سێ شت کە نەدەبوو خوا دروستیان بکات: فارس و جوو و مێش
سێ شت کە نەدەبوو خوا دروستیان بکات: فارس و جوولەکە و مێش (بە عەرەبی: ثلاثة كان على الله أن لا يخلقهم: الفرس واليهود والذباب) ناوی ڕاگەیەندراوێکی ڕژێمی بەعس بە بیروڕای دژە ئێرانی و دژە جوویەتی بوو کە لە سەردەمی حوکمڕانیی سەددام حوسێندا بە شێوەیەکی بەرفراوان بڵاو کرایەوە.
خەیروڵڵا تەلفاح، نووسەری عێراقی و بەرپرسی باڵای حیزبی بەعس کە دەبوو مام و خەزووری سەددام حوسێن، یەکەمین جۆری ئەو کتێبەی لە دە لاپەڕەدا لە ساڵی ١٩٤٠دا نووسی.[ژێدەر پێویستە]
لە ساڵی ١٩٨١، دوای دەستپێکردنی شەڕی ئێران و عێراق، لەلایەن دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی حکوومەتی عێراق، «دارەلحورییە» بڵاوکرایەوە و وەزارەتی پەروەردە ئەو پڕۆپاگەندەی وەکوو بەشێک لە کتێبی خوێندن بۆ منداڵانی قوتابخانە دابەش کرد.[ژێدەر پێویستە]
لە بەرھەمەکەدا فارسەکان بە «ئاژەڵێک کە خوا لە شێوەی مرۆڤدا دروستی کردوون»، جووەکان بە «تێکەڵەیەک لە پیسایی و پاشماوەی گەلانی جیاواز»[١] و مێشەکان وەکوو بوونەوەرانێک کە ھەمووان بە ھەڵە لێی تێدەگەن و «لێیان تێناگەین کە مەبەستی خوا لە دروستکردنیان چییە» ناسێندراون.[٢] بەوتەی کۆن کالن، ئەم ھەوڵە لاوازەی عێراق کە لاساکردنەوەی نەبەردی من بوو، کاریگەریی لەسەر سیاسەتەکانی داھاتووی سەددام حوسێن ھەبوو. وەکوو سەرۆککۆماری عێراق، سیاسەتی دەرەوەی سەددام حوسێن بە ڕق و کینە لە فارسەکان یان ئێرانییەکان و ھەروەھا جووەکان پێناسە کرا.[٢]
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ «He dreamed of glory but dealt out only despair». Blair. The Daily Telegraph. ١٨ی ئازاری ٢٠٠٣. لە ڕەسەنەکە لە ٣٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە.
{{cite web}}
:|یەکەم=
missing|یەکەم=
(یارمەتی); ماڕکئەپی لار یان تۆخ ڕێگەی پێ نادرێ لە:|بڵاوکەرەوە=
(یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ئەوانی تر (بەستەر) - ^ ئ ا Con Coughlin. Saddam: His Rise and Fall, page 19. ISBN 978-0-06-050543-1: Quoted from Samir al-Khalil. Republic of Fear, 1989. University of California press. p. 17.