سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان

بەو کەسە دەوترێت کە دەبێتە سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بۆ ماوەی چوار ساڵ. خاوەنداری ئەو پۆستە بە دەنگی زۆرینەی ئەندامانی پەرلەمان ھەڵدەبژێردرێت. ئەرکی نوێنەرایەتیی پەرلەمان و جێبەجێ کردنی یاسا و پەیڕەوی ناوخۆ و بڕیارەکانی پەرلەمانە. لە ئێستادا ئازاد محەممەد ئەمین بەشێوەی کاتی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستانە.[٢][٣] جەوھەر نامیق لە ساڵی ١٩٩٢دا بە یەکەمین سەرۆکی پەرلەمانی ھەرێمی کوردستان ھەڵبژێردرا،[٤] کە ھاوکات یەکەم خولی پەرلەمانیش بوو، بەڵام دواتر بەھۆی شەڕی ناوخۆ پەرلەمانی کوردستان لە ساڵی ١٩٩٤ پەکی کەوت ھەتا ٢٠٠٢. دواتر سەرۆکایەتیی پەرلەمان لە نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان، یەکێتی نیشتیمانی کوردستان دابەش بوو، ماوەی سەرۆکایەتیی ئەم خولەی پەرلەمان ٣ مانگ بۆ پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتیی ڕۆژ نوری شاوێس و ٢ مانگیش بۆ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سەرۆکایەتیی کەمال فوئاد دیاری کرا، بەڵام بە گشتی ئەم خولە درێژەپێدەری خولی یەکەمی ھەڵبژاردنەکانی ساڵی ١٩٩٢ بوو. ڤالا فەرید یەکەم ژن بوو کە بووەتە سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، کە لە ماوەی ١٨ی شوباتی ٢٠١٩ تاکوو ١١ی تەممووزی ٢٠١٩ لەو پۆستەدابوو بە شێوەیەکی کاتی.[٥] ئەرک و دەسەڵاتەکانی سەرۆکی پەرلەمان لە مادەی ١٨ی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان ئاماژەی پێ کراوە.[٦][٧]

سەرۆکی پەرلەمانی ھەرێمی کوردستان
ئێستا
ئازاد محەممەد ئەمین (کاتی)[١]

لە ٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ (ە)وە
بارەگاھەولێر،  ھەرێمی کوردستان
ناونەرسەرۆکی ھەرێمی کوردستان
دەستنیشانکەرپەرلەمانی کوردستان
ماوەی پایە٤ ساڵ، نوێدەکرێتەوە
خاوەن پایەی دەستپێکجەوھەر نامیق
دامەزراندنی پایە١٩٩٢ (دیفاکتۆ)
٤ی حوزەیرانی ٢٠٠٥ (یاسایی)

پێڕستی سەرۆکەکانی پەرلەمانی کوردستان

دەستکاری
ڕیز ناو وێنە لەدایکبوون–مردن چوونە سەر کار کشانەوە لە کار پارتی سیاسی
١ جەوھەر نامیق   (١٩٤٦–٢٠١١) ٤ی حوزەیرانی ١٩٩٢ ٢٠٠٠   پارتی دیموکراتی کوردستان
٢ عەدنان موفتی   (١٩٤٩–) ٤ی حوزەیرانی ٢٠٠٥ ٢٠٠٩   یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
٣ کەمال کەرکووکی   (١٩٥٤–) ٢٠٠٩ ١٥ی شوبات ٢٠١٢   پارتی دیموکراتی کوردستان
٤ ئەرسەلان باییز   (١٩٥٠–) ١٥ی شوبات ٢٠١٢ ٢٩ی نیسانی ٢٠١٤   یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
٥ یووسف محەممەد   (١٩٧٨–) ٢٩ی نیسانی ٢٠١٤ ١٨ی شوباتی ٢٠١٩   بزووتنەوەی گۆڕان
٦ ڤالا فەرید   (١٩٧٦–) ١٨ی شوباتی ٢٠١٩ ١١ی تەممووزی ٢٠١٩   پارتی دیموکراتی کوردستان
٧ ڕێواز فایەق   (١٩٧٧–) ١١ی تەممووزی ٢٠١٩ ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤   یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
کاتی محەممەد سولەیمان ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ ٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥   جووڵانەوەی نەوەی نوێ
کاتی ئازاد محەممەد ئەمین ٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ ئێستا   یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

ئەمانەش ببینە

دەستکاری

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ «محەممەد سلێمان سەرۆکی کاتی پەرلەمان دەستبەرداری پۆستەکەی بوو». tebakurdi. ٢٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥. لە ٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
  2. ^ «سەرۆکی پەرلەمان». parliament. لە ٧ی نیسانی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  3. ^ «‏سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە». xendan. لە ٧ی نیسانی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  4. ^ «یادی کۆچی دوایی یەکەم سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان». aa. لە ٧ی نیسانی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  5. ^ «Iraqi Kurdistan elects first female interim speaker». thenationalnews. لە ٧ی نیسانی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  6. ^ «پەیرەوی ناوخۆ پەیرەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان-عێراق». parliament. لە ٧ی نیسانی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  7. ^ «سەرۆکایەتی خولەکانی پێشووی پەرلەمانی کوردستان». parliament. لە ٧ی نیسانی ٢٠٢١ ھێنراوە.