شایستە (فیلم)
شایستە ( لە زمانی ئینگلیزی Capable) فیلمێکی لە ٢٠١٧ لە ھیندستان فیلمێکی ئاکشن و ڕۆمانسی ھەستبزوێنە , دەرھێنەرەکەی سانجای گوپتایە , لە نوسینی ڤیجای کومار میشڕایە, بەرھەم ھێن ڕاکیش ڕۆشان , کۆمپانیای پەرھەم ھێنەر فیلمکرافت پڕۆدوکشن , موزیکی ھێمن لە لایەن ڕاجیش ڕۆشان. یەکەم وێنەگرتنی ئەم فیلمە دەست پێ دەکات لە ٢٠ی ئازاری ٢٠١٦. ئەوەی ئەم فیلمە جیادەکاتەوە هریتیک رۆشان و یامی گاوتەم ھەردووکیان ڕۆڵی دوو کوێر دەگێرن کە دەکەونە خۆشەویستی یەکەوە بە ھەر ڕێگەیەک .
لێھاتوو | |
---|---|
دەرھێنەر | سانجای گوپتا |
بەرھەمھێنەر | ڕاکیش ڕۆشان |
نووسەر | سانجای ماسوم |
شانۆنامە | ڤیجای کومار میشرا |
چیرۆک | ڤیجای کومار میشرا |
ئەکتەران | هریتیک رۆشان یامی گاوتەم ڕۆنیت ڕۆی ڕۆھیت ڕۆی |
مۆسیقا | گۆرانیەکان: ڕاجیش رۆشان بنچینە: سەلیم سولەیمان |
وێنەگری سینەمایی | سوودیپ سێتەجی ئایەنانکا بوس |
مۆنتاژ | ئاکیڤ عەلی |
کۆمپانیای بەرھەمھێنەر | |
بڵاوکردنەوە | فیلم کرافت پڕۆدەکشن بی فۆر یو مۆشن پیکچەرز |
دەرچوون | ٢٥ی کانونی دووەمی ٢٠١٧ |
وڵات | ھیندستان |
زمان | ھیندی |
ئەکتەران
دەستکاری- هریتیک رۆشان ھەروەک ڕۆھان بھاتناگەر
- یامی گاوتەم ھەروەک سوی بھاتناگەر
- ڕۆنیت ڕۆی
- ڕۆھیت ڕۆی ھەروەک ئەمیت
- نارێندرا جھا
- گیریش کولکارنی
- سورێش مینۆن
- ئورڤشی رۆتیلا
چیڕۆک
دەستکاریڕۆهان (ریتیک ڕۆشان) کوڕێکی دڵخۆشە بەڵام کوێرە، هاوسەرگیری لەگەڵ کچێک دەکات کە ئەویش وەک خۆی کوێرە بەناوی سوپیریا (یامی گاوتەم). ژیانی ئەم دوو ژن و مێردە بەخؤشی دەچێتە سەر تاوەکوو ڕۆژێک سوپریا دەستدرێژی دەکرێتە سەر لەلایەن کۆمەڵێک کەسی بەدەسەڵاتەوە. دوای ئەوەی دەیانەوێت سکاڵا تۆماربکەن لەسەر ئەو ڕووداوە بەڵام ناتوانن بیسەلمێنن و دواتر دووبارە لەلایەن هەمان کەسانەوە دەستدرێژی دەکرێتە سەر سوپریا بەمەش بەناچاری سوپریا خۆی دەکووژێت. ئەم ڕووداوە وا لە ڕؤهان دەکات چیتر چاوەڕێی دادگا نەکات و بەڕێگای خۆی تۆڵەی ژنەکەی بکاتەوە.
گەشەپێدان
دەستکاریسانجای گوپتا فیلمەکەی بە شێوەیەکی ڕەسمی ڕاگەیاند لە مانگی کانونی دووەم لەگەل ھیرتک ڕۆشان وەک ڕۆلی پێشەنگ , ڕاکیش ڕۆشان بەرھەمھێنی پرۆژەکەیە و ڕاجیش ڕۆشان دانەری مۆسیقایە. وە ھەروەھا دڵنیا کرایەوە یامی گۆتەم ڕۆڵی سەرەکی ببینێ لە ھەمان کاتیشدا ڕۆنیت و ڕۆھیت ڕۆڵی براکانی بگێرن , فیلمەکە بەرھەم دەھێنرێت لە لایەن ڕاکیش ڕۆشان لەژێر چاودێری کۆمپانیای بەرھەم ھێن FilmKraft Productions Pvt. Ltd. ڕاجیش ڕۆشان دانەری مۆسیقایە و سەلیم سولەیمان دانەری مۆسیقای بنچینەییە و ڕەسول پوکوتی دیزاینەری فیلمەکەیە. وێنەگری سینەمایی لە لایەن سوودیپ چێتەجی تەواو دەکرێت
فیلم
دەستکاریوێنەگری سەرەکی لە مۆمبای لە مانگی ئازاری ٢٠١٦ دەستی پێ کرا, وە لە مانگی تەمووزی ھەمان ساڵ تەواو کرا , لە ٢٥ی کانوونی دووەم نمایش دەکرێت و بە ٧٧ ڕۆژ فیمەکە تەواو کرا.
ڕێچکەی دەنگ
دەستکاریلێھاتوو | ||||
---|---|---|---|---|
ڕێچکەی دەنگ لە لایەن ڕاجیش ڕۆشان | ||||
تۆماربوون | ٢٠١٦ | |||
چەشن | Feature film soundtrack | |||
زمان | ھیندی | |||
بڵاوکەرەوە | T-Series | |||
دەرھێنەر | سانجای گوپتا | |||
بەرھەمھێنەر | ڕاکیش ڕۆشان | |||
کاتزانیی ڕاجیش ڕۆشان | ||||
|
بڵاوکردنەوە
دەستکاریفیلمەکە تەواو دەکرێت تا بڵاو بکرێتەوە لە ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧, یەکەم پۆستەری لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ بڵاو کرایەوە .
دانەری مۆسیقای ئەم فیلمە ڕاجیش ڕۆشانە. گۆرانیبێژ Jubin Nautiyal سێ گۆرانی گوتووە لەم فیلمە .
سەرچاوە
دەستکاری- ویکی ئینگلیزی، دوایین گۆڕانکارییەکانی ١١ی ئابی ٢٠١٧