گیلگیت (بە ئوردوو: گلگت‎) پایتەختی گیلگیت-بەلتیستانە. ئەو مەڵبەندە ناوچەی باکووری کشمیرە کەلەلایەن پاکستانەوە بەڕێوەدەچێت. ئەم شارە دەکەوێتە دۆڵێکی فراوانەوە لە نزیک گۆمی گلگیت و ڕووباری ھونزا. گیلگیت لە پاکستان شوێنی گەشتیاریی سەرەکییە و وەک ھۆبەیەک بۆ گەشتوگەڕان و شاخەوانیی لە زنجیرەچیاکانی کەرەکۆرەم خزمەت دەکات.[١]

گیلگیت
بە ئۆردوو: گلگت
ناو بە زمانی فەرمیگلگت‎، Gilgit
وڵاتپاکستان
پایتەختیGilgit District، Gilgit-Baltistan، Gilgit Tehsil
دابەشکاریی کارگێڕیGilgit Tehsil
ناوچەی کاتیUTC+05:30
پۆتانی شوێن٣٥°٥٥′١٥″N ٧٤°١٨′٥٢″E
دانیشتووان٨٬٨٥١
بەرزی لە ئاستی دەریا١٬٥٠٠±١ مەتر
Map
دیمەنێکی کراوەی شاری گیلگیت

گیلگیت پێشتر ناوەندێکی سەرەکی ئاینی بوودیزمی بوو ھەروەھا یەکێک بوو لە وێستگە سەرەکییەکانی ڕێگای ئاوریشم. ئەمڕۆ وەک شوێنێکی سەرەکی دادەنرێت لەسەر ڕێگای گشتی کەرەکۆرەم و ڕێگاکانی نێوان چین و شارەکانی پاکستان. کەوتووەتە سەر ڕێگای سکاردو چیترال و پیشاوەر و ئیسلام ئاباد. لەئێستادا وەک گومرگێکی خاڵی سنووریی لە بواری چالاکی ئابووری بەکاردێت.[٢] دانیشتووانەکەی بەشێوەیەکی سەرەکی پشت بە ئاژەڵداری و کشتوکاڵ کردن دەبەستن گەنم و جۆ وەک بەروبوومی سەرەکی ناوچەکە ھەژمار دەکرێت.[٣]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Gilgit | Kashmir region, Indian subcontinent, Asia". Encyclopedia Britannica (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-02-26.
  2. ^ https://books.google.com/books/about/Patronage_Devotion_and_Politics.html?id=BdyyDAEACAAJ
  3. ^ Schmidt, Ruth Laila; Kohistānī, Razval; Zarin, Mohammad Manzar (2008). A Grammar of the Shina Language of Indus Kohistan (بە ئینگلیزی). Otto Harrassowitz Verlag. ISBN 978-3-447-05676-2.