شارستانی کۆچنار (بە فارسی: شھرستان کوەچنار‎، بە ئینگلیزی: Kuhchenar County) یەکێکە لە شارستانەکانی پارێزگای فارس، لە باشووری ڕۆژھەڵاتی کوردستان لە وڵاتی ئێران.[٢] ناوەندی ئەم شارستانە شارۆچکەی چنارشاھیجانە.[٣][٤]

شارستانی کۆچنار
شھرستان کوەچنار - Kuhchenar County
شارستانی کۆچنار لە پارێزگای فارسدا
Map
شارستانی کۆچنار
وڵات ئێران
ڕۆژھەڵاتی کوردستان
پارێزگاپارێزگای فارس
بوون بە شارستان٢٠١٩
دەسەڵات
 • سەرۆکی شارستانمەحمود ھاشمی
بەرزایی
٩٠١ مەتر (٢٬٩٥٦ پێ)
ژمارەی دانیشتووان
 • سەرجەم٥٤٨٧٦[١]
زمان و ئایین
 • زمانکوردی (لوڕی)
 • ئایینئیسلام(شیعە)
ناوچەی کاتیUTC+3:30 (ناوچەی کاتی)
 • ھاوین (DST)UTC+4:30 (ھاوین)
تەلەفۆن٠٤٤١

ناو دەستکاری

کۆچنار تێکەڵەیەک لە دوو ناوی "چنارشاھیجان" و "کۆمێرا نۆدان".[٥]

دانیشتوان دەستکاری

ژمارەی دانیشتووانی ئەم شارستانە بە پێی سەرژمێری ژمارەی دانیشتووان و خانووبەرە لە ساڵی ٢٠١٦دا ٥٤ ھەزار و ٨٧٦ کەسە و بە ٢٠ھەمین شارستان لە پارێزگای فارس ھەژمار دەکرێت. شارۆچکەی قائیمیە (کە تا ئێستاش خەڵک پێی دەڵێن چنارشاھیجان) ھەروەھا بیستھەمین شارۆچکەیە لە پارێزگای فارس و سێیەمین شارۆچکەیە لە ڕۆژئاوای ئەو پارێزگایە کە ژمارەی دانیشتووانەکەی ٢٦ ھەزار و ٩١٨ کەسە (١٣٩٥).[٦]

جوگرافیا دەستکاری

ئەم شارستانە لە میحوەرەکانی گواستنەوەی پارێزگای فارس، پارێزگای بووشێھر، پارێزگای خوزستان، پارێزگای کۆھگیلوویە و بۆیەر ئەحمەد و یەکتربڕینی شارەکانی شیراز، بووشێھر، یاسووج، ئەھواز و کازیرون ھەڵکەوتووە.[٧]

مێژوو دەستکاری

دامەزراندنی ئەم شارستانە یەکێک بوو لە بەڵێنەکانی ھەڵبژاردنی (حوسێن ڕەزازادە) نوێنەری کازیرون لە (ئەنجومەنی ئیسلامی) و دوای ئەوەی شایستەی دەیەمین خولی مەجلیس بوو، ھەوڵیدا ئەم شارستانە دابمەزرێنێت. ئەم پلانە لە لایەن خەڵکی چنارشاھیجانەوە پاڵپشتی دەکرێت، بەڵام لە کازیرون خەڵک دژایەتی دەکەن و ناڕەزایەتییان لەو بارەیەوە وروژاند.[٨] یەکێک لە ھۆکارەکانی ناڕەزایەتییەکان ئەوە بوو کە بیشاپور و ئیمام زادە سەید حوسێن و دارستانەکانی دەشت بارام بە بەشێک لە ناسنامەی کازیرون دادەنران.[٩][١٠] وەزارەتی ناوخۆ رایدەگەیەنێت، پێداچوونەوەی ئاسایی پسپۆڕان بنەمای ئەم پلانە بووە.[١١]

زمان دەستکاری

خەڵکی شارستانی کۆچنار لوڕن و بە زمانی لوڕیی باشووری قسە دەکەن. ئەم زاراوەیە ھاوشێوەی زاری بەختیاریە. لەگەڵ زمانی تورکی قاشقایی.[١٢]

دابەشی کارگێڕی دەستکاری

شارستانی کۆچنار ئەم دوو ناوچەیەی خوارەوەی ھەیە:

شارۆچکە: چنارشاھیجان

شارەدێ: نۆدان

سەرچاوەکان دەستکاری