لە بیرکاریدا سێگۆشەی پاسکاڵ، سێگۆشەی خەییام یان سێگۆشەی خەییام-پاسکاڵ بەو سێگۆشەیە دەوترێت کە لە ڕیزکردنی سێگۆشەیی ھاوکۆلکەکانی کراوەی دوو تێرمی[١] یان کراوەی دوو ڕادەیی پێکدێت. ئەم سێگۆشەیە لە زۆرێک لە وڵاتانی ڕۆژاواییدا بەناوی ماتماتیکزانی فەرانسەوی بلێز پاسکاڵ بە سێگۆشەی پاسکاڵ ناونراوە، ئەگەر چی ماتماتیکزانانی ھیندی،[٢] ئێرانی،[٣] چینی، ئاڵمانی و ئیتالیایی[٤] ، چەندین سەدە بەر لە پاسکاڵ لەم سێگۆشەیان کۆڵیوەتەوە. ھەر بەم ھۆیەوە لە وڵاتانی جۆراوجۆردا، ناوی جیاوازی لەسەر دانراوە، لە ئیتالیا، بە «سێگۆشەی تارتالیا»، لە چین بە سێگۆشەی «یانگ ھویی» و لە ئێراندا بە «سێگۆشەی خەییام»، یان «خەییام-پاسکاڵ» دەناسرێت.

ھەر ڕیزێک لە ڕیزەکانی سێگۆشەی پاسکاڵ لە ھاوکۆلکەی کراوەی دوو تێرمی پێکدێت.
 

سێگۆشەی پاسکاڵ، تارتالیا یان، سێگۆشەی خەیام-پاسکاڵ، بریتییە لە ڕیزکردنی سێگۆشەیی ھاوکۆلکەکانی کراوەی دوو تێرمی.

 
 
 
 
 
 

لە کاتی کردنەوەی  ، توانی   لە  ـەوە بۆ سیفر کەم دەبێتەوە و توانی   لە سیفرەوە بۆ   زیاد دەبێت و کۆی ھەر دوو توانەکانی   و   لە ھەر تێرمێکدا، دەکاتەوە  .

 

ھاوکۆلکەکانی کراوەی دوو تێرمی لە ڕێگەی ئەم ھاوکێشە دەدۆزرێنەوە:

 

 

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ فەرھەنگی بیرکاری نەوزاد عومەر محێدین
  2. ^ Maurice Winternitz, History of Indian Literature, Vol. III
  3. ^ J. L. Coolidge, The Story of the Binomial Theorem, Amer. Math. Monthly, Vol. 56, No. 3 (Mar. , 1949), pp. 147–157
  4. ^ Peter Fox (١٩٩٨). Cambridge University Library: the great collections. Cambridge University Press. p. ١٣. ISBN 978-0-521-62647-7.

بەستەرە دەرەکییەکان

دەستکاری