سێگۆشەی زێڕین
سێگۆشەی زێڕین (بە ئینگلیزی: Golden triangle) ھەروەھا سێگۆشەی پیرۆزیشی پێ دەوترێت،[١] سێگۆشەیەکی دوولایەکسانە کە تێیدا درێژیی لا یەکسانەکان و بنکەی سێگۆشەکە لە حەنای یەکتردا ڕێژەی زێڕین دروست دەکەن واتە:
گۆشەکان
دەستکاری- بەھای گۆشەی سەری سێگۆشەی زێڕین بریتییە لە:[٢]
و لەبەر ئەوەی ئەنجامی کۆکردنەوەی ناوەگۆشەکانی سێگۆشەیەک دەکاتە ئەوا بەھای ھەر یەک لە بنکەگۆشەکان بریتییە لە:
لە شێوەکانی تردا
دەستکاری- سێگۆشەی زێڕین دەتوانرێت لەناو ئەستێرەیەکی پێنجپەڕدا بدۆزرێتەوە.
- سێگۆشەی زێڕین دەتوانرێت لەناو دەلایەکی ڕێکدا بدۆزرێتەوە.
- سێگۆشەی زێڕین دەتوانرێت لەناو ڕاخستراوی (net) چەندین تەنی ئەندازەیی وەکوو دوازدەڕوو و بیستڕوو بدۆزرێتەوە.
لوولپێچی لۆگاریتمی
دەستکاریلە سێگۆشەیەکی زێڕیندا ئەگەر لەتکەری یەکێک لە بنکەگۆشەکان بکێشیتەوە تا لایەکەی بەرامبەری خۆی ببڕێت. سێگۆشەیەکی زێڕینی تر دروست دەکرێت. لەبەر ئەوەی گۆشەی سەری سێگۆشەکە ٣٦ پلە دەبێت و ئەگەر ئەم کارە دووپات بکرێتەوە کۆمەڵێک سێگۆشەی زێڕینی تر بەدەست دێن کە سەرەکانیان دەکەوێتە سەر لوولپێچی لۆگاریتمی.[٣]
ئەمانەش ببینە
دەستکاریپەراوێزەکان
دەستکاری- ^ ئ ا Elam، Kimberly (2001). Geometry of Design. New York: Princeton Architectural Press. ISBN 1-56898-249-6.
- ^ Weisstein، Eric W. «Golden Triangle». mathworld.wolfram.com (بە ئینگلیزی). لە ٢٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ^ Huntley، H.E. (1970). The Divine Proportion: A Study In Mathematical Beauty. New York: Dover Publications Inc. ISBN 0-486-22254-3.
سەرچاوەکان
دەستکاری- بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Golden triangle (mathematics)»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ١٦ی ئازاری ٢٠٢١.
ئەم «ماتماتیک» وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە سێگۆشەی زێڕین تێدایە. |