شێخ عەبدولکەریمی کەسنەزانی

(لە شێخ عەبدولكەریمی كەسنەزانیەوە ڕەوانە کراوە)

شێخ عەبدولکەریمی کەسنەزان لە ساڵی ١٢٤٠ کۆچی لە ناوچەی قەرەداغ لە پارێزگای سلێمانی لە کوردستان لەدایکبوو. تەریقەتی کەسنەزانی بەناوی ئەم شێخەوە ناونراوە. لەسەرەتای دەستپێکردنی سلووکدا دەچێتە خزمەت شێخ عەبدولقادری قازان قایەی خاڵی و لای ئەو دەست بە خەڵوەتکێشان دەکات و لە خەڵکی دوور دەکەوێتەوە و بەتەنیایی زیکری خودا دەکات.

مەرقەدی شێخ عەبدولکەریمی کەسنەزان، ناسراو بە شای کەسنەزان، و شێخەکانی تەریقەتی قادری کەسنەزانی لە کرپچنە - سەنگاو

شێخ عەبدولکەریم ناسراوە بەنازناوی شاھی کەسنەزان، ناوی تەریقەتی عەلی قادری بەوە نراوە لەکاتی ئەوەوە تاکو ئامڕۆ بەم ناوە ناوی دەبەن (تەریقەتی عەلیی قادری کەسنەزانی)، شێخ لەدێی کڕبچنە لە نزیک سەنگاو جێگیر بوو. ئەوێ بوو بە سەنتەری ڕێنمایی کردنی ئایینی تەکیەی دروست کرد و قوتابخانەی ئایینی دانا بوو بە جێگای ڕووتێکردنی موریدان و شوێن کەوتووانی، بوو بە مینبەرێکی زانست و ڕووناکی و بووە شوێنی مەبەستەکانی قوتابیانی تەریقەت لە زۆر شوێنەوە.

سیفەتەکانی دەستکاری

شێخ عەبدولکەریمی شاھی کەسنەزان پیاوێکی خوداپەرست و سۆفی بوو. زاھید و لەخوداترس بوو ژیانی پڕ بوو لە تێکۆشانی لەگەڵ نەفس و داماڵینی جەستە لە ھەموو سیفەتە خراپەکان و دەست پێوە گرتنێکی توند بە سونەتی پێغەمبەر تێکۆشان بەرنامەی ئەو بوو، بۆیە داوا لە موریدان دەکات لەو بەرنامەیە دەرنەچن، پەیڕەوی تێکۆشان و خاوێن کردنەوە و پاڵفتەیی بکەن تاکو ھەر موریدێک ببێتە خۆڵ و خاک کە باش و خراپ بەسەریاندا تێپەڕ دەبێت، ئەویش ھەر شتی باشی لێی سەوز دەبێت و زۆر ئەو حەدیسی پێغەمبەری دووبارە دەکردەوە کە وتوویەتی (المسلم من سلم المسلمون من لسانە ویدە) واتا موسڵمان ئەو کەسەیە موسڵمانان لەدەستی و زمانی پارێزراون.

وتەکانی دەستکاری

شێخ عەبدولکەریم وتوویەتی: ڕۆڵەی خۆم ئەوەی لە دونیا دایە خەیاڵە و بەرەو نەمان دەچێت، پیاوی دونیا تەھا غەمی دونیایانە، پیاوی دواڕۆژ تەنھا غەمی دوارۆژیانە، ئاگاداربە لە بانگەشەی درۆ.

ئەوەی خواردت لەناوچوو، ئەوەی لەبەرت کرد کۆن بوو ئەو کردەوەی کردوتە دەیبینیتەوە ئەگەر چاکە بێت یان خراپە، گەڕانەوەت بۆ لای خودا مسۆگەرە و دەبێت ھەر بچیت، دەبێت لە خۆشەویستانت ھەر داببڕێیت.

