شێرلۆک ھۆڵمز

لێکۆڵەری ناسراوی خەیاڵی، کە لەلایەن ئارتەر کۆنان دۆیڵەوە دروستکراوە
(لە شێرلۆک ھۆلمزەوە ڕەوانە کراوە)

شێرلۆک ھۆلمز (بە ئینگلیزی: Sherlock Holmes) (/ˈʃɜːrlɒk ˈhmz/ یان /-ˈhlmz/) لێکۆڵەرێکی تایبەتی خەیاڵییە کە لەلایەن نووسەری بەڕیتانی ئارتەر کۆنان دۆیڵ دروست کراوە؛ کە بەخۆی دەڵێت «لێکۆڵەرێکی ئامۆژگاریکەر» لە چیرۆکەکانیدا، Kaywan ناسراوە بۆ لێھاتووی لە وردبوونەوە، ڕێ نیشاندان، زانستی دادوەریی، و بەڵگەی لۆجیکی کە سنوور دادەنێت بۆ خەیاڵییەکەی، کە بەکاری دێنێت لەکاتی لێکۆڵینەوەی کەیسەکان بۆ بۆ بەشێکی زۆر لە کڕیارەکانی، کە سکۆتلەند یاردیش دەگرێتەوە. یەکەم دەرکەوتنی لە ڕۆژنامەدا لە A Study in Scarlet ی ١٨٨٧، ناوبانگی کارەکتەرەکە بڵاوبووەوە لەگەڵ یەکەم زنجیرەی لە کورتە چیرۆکەکان لە مەگەزینی The Strand Magazine، کە بە «A Scandal in Bohemia» دەستی پێکرد لە ١٨٩١ دەستی پێکرد؛ چیرۆکی دیکە لەوکاتەوە دەرکەوت تا ١٩٢٧، کە بووە کۆی چوار ڕۆمان و ٥٦ کورتە چیرۆک. ھەمووی بێجگە لەیەک دانە لە سەدەمی ڤیکتۆری و ئێدواردی دایە، لەنێوان ساڵانی ١٨٨٠ و ١٩١٤. زۆرینەی لەلایەن ھاوڕێ و بایۆگرافەری ھۆڵمز دکتۆر جۆن ئێچ واتسن خوێندراونەتەوە، کە زۆرینەی کات یارمەتی ھۆڵمز دەدات لە لێکۆڵینەوەکانی و زۆرینەی کات لەگەڵی دەمێنێتەوە لە 221B بەیکەر ستریت، لەندەن، کە زۆرینەی چیرۆکەکانی لێوە دەستپێدەکەن.

شێرلۆک ھۆڵمز
کەسایەتیی Sherlock Holmes
شێرلۆک ھۆڵمز لە وێنەیەکی کێشراوی ١٩٠٤ لەلایەن سیدنی پاگێت
یەکەم دەرکەوتنA Study in Scarlet
دروستکراوە لەلایەنسێر ئارثەر کۆنان دۆیڵ
زانیاریی ناو-گەردوونی
ڕەگەزنێر
پیشەلێکۆڵەری تایبەت
خێزانمایکرۆفت ھۆڵمز (برا)
نەتەوەبەڕیتانی

ھەرچۆنێک بێت یەکەم لێکۆڵەری خەیاڵی نییە، شێرلۆک ھۆڵمز بەناوبنگترینە.[١] لە ١٩٩٠ کانەوە زیاتر لە ٢٥٬٠٠٠ دروستکراوەی سەر ستەیج، فیلم، بەرھەمی تەلەڤیزیۆنی و بڵاوکراوە ھەیە کە ھۆڵمزی تێدا بێت،[٢] و کتێبی گینس بەو کارەکتەرە مرۆڤە لە ئەدەبدا دای ناوە کە زۆرترین جار ڕۆڵی بەرجەستەکراوە لە مێژووی فیلم و تەلەڤیزیۆندا.[٣] ناوبانگی ھۆڵمز ئێجگار زۆرە کە زۆرینەی کەس بڕوایان وایە کە کارەکتەرێکی خەیاڵی نەبێت و کەسێکی ڕاستی بووبێت؛[٤][٥] زۆر کۆمەڵەی ئەدەبی و ھەواداران لەسەر ئەم پێشبینییە دروستبوون. کارەکتەر و چیرۆکەکانی کاریگەرییەکی زۆری لەسەر نووسینی ئاڵۆز و کلتوری بەناوبانگ ھەبووە، لەگەڵ چیرۆکە ڕەسەنەکانی و لەگەڵ ھەزاران کە لەلایەن نووسەری دیکە بێجگە لە کۆنان دۆیڵ کە دروستکراونەتەوە لەسەر ستەیج و شانۆی ڕادیۆی، تەلەڤیزیۆن، فیلم، یاری ڤیدیۆی، و میدیای دیکە بۆ زۆر لە ھەزار ساڵ.

کارەکان

دەستکاری

ڕۆمانەکان

دەستکاری
  • A Study in Scarlet (بڵاوکراوەتەوە لە تشرینی دووەمی ١٨٨٧ لە Beeton's Christmas Annual)
  • The Sign of the Four (بڵاوکراوەتەوە لە شوباتی ١٨٩٠ لە Lippincott's Monthly Magazine)
  • The Hound of the Baskervilles (بەزنجیرەکراوە لە ١٩٠١–١٩٠٢ لە The Strand)
  • The Valley of Fear (بەزنجیرەکراوە لە ١٩١٤–١٩١٥ لە The Strand)

کۆکراوەی کورتە چیرۆکەکان

دەستکاری

کورتە چیرۆکەکان بەڕەسەن لە مەگەزینەکاندا بڵاوکراونەتەوە، کە دواتر کران بەپێنج کۆکراوە:

  • The Adventures of Sherlock Holmes (چیرۆکەکان بڵاوکراونەتەوە لە ١٨٩١–١٨٩٢ لە The Strand)
  • The Memoirs of Sherlock Holmes (چیرۆکەکان بڵاوکراونتەوە لە ١٨٩٢~–١٨٩٣ لە The Strand)
  • The Return of Sherlock Holmes (چیرۆکەکان بڵاوکراونەتەوە لە ١٩٠٣–١٩٠٤ لە The Strand)
  • His Last Bow: Some Later Reminiscences of Sherlock Holmes (چیرۆکەکان بڵاوکراونەتەوە لە ١٩٠٨–١٩١٧)
  • The Case-Book of Sherlock Holmes (چیرۆکەکان بڵاوکراونەتەوە لە ١٩٢١–١٩٢٧)

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ Sutherland، John. «Sherlock Holmes, the world's most famous literary detective». British Library. لە ڕەسەنەکە لە ٢٨ی حوزەیرانی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣ی تەممووزی ٢٠١٨ ھێنراوە.
  2. ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی نادروستی <ref>؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری :2 نەدراوە
  3. ^ «Sherlock Holmes awarded title for most portrayed literary human character in film & TV». Guinness World Records (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). ١٤ی ئایاری ٢٠١٢. لە ٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  4. ^ Rule، Sheila (٥ی تشرینی دووەمی ١٩٨٩). «Sherlock Holmes's Mail: Not Too Mysterious». The New York Times. لە ١٠ی ئازاری ٢٠١٦ ھێنراوە.
  5. ^ Simpson، Aislinn (2008-02-04). «Winston Churchill didn't really exist, say teens». The Telegraph (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). ISSN 0307-1235. لە 2019-12-30 ھێنراوە.

بەستەرە دەرەکییەکان

دەستکاری