سەھۆڵبەندی بالتۆرۆ

ڕووبارێکی بەستوو لەدامێنی چیاکانی ئاسیای ناوەڕاست.

سەھۆڵبەندی بالتۆرۆ (بە ئینگلیزی:Baltoro_Glacier) بریتییە لە زێیەکی گەورەی بەستووی ھەمیشەیی کەوتووەتە سنووری نێوان پاکستان و چین. درێژییەکەی ٦٣ کیلۆمەترە. بەستەڵەکی بالتۆرۆ یەکێکە لە درێژترین ڕووبارەبەستووەکانی جیھان لە دەرەوەی جەمسەری باکوور. دەکەوێتە ناوچەی گیلگیت بەلتستان لە پاکستان بە بەشێک لە زنجیرەچیاکانی کەرەکۆرەمدا تێدەپەڕێت دەکەوێتە بەرزایی ٨٬٦١١ مەتر.[١]

سەهۆڵبەندی_بالتۆرۆ
ناو بە زمانی فەرمیبلتورو گلیشیر
زنجیرەچیازنجیرەچیاکانی کەرەکۆرەم
وڵاتپاکستان
دابەشکاریی کارگێڕیGilgit-Baltistan
پۆتانی شوێن٣٥°٤٤′١١″N ٧٦°٢٢′٥١″E
ڕووبەر٥٢٤ کیلۆمەتر چوارگۆشە
Map

ئەو ڕووبارەبەستووە ئاراستەکەی بەرەو ڕووباری شیگەرە، کە لە ڕووباری ئیندۆسدایە. زۆر لە سەھۆڵبەندەکانی تر لەوەوە سەرچاوە دەگرن لەوانە سەھۆڵبەندی گودوین ئۆستن، کە بەرەو باشوور دەڕوات.[٢]

تۆزەکانی ئەم سەھۆڵە زۆر فراوانە. دیوارە بەستووەکانی تەنیشتی شێوە جیاوازن لە تیژتر بۆ تیژتر دەڕۆن. ھەندێک لەم سەھۆڵبەندانە لە ھاوین تۆزێک جوولاونەتەوە لە زستان یەکیان گرتووەتەوە جا شێوەی سەیریان وەرگرتووە.[٣]

جوگرافیا دەستکاری

سەھۆڵبەندی بالتۆرۆ ھەروەھا وەک گۆڕستانێکە بۆ گەمژەکان (ئەو کەسانەی دەیانەوێت سەردانی بکەن)، لە ھەر چوارلای بە ١٤ لووتکەی چیایی دەورە دراوە بەرزی ھەریەکەیان لە ٨٬٠٠٠ مەتر زیاترە لە جیھانەوە سنووریان ھەیە. لووتکە نزیکەکانی ھەرێمی بالتۆرۆ بریتین لە:

  • کەی ٢ (٨٠٤٧ م)، دووەم بەرزترین چیای جیھانە.
  • کاشەر پێرم (٨٦١١ م) ١٢ەمین بەرزترین لووتکەی جیھانە.

پێشانگا دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ web.archive.org https://web.archive.org/web/20191216120303/https://www.geonames.org/1183613. Retrieved 2021-09-20. {{cite web}}: Missing or empty |title= (help)
  2. ^ https://web.archive.org/web/20160913004935/https://viaf.org/viaf/244263040/
  3. ^ "Baltoro Glacier | glacier, Asia". Encyclopedia Britannica (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-09-20.