شارستانی دەڕەشار

یەکێک لە شارستانەکانی پارێزگای ئیلام لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان

شارستانی دەڕەشار (بە کوردیی باشووری: درێشار، بە فارسی: شهرستان دره شهر‎) یەکێک لە شارستانەکانی پارێزگای ئیلامی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە. ناوەندی ئەم شارستانە، شاری دەڕەشارە و بەپێی سەرژمێری ساڵی٢٠٠٦، ژمارەی دانیشتووانی ٥٦٬٣٤٦ کەس لە ١١٬٤٨٧ بنەماڵە بووە. ئەم شارستانە بۆ دوو بەش دابەش کراوە: بەشی ناوەندی، بەشی ماژین. ھەروەھا دوو شاری ھەیە: دەڕەشار و ماژین.

دەڕەشار
درێشار
شارستان
Ilam-DSh.png
دەڕەشار is located in ڕۆژھەڵاتی کوردستان
دەڕەشار
دەڕەشار
شوێنگەی لە کوردستاندا
دەڕەشار is located in Iran
دەڕەشار
دەڕەشار
شوێنگەی لە ئێراندا
پۆتانەکان: 33°08′N 47°22′E / 33.133°N 47.367°E / 33.133; 47.367پۆتانەکان: 33°08′N 47°22′E / 33.133°N 47.367°E / 33.133; 47.367
وڵات کوردستان
پارێزگائیلام
شارستاندەڕەشار
ژمارەی دانیشتووان (٢٠٠٦)
 • سەرجەم٥٦٬٣٤٦
زمان و ئایین
 • زمانکوردی (لەکی)
 • ئایینئیسلام (شیعە)
کۆدی تەلەفۆن٠٨٤

زماندەستکاری

زۆرینەی خەڵکی ئەم شارستانە بە زمانی کوردی دیالێکتی لەکی قسە دەکەن و ھەروەھا کەمینەیەکی لوڕ زمانیش لەم شارستانە دەژین.

شوێنە مێژوویییەکانی شارستانی دەڕەشاردەستکاری

شاری کۆنی دەڕەشاردەستکاری

شاری کۆنی ساسانی دەڕەشار لە نێوان دەڕەشاری تازە و گوندی بەھمەناباد ھەڵکەوتووە. ھەنووکە ھەندێک ئاسەواری ئەم کۆنە شارە بەجێ ماوە و دەبیندرێ.

ئاگرگەی چوارتاقیدەستکاری

ئەم ئاگرگە لە شاری دەڕەشارە و بەھۆی ئەوەی بیناکەی چوار تاقی ھەیە بە چوارتاقی ناوبانگی دەر کردووە.

پردی گامێشاندەستکاری

مێژووی ئەم پردە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی ساسانی و لە شوێنی پێک گەیشتنی ڕووباری سەیمەڕە و کەشکان لێ دراوە. ھەروەھا پاشان بۆ چەند جار نۆژن کراوەتەوە، ھەنووکە بەشێکی زۆری بە شێوەی ئێستا ڕووخاوە.

دۆڵی ماژیندەستکاری

ئەم دۆڵە ئەشکەوت و درزگەلێکی تێدایە کە یەکیان بە ئەشکەوتی کوڵکەنی ناسراوە. شوێنی چوونە ژوورەوەی ئەشکەوتەکە سی مەتر درێژە و گۆلێکی بچووکی تێدایە لە بەرد و سارووج چێ کراوە.

قەڵای شێخ مەکاندەستکاری

لە ٦ کیلۆمەتری باشووری ڕۆژھەڵاتی دەڕەشار ھەڵکەوتووە، ئەم قەڵایە لە گوندێکی ھەر بەم ناوە دایە و سەردەمی قاجاڕەکان ساز کراوە.

نزرگەی جابردەستکاری

نزرگەی جابر لە نێوان چیاکانی ملە ڕیتە و چاڵەمی لە باکووری ڕۆژاوای دەڕەشار ھەڵکەوتووە.

نزرگەی بابە سەیفەدیندەستکاری

نزرگەی بابە سەیفەدین لە باکووری ڕۆژھەڵاتی دەڕەشار ھەڵکەوتووە.

تیخەندەستکاری

تەپۆڵکەیەکی مێژوویییە لە باکووری ڕۆژھەڵاتی دەڕەشار لە مەودای دوو کیلۆمەتری ڕۆخی ڕاستی ڕووباری سەیمەڕە.[١]

سەرچاوەکاندەستکاری

  1. ^ شارستانی دەڕەشار، ویکیی ئینگلیزی.