سەرایای خۆراسانی
سەرایای خۆراسانی فراکسیۆنێکی چەکداری شیعەکانی عێراقە کە لە ساڵی ١٩٩٥ دامەزراوە و بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ پەیوەندی بە ئێرانەوە ھەیە و ھەمان دروشمی سوپای پاسدارانی ئێرانیان ھەیە و ژمارەیان لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٥ زیاتر لە ٣ ھەزار کەس مەزەندە دەکرێت. لە ئێستادا بە بەشێک لە پێکھاتەکانی حەشدی شەعبی دادەنرێت. فراکسیۆنەکە سەر بە ویلایەتی فیقھییە لە ئێران و ئەمینداری گشتی ئەم کوتلەیە عەلی یاسیرییە.
سەرایای خۆراسانی | |
---|---|
بەشێکە لە | حەشدی شەعبی |
دامەزران | ١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣ |
ئایین | شیعە |
ناکۆکی | شەڕی ناوخۆییی سووریا |
ناونراوە لەدوای | ئەبوو موسلیمی خۆراسانی |
وڵات | عێراق |
لە پێش | Al-Karrar Brigades |
ھەروەھا بە باڵی سەربازی حیزبی تەلیعەی خۆراسانی دادەنرێت و بەشداری لە ھەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠٠٤دا کردووە دوای ئەوەی کۆمیسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکان بە ڕەزامەندی فەرمی دانی پێدا ناوە.[١]
ناوی سەرایای خۆراسانی سەر بە ئەبوو موسلیم خۆراسانی نییە، بەڵام ناوەکەی لە دوای سەرایای خوراسانی بەڵێندراوەوە ھاتووە کە لە ئاخیر زەماندا ئاماژەی پێکراوە، خۆراسانی خاوەنی ئەو ئاڵا ڕەشانەیە کە خۆراسانەوە دێت، کە پشتگیری لە مەھدی دەکات، و دوانزەیەمین ئیمامە لە نێوان دوانزە ئیمامی شیعە.[٢][٣]
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ «kitabat». لە ڕەسەنەکە لە 8 ئۆکتۆبەر 2016 ئەرشیڤ کراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوتی ئەرشیڤ=
(یارمەتی) - ^ https://web.archive.org/web/20160514041458/http://www.herak.info/9455
- ^ https://web.archive.org/web/20161008151956/http://kitabat.com/ar/page/15/04/2015/48983/.html
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە سەرایای خۆراسانی تێدایە. |