ڕێکخراوی بەدر یان فەیلەقی بەدر ڕێکخراوێکی عێراقی و حیزبێکی سیاسییە کە لە ساڵی ١٩٨٢ بە سەرپەرشتی محەممەد باقر حەکیم دامەزراوە، ڕێکخراوترین باڵی سەربازی ئۆپۆزسیۆنی شیعەیە لەسەردەمی ڕژێمی سەددام حوسێندا، ئێرانی وەک پەناگەیەک دوای ھەڵمەتێکی تەسفییەکردن و تیرۆرکردن کە کادرە پێشکەوتووەکانی لە عێراق، بەپێی فەرمانە شەخسییەکانی سەددام دەرچووە، و گڵۆپی سەوزی ھەڵدا بۆ تەسفییەکردنی باڵە سیاسییەکەی لە عێراق. فەیلەقەکە پێکھاتووە لە کۆمەڵێک چەکدار و سەرباز پێکدێن کە لە سوپای پێشووی عێراق ھەڵھاتوون و فەرماندە و ئەفسەری پێشوو و نەیارانی ڕژێمی سەددام بوون کە پەنایان بۆ سووریا و ئێران بردووە، لە سەرەتاوە بە ناوی لیوای بەدر و دواتر بە ناوی فەیلەقی بەدر دامەزراوە. ژمارەی ڕاستەقینەی ئەندامانی فەیلەقەکە تا ئێستا نادیارە، و خەمڵاندنەکان دەریدەخەن کە لە نێوان ٣٠ بۆ ٥٠ ھەزار چەکدارن. ژمارەی ئەندامانی ڕێکخراوەکە دوای ڕووخانی ڕژێم و پێشکەوتنی پرۆسەی سیاسی لە عێراقدا گەیشتە ١٠٠ ھەزار ئەندام، دواتر یەکەم کۆنفرانسی خۆی لە نەجەف لە دوای ڕووخانی ڕژێمی سەددام بەڕێوەچوو، تێیدا بڕیاردرا کە فەیلەقی بەدر بگۆڕدرێت بۆ ڕێکخراوێکی مەدەنی و حیزبێکی سیاسی، ڕوونیشیکردەوە کە فەیلەقی بەدر ڕۆڵی سەربازی کاتێک کۆتایی ھات کە ڕژێمەکە ڕووخا.

ڕێکخراوەی بەدر
بەشێکە لەحەشدی شەعبی، National Iraqi Alliance
دامەزران١ی کانوونی دووەمی ١٩٨٢
ئایینشیعە
وڵاتعێراق
گۆڕدراوە لەلایەنSheibani Network

سەرچاوەکان دەستکاری