دونیا سەرەتایەکەی لاوازی و بێزارییە و دوایییەکەی مردن و گۆڕە، دڵەکەت بە خودا ببەستە و پشت لەوانی دیکە بکە، ڕەفتارت باڕەفتاری ھەژاران بێت، ڕاست بە لەگەڵ شەریعەت و نییەتەکەت بپارێزە لە وەسوەسەی خراپ، دڵەکەت بگرە لە ڕۆیشتن بۆ لای خەڵکی، نانی وشک و ئاوی سوێر لە دەرگای خودابخۆ, گۆشتی تەڕ و ھەنگوین لە دەرگای خەڵکی مەخۆ, دەست بگرە بەو ھۆیەی کە دەبێتە ھۆی دابینکردنی ژیانی ڕۆژانەت لە ڕێگای شەرعەوە لە دەستکەوتنێکی حەڵاڵ.

ئەی مورید ئاگادار بە لە دڵشکاندنی ھەژاران و سیلەی ڕەحم بەجێبێنە ڕێز لەخزمان بگرە، و لەوانە خۆش بە کە ستەمت لێ دەکەن بێ فیز بە لەگەڵ ئەوانەی خۆیان بەگەورەتر دەزانن لە تۆ زۆر سەردانی ھەژاران بکە و ھاوڕێیەتیان بکە، پێداویستییەکانی ھەتیوان دابین بکەو ڕێزیان لێ بنێ.

ئەو کەرامەتانەی دراونەتە پاڵی دەستکاری

کەرامەتی زۆر دراونەتە پاڵی شێخ عەبدولکەریم. یەکێک لەموریدەکانی داوای لە شێخ کرد کە پێغەمبەر لەخەودا ببینێت زۆر شەیدای بینینی بوو. شێخ پێی وت گەیشتن بە پێغەمبەر ئاسان نییە، با بڕۆین بۆ فڵان ئەشکەوت، ڕۆیشتن کە گەیشتنە ئەشکەوتەکە دەروێشکە بینی پڕە لە زێڕ و شتی نایاب. شێخ پێی وت ئەمە ماڵ و سامانی خودایە تۆش پیاوێکی ھەژاری بەشی خۆت ھەڵبگرە لەم سامانە ڕزگارت دەبێت لەھەژاری، موریدەکە وتی ماوەی بیست ساڵە تێکۆشان دەکەم لەگەڵ نەفسەکەمدا دواڕۆژ بەدونیا ناگۆڕمەوە، ڕازیم بەھەژاری خۆم داوای دەوڵەمەندی ناکەم شێخ وتی: لەم تاقیکردنەوەیە سەرکەتووبویت، ئەم شەو بخەوە دەگەیتە خزمەتی گەورەی بوونەوەران پێغەمبەر موریدەکە نوست و بە پێغەمبەر گەیشت. پێی وت: لێم نزیک بەرەوە، عەبدولکەریمی کوڕم تۆی بۆ بینینی من ھەڵبژاردووە.

لە کاتی شێخ عەبدولکەریمی کەسنەزان پیاوێکی جوولەکە ڕووی کردە کڕبچنە پێی وابوو زانستی کیمیا لای شێخ بەدەست دەکەوێت تاکو بتوانێ کانزا بکاتە زێڕ، بێ ئەوەی ھۆی ھاتنەکەی دەرببڕێ ڕۆژێک شێخ دەچوو بۆ لای حەوزە ئاوەکە کەدەست نوێژی لێ ھەڵدەگرت و نوێژی دەکرد، حەوزەکە لەدەرەوەی گوند بوو، لە ڕێگادا چاوی بەجولەکەکە کەوت و پێی وت ئەوەی تۆ بۆی ھاتووی ئەوە مەبەستی ئێمە نییە تەماشای ئەو بەردەی پێشت بکە کە بەپەنجەی موبارەکی ئیشارەتی بۆ کرد یەکسەر ئەو بەردە بوو بەزێڕ وتی بیبە بۆ خۆت و بڕۆ, جوولەکەکە سەری سووڕما و وتی باشە بۆ ئەم زانستە بۆ خۆتان بەکار ناھێنن بەدەوڵەمەندی بژین، شێخ لەوەڵامدا وتی ئەگەر ئەوەمان بوێت ئەمەمان پێ نادرێت، جولەکەکە یەکسەر لەسەر دەستی شێخ موسڵمان بوو و تەوبەی کرد، بەم شێوەیە شێخ پشتی لە لەزەتەکانی دونیا کردبوو و نەی دەویست، بەوەش خودا (علم اللدن) زانستی لەدونی پێی دابوو کە توانای گۆڕینی شتەکانی بۆ زێڕی ساغی ھەبوو ھەرکاتێک بیویستبا، بەڵام ھەرگیز نەی ویستووە و تەنھا نزیک بوونی خودای ویستووە.

