سینەمای ئاسیا ئاماژەیە بۆ پیشەسازی فیلم و فیلمەکانی بەرھەم ھێنراو لە کیشوەری ئاسیا. بەڵام لە وڵاتانی وەک ئەمریکا زۆرجار تەنھا بۆ ئاماژەکردن بە سینەمای ڕۆژھەڵاتی ئاسیا و باشووری ڕۆژھەڵاتی ئاسیا و باشووری ئاسیا بەکاردەھێنرێت. سینەمای ڕۆژاوای ئاسیا ھەندێک جار وەک بەشێک لە سینەمای ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست پۆلێن دەکرێت، لەگەڵ سینەمای میسر. زۆرجار سینەمای ئاسیای ناوەڕاست لەگەڵ ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست یان لە ڕابردوودا سینەمای یەکێتی سۆڤیەت لە سەردەمی ئاسیای ناوەڕاستی سۆڤیەتدا گرووپ دەکرێت. باکووری ئاسیا سینەمای ڕووسی سیبیریا زاڵە و بەم پێیەش بە بەشێک لە سینەمای ئەورووپی دادەنرێت.

سینەمای ڕۆژھەڵاتی ئاسیا بە سینەمای ژاپۆن و چین و ھۆنگ کۆنگ و تایوان و کۆریای باشوور تایبەتمەند دەکرێت، لەوانەش پیشەسازی ئەنیمێی ژاپۆن و فیلمە ئەکشنەکانی ھۆنگ کۆنگ.[١] سینەمای باشووری ڕۆژھەڵاتی ئاسیا بە سینەمای فلیپین تایبەت دەکرێت – یەکێکە لە پێشەنگەکانی سینەمای ئاسیا، تایلەند، ئەندەنوسیا، و وڵاتانی تری باشووری ڕۆژھەڵاتی ئاسیا.

سینەمای باشووری ئاسیا بە سینەمای ھیندستان و سینەمای پاکستان و سینەمای بەنگلادیش و سینەمای نیپاڵ ڕیز دەکرێت.

سینەمای ئاسیای ناوەڕاست و باشووری قەفقاز بە سینەمای ئێران و سینەمای تاجیکستان ڕیز دەکرێت. سینەمای ڕۆژاوای ئاسیا بە سینەمای عەرەبی، سینەمای ئێران، سینەمای ئیسرائیل (کە ڕەنگە لەگەڵ سینەمای جوولەکەدا سەرییەک بکەوێت) و سینەمای تورکی تایبەتمەند دەکرێت.

پێشەکییەکانی فیلم

دەستکاری

کاسەیەکی زەوی کە تەمەنی ٥٢٠٠ ساڵە و لە شاری شەھر-ی سۆختەی ئێران دۆزرایەوە، پێنج وێنەی بزنێکی بەدرێژایی لایەکانی نەخشێنراوە. پێدەچێت ئەمە نموونەی ئەنیمەیشنی سەرەتایی بێت.[٢][٣]

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ Carter، David (May 15, 2007). East Asian Cinema. Oldcastle Books Ltd. pp. 315 Pages. ISBN 978-1-84243-380-5. {{cite book}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date= (یارمەتی)
  2. ^ CHTHO produces documentary on world’s oldest animation. Tehran Times. 04-03-2008.
  3. ^ Oldest Animation Discovered In Iran. Animation Magazine. 12-03-2008.