆ شوانی، فەرماندەی لیوای ١ و بەرپرسی پلە باڵای ھێزی پێشمەرگە لە کەرکووک.[٥] ژەنەڕاڵ شێرکۆ شوانی دوای ئەوەی لەلایەن ھێرشبەرانەوە گیری خوارد و تەقەی لێکرا، بەوتەی فەرماندەیەکی دیکەی پێشمەرگە، کوژرا.[٦] نزیکەی ١٦ چەکداری دیکەی پێشمەرگە لەلایەن داعشەوە گیران و دواتر کوژران.[٧][٨]
شەڕی کەرکووک | |
---|---|
بەشێکە لە | شەڕ لە عێراق |
وڵات | عێراق |
جێ | کەرکووک |
کاتی ڕوودان | ١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥ |
ڕۆژی دواتر فەرماندەیەکی دیکەی باڵای پێشمەرگە بە ناوی ژەنەڕاڵ حوسێن مەنسوور، فەرماندەی یەکەکانی پشتیوانی شەڕی ٢ لە دەڤەری کەرکووک لەکاتی سەرکردایەتیکردنی ھێرشێک بۆ سەر گوندی مەلا عەبدوڵڵا، بەھۆی تەقەی قەناسەوە گیانی لەدەستدا.[٩][١٠] ھەروەھا کێڵگە نەوتییەکانی خەباز لەلایەن ھێزەکانی پێشمەرگەوە کۆنترۆڵ کرانەوە. ھەرچەندە چەکدارانی داعش پێش پاککردنەوەی بەشێک لە بیرە نەوتییەکانیان ئاگر تێبەردا.[١١][١٢][١٣] ھێزە کوردییەکان ٨ گوندیان لە دەستی داعش کۆنترۆڵ کردەوە.
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ «As Battles Rage In Kirkuk, Political Solutions Are Needed | MERI». www.meri-k.org. لە ١٠ی ئازاری ٢٠١٦ ھێنراوە.
- ^ «Kurds retake oil facility in north Iraq, 15 workers still missing». Reuters. 2015-01-31. لە 2016-03-10 ھێنراوە.
- ^ «Relatives of captured Peshmerga urge prisoner exchange with ISIS». Rudaw. لە ١٠ی ئازاری ٢٠١٦ ھێنراوە.
- ^ «Heavy Setback For Iraqi Kurds As Clashes With ISIS Kill Top Commander». The Huffington Post. لە ڕەسەنەکە لە ٢٤ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٠ی ئازاری ٢٠١٦ ھێنراوە.
- ^ «ISIL fighters driven back from Iraqi oil town of Kirkuk». www.aljazeera.com. لە ١٠ی ئازاری ٢٠١٦ ھێنراوە.
- ^ «Eight Peshmerga, dozens of militants killed in fighting on various fronts». Rudaw. لە ١٠ی ئازاری ٢٠١٦ ھێنراوە.
- ^ «Terror group executed 21 captives?». www.arabnews.com. ٢٣ی شوباتی ٢٠١٥. لە ١٠ی ئازاری ٢٠١٦ ھێنراوە.
- ^ «ISIS Major Attack to Kirkuk killed Peshmerga Famous General». en.alalam.ir. لە ١١ی ئازاری ٢٠١٦ ھێنراوە.
- ^ «Second Kurdish commander killed as Peshmerga retake villages south of Kirkuk». Rudaw. لە ١٠ی ئازاری ٢٠١٦ ھێنراوە.
- ^ Mamoun، Abdelhak (February 2015). «A Peshmerga brigade commander killed by ISIS sniper southwest of Kirkuk - Iraqi News». Iraq news, the latest Iraq news by Iraqi News (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ڕەسەنەکە لە ٨ی ئابی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ١١ی ئازاری ٢٠١٦ ھێنراوە.
- ^ «Kurds retake oil facility in north Iraq, 15 workers still missing». Reuters. 2015-01-31. لە 2016-03-11 ھێنراوە.
- ^ Mamoun، Abdelhak (February 2015). «Peshmerga and police control Khabbaz field in Kirkuk, liberate North Oil Company employees - Iraqi News». Iraq news, the latest Iraq news by Iraqi News (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ڕەسەنەکە لە ٨ی ئابی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ١١ی ئازاری ٢٠١٦ ھێنراوە.
- ^ «ISHM 2: January 30 - February 6, 2015 - EPIC - Enabling Peace in Iraq Center». web.archive.org. ١٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩. لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە لە ١٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩. لە ٢٤ی ئازاری ٢٠٢٤ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر)