شۆش، دەکەوێتە پارێزگای خووزستان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان. یەکێکە لە کۆنترین نشینگانی ناسراو لە جیهاندا، کە پێدەچێت لە ساڵی ٤٠٠٠ی پێش زایین دامەزراوە، هەرچەندە سەرەتایترین کارەکانی گوندێکی نیشتەجێبوون لە ٧هەزار ساڵ پێش زایین بە پێی بەڵگەنامە دێرینەکانی (susa=شۆش) یەکێکە لە شارە هەرە دێرینە گرنگەکانی ئێران و جیهان و چالاکی شوێنەواریی بەردەوامی هەیە.[١]

شاری کۆنینەی شۆش
بەشێکە لەSusa
دامەزران٤٠٠٠ BCE، ٤٣٩٥ BCE
وڵاتشارستانیەتی ئیلام، ھەخامەنشییەکان
پایتەختیElymais، ھەخامەنشییەکان، شارستانیەتی ئیلام، Susiana
دەکەوێتە ناو قەوارەی خاکی ئیداری ئێستاشۆش
کەوتووەتە شەقامیRoyal Road
پۆتانی شوێن٣٢°١٢′٠″N ٤٨°١٥′٠″E
کۆتاییھاتن١ی کانوونی دووەمی ١٢١٨
باری کەلەپووریئاسەوارە نیشتمانییەکانی ئێران، part of UNESCO World Heritage Site
ڕووبەر٦٠٠ ھەکتار، ٣٤٦٫٥ ھەکتار
Map

شوێنەواری شۆش دەستکاری

شاری شۆشیی دێرین، جاران ناوەندی پێکدادانی دوو شارستانیەتی گرنگ بوو، کە هەر یەکەیان کاریگەری لەسەر ئەوی دی هەبوو، یەک شارستانییەت لە نێوان ڕودان و ئەوی تریان شارستانیەتی عیلام بوو. ناوچەی دەکەوێتە باکووری کەنداوی فارس و هەروەها دراوسێ لە نێو ڕودان دا کاریگەری زۆری لەسەر سەرهەڵدانی ئەو دۆخە تایبەتە دروست کردووە.[٢]

شۆشی پایتەخت دەستکاری

دەوروبەری ٢٧٠٠پ.ز ، پاشایەتی ئیلام لە پایتەختی شۆش دروست بوو.[٣] لە سەردەمی ئیلامیدا، شۆس بۆ هەزاران ساڵ ناوەندی ئەم شارستانیەتە گرنگە بوو و لە سەردەمی هەخامەنشییەکان، شۆش پایتەختی سیاسی ئەم ئیمپراتۆریەتە فراوانە بوو.[٤] دوابەدوای ئەوە، کاریگەری ڕووداوە مێژووییەکانی لەسەر بوو و وردە وردە مەرکەزیەتی خۆی لە دوای داگیرکردنی ئەسکەندەر لە دەست دا. لەسەردەمی ساسانیدا، شۆش لەگەڵ شووشتەر و جۆندی شاپور، بەناوەندی ئابووری بۆ بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی ئاوریشم بۆ هەموو جیهان دادەنران. لە ٦٨٨ زایینی بەرانبەر ١٧ کۆچیدا لەلایەن موسڵمانانەوە گیراوە. لەسەردەمی ئیسلامیدا هەروەها ماوەیەکی زۆر بوو کە شارە ئاوەدان و گەشەکردوەکانی زۆر بوون کاتێک ناوەندی خووشتان گواسترایەوە بۆ ئەهواز، شۆش گرنگی یەکەی لە دەستدا.[٥] لە سەردەمی هەخامەنشییەکان، زۆش شکۆی ڕابردووی خۆی بەدەستهێنایەوە و بوو بە دووڕیانێکی ڕۆژهەڵات و ڕۆژاوا. بە هۆی گرنگی و هەڵکەوتەی جوگرافی و سیاسی لە شۆش دا، ئەو ڕێگا زۆرانە بوون، بە تایبەتی ئەو ڕێڕەوە گەورەیەی کە بە ڕێگای شاهی ناسراوە، کە پەیوەندی شارەکەی بە ناوچە جیاجیاکانی جیهانەوە دامەزراند.[٦]

ڕێگای پاشایی دەستکاری

ڕێگای پاشا لەسەردەمی هەخامەنشی لەسەر فەرمانی داریووشی مەزن بنیات نراوە، رێبازەکەی شا شاری شۆش پایتەختی سیاسی دەوڵەتی هەخامەنشیی بەستەوە بە سەربەرد، پیرسپۆلیس و شارە ئیمپریالییەکانی دیکە، لەوانە شاری نامی سارد پایتەختی وڵاتی لیدی. دەکرێت ئەوەش بلێین کە بەڕێوەبردنی خاکی فراوانی ئێران و پاراستنی ئاسایش و گواستنەوەی خێرای یەکە سەربازییەکان و فراوانبوونی بازرگانی و گواستنەوە و ئاسانکاری ی گەشتکردن گرنگترین فاکتەر بوون لە دروستکردن و فراوانکردنی تۆڕی ڕێگا لەو ماوەیەدا.[٧]

چۆغازەنبیل دەستکاری

زیگورات چۆغازەنبیل نزیکەی ٤٠ کیلۆمەتر لە کەلەکەکانی کۆشکی ئاپادانای شۆش دوورە. بە گوێرەی ئینسایکلۆپیدیای ئێرانیکا، دەوروبەری ٤٢٠٠ پ.ز، شاری شۆش لە باشووری ڕۆژاوای ئێران دامەزراوە.[٨] گڵکاریی وێنەکێشراو لە نزیکەی ٣٥٠٠ پ.ز لە شۆشیی ئیلام، گوزارشت لە سەردەمی پێشکەوتوویی دیزاینە ئەندازەییەکان و دروستبوونی شێوازێکی دیاریکراو لە مرۆڤ و شێوەی ئاژەڵی لە نێویاندا دەکات.[٩]

ساڵی ٥٥٨ پ.ز پاشایەتیی کوروشی مەزن (کوروشی دووەم) لە ئەنشان (فارس) و خووزستان دەستیپێکرد و پایتەختی هەخامەنشییەکانی گوازرایەوە بۆ شۆش.[١٠]

کۆشکی ئاپادانی شۆش دەستکاری

ئاپادانای شۆش کۆشکی زستانی پاشاکانی هەخامەنشی و کۆشکی سەرەکی داریوشی مەزن بوو. کۆشکی پاشا لە شۆشا لەسەر فەرمانی پاشای هەخامەنشی داریوشی مەزن لە دەوروبەری ٥١٥-٥٢١ پ.ز لە شۆش بنیاد نرا. دیوارەکانی کۆشکەکە لە قوڕ دروست کراون و ستوونەکانی لە بەرد دروست کراون. کۆشکەکە لە هەڵکۆڵینی نێوان ١٩٣٢ و ١٩٣٥ هەڵکۆڵین کراوە.[١١]

پێشانگا دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "تاريخ شوش". web.archive.org. 2014-02-04. Retrieved 2021-07-27.
  2. ^ Perrot, Jean; Collon, Dominique (2013-08-28). The Palace of Darius at Susa: The Great Royal Residence of Achaemenid Persia (بە ئینگلیزی). Bloomsbury Academic. ISBN 978-1-84885-621-9.
  3. ^ Foundation, Encyclopaedia Iranica. "Welcome to Encyclopaedia Iranica". iranicaonline.org (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-07-29.
  4. ^ "Susa, Shush. Palace of Darius. Winter Capital". www.heritageinstitute.com. Retrieved 2021-07-29.
  5. ^ "تاريخ شوش". web.archive.org. 2014-02-04. Retrieved 2021-07-29.
  6. ^ "Susa - Capital of the Persian Empire". web.archive.org. 2013-08-29. Retrieved 2021-07-29.
  7. ^ "متاسفانه صفحه مورد نظر یافت نشد". www.inn.ir. Retrieved 2021-07-29. ٣٠ی تەممووزی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  8. ^ Foundation, Encyclopaedia Iranica. "Welcome to Encyclopaedia Iranica". iranicaonline.org (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-07-29.
  9. ^ Foundation, Encyclopaedia Iranica. "Welcome to Encyclopaedia Iranica". iranicaonline.org (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-07-29.
  10. ^ Foundation, Encyclopaedia Iranica. "Welcome to Encyclopaedia Iranica". iranicaonline.org (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-07-29.
  11. ^ "CHN | NEWS". web.archive.org. 2008-05-04. Retrieved 2021-07-29.