شێخ عەبدولکەریم ڕۆیشت بۆ بەرزنجە بۆ زیارەتی باپیرەکانی کە گەیشتە نزیک گوندەکە خەڵکێکی زۆر پێشوازییان لێ کرد، لەناویاندا زانایان و پیاوانی ئایینی تێدا بوو. یەکێک لەزانایەکان لە دڵی خۆیدا وتی چۆن شێخێک وەک شاھی کەسنەزان ڕیشی نەبێت، کە شێخ لەزیارەت مەرقەدەکانی باپیرەی بووەوە کە زۆر لە موریدەکان و خەڵکی لەدەوروبەری کۆ بوونەوە ڕووی موبارەکی کرد لە زاناکەو وتی: مامۆستا ڕیش لە بناغەی خوداپەرستی و کۆڵەگەکانی نییە، بەڵکو خوداپەرستی لە دڵسۆزی و نییەت پاکییە بۆ خودا بەکردەوە و لەخوداترسان و تێکۆشانە لە ڕێگای خودا.

ساڵێک گرانی بوو خەڵکان لەبرسان دەمردن شێخ عەبدولکەریم لەگەڵ خوارزایەکی خۆی ڕۆیشت بۆ لادێیەکی نزیک کڕبچنە بۆ ئەوەی ھەندێ جۆ بکڕێت بۆ نان. خوارزایەکەی وتی: خاڵۆ گومانی تێدا نییە تۆ قوتبی ئەو زەمانەی بۆ داوا لەخودا ناکەی دەوڵەمەندمان بکات لەم ساڵەدا کە خەڵکان لەبرسان دەمرن. شێخ گوێی لەم قسەیە بوو بە دارەکەی دەستی ئاماژەیەکی کردە بەردێکی گەورە کە لەسەر ڕێگاکەیان بوو بەردەکە بوو بە دوو بەشەوە، ھەندێک لیرەی زێڕی لێ ھاتە دەرەوە خوارزایەکەی وتی: خاڵۆ بەسمانە ئەوە دەوڵەمەند بووین، شێخ پێکەنی و دیسان ئیشارەتی بۆ بەردەکە کرد و لیرەکان لەناو بەردەکە دیار نەمان وتی کوڕم حۆقەیەک جۆبەسمانە زێڕ بۆ دڵدارانی و دونیاداران باشە.

وەفاتی دەستکاری

دوای چەسپاندنی کۆڵەکەکانی تەریقەت و زیندوو کردنەوەی سونەتی پێغەمبەر و گەڕانەوەی سەر بەرزی ئیسلام، لە ساڵی (١٣٢٠ کۆچی) لەدونیا دەرچوو و کوڕەکەی شێخ عەبدولقادری کەسنەزان لەسەر بەرماڵی شێخایەتی دەست نیشانی کرد. زۆر کەس فەزڵ مەقامی شاھی کەسنەزانیان باس کردووە لەوانەش کاک ئەحمەدی شێخ. کاتێک حاجی کاک ئەحمەدی شێخ لە حەج گەڕاوەتەوە بە مەبەستی زیارەتی شاھی کەسنەزان ھاتووەتە کربچنە، شاھی کەسنەزانیش بەخۆ و بە دەروێشەوە پێشوازی کردووە. کاک ئەحمەدی شێخ وتی: ئەوەی پێی ناکرێت بچێتە بەغدا بۆ زیارەتی غەوسی گەیلانی با بێت و زیارەتی مامم شێخ عەبدولکەریمی شاھی کەسنەزان بکات.

سەرچاوەکان دەستکاری