ئیمپراتۆریەتیی شانگ

یەکەم شانشین کە ڕاستەوخۆ پشتڕاستکراوەتەوە لە مێژووی چیندا
(لە شانشینی شانگەوە ڕەوانە کراوە)

شانشینی شانگ (بە چینی: 商朝 خوێندنەوە: شانگچاۆ) لە مێژوودا بە شانشینی ین ناسراوە، (殷代 ین دای) شانشینێکی مێژوویی چینە کە لە ناوەند و خوارووی رووباری زەردا بوە. کە لە دوایی شانشینی سیا دامەزرا دواتریش شانشینی ژۆو دامەزرا تۆماری شانشینی شانگ لە کتێبە مێژوویییەکانی (تۆمارەکانی بامبۆ، تۆماری مێژوویی شیجی) بەگوێرەی ڕوونکردنەوەکانی لیو سی شانشینی شانگ لە ١٧٧٦ی پێش زاین تا ١١٢٢ی پێش زاین شانشینەکە لەژیاندا بووە، بەڵام بەگوێرەی تێکستەکانی تۆماری ئێستای بامبۆ شانشینەکە لە نێوان ١٥٥٦ی پێش زاین تا ١٠٤٦ی پێش زاین ژیاوە، ھەرچۆنێک بێت پڕۆژەی ڕوونکردنەوە لەسەر شانشینەکانی سیا-شانگ-ژۆو بەگوێرەی کاربۆن ١٤، ڕوونی کردووەتەوە شانشینەکە لە ١٦٠٠ تا ١٠٤٦ بوونی ھەبووە.

شانشینی شانگ
بەشێکە لەThree Dynasties
دامەزران١٦٠٠ BCE
نەژادHuaxia
ئایینChinese folk religion
زمانی فەرمیOld Chinese
کیشوەرئاسیا
وڵاتچین
پایتەختینسو
پۆتانی شوێن٣٦°٧′١٥″N ١١٤°١٩′٣٠″E
شێوەی بنەڕەتیی حکوومەتپاشایەتی
دانیشتووان١٥٠٬٠٠٠، ١٣٬٥٠٠٬٠٠٠
گۆڕدراوە لەلایەنڕۆژاوای ژۆو
جێگەی دەگرێتەوەشانشینی سیا
زمانەکانOld Chinese
کۆتاییھاتن١٠٤٦ BCE
سیستەمی نووسینoracle bone script
ئایینی فەرمیChinese folk religion
Map
نەخشەی شانگ، نەخشەکە ئەوە دەسەلمێنێ کۆمەڵگا سەرەتایەکان لە نزیک شانگ بوونیان ھەبووە.

شانشینی شانگ سەرەتاترین شانشینە کە بەبەڵگەی شوێنەوارناسی پشتگیر لێکرابێت دۆزینەوەکان لە وێرانبووەکانی ینسو (لە جیھانی مۆدێرنی ئەمڕۆ ئانیانگ) کە بە دواین پایتەخەتی شانگ ناسراوە لە دۆزینەوەکان گۆڕی شاھانە و کەلوپەلی جەنگی و دەیەھا ھەزار لە بڕۆنز و بەرد و ئێسک و سێرامیک دۆزراوەتەوە، لە ئانیانگ سەرەتاترین نوسراوی چینی لەناویدا دۆزراوەتەوە لەنێوان ساڵانی ١٩٢٠کان و ١٩٣٠کان. جگە لەوەش لە دۆزینەوەکاندا چەندین شتی مێژوویی دێرین دۆزاراوەتەوە کە لەو ساتە بەکارھاتوون وەک پزیشکی-دەرمان، ھونەر، سیاسەت، ئیکۆنۆمی، کە ھی سەرەتای شارستانییەتی شانگن.[١]

تۆمارە دێرینەکان دەستکاری

لە زۆربەی بەڵگەنامە دێرینەکان دەربارەی شانشینی شانگ تۆمارکراوە وەکوو کتێبی بەڵگەنامەکان

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Keightley (2000).