سینەمای ئیسرائیل
سینەمای ئیسرائیل (بە ئینگلیزی: Cinema of Israel) ئاماژەیە بۆ بەرھەمھێنانی فیلم لە ئیسرائیل لە سەرەتای دامەزراندنی ئەم وڵاتە لە ساڵی ١٩٤٨ەوە. زۆربەی فیلمە ئیسرائیلییەکان بە زمانی عیبری دروست دەکرێن، و بەڵام بەرھەمی تریشی ھەیە کە بەزمانی عەرەبی و ئینگلیز دروست دەکرێن. ئیسرائیل زیاتر لە ھەموو وڵاتەکانی ڕۆژھەڵاتی ناوین پاڵێوراو بۆ خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین فیلمی زمانی بیانی. فیستیڤاڵە نێودەوڵەتییە سەرەکییەکانی فیلم لە ئیسرائیل بریتین لە فێستیڤاڵی فیلمی ئورشەلیم و فێستیڤاڵی فیلمی حەیفا. لە ساڵی ١٩٥٣ سینەما کێرن کە یەکەم سینەمای ناوچەی نەگێڤ بوو لە شاری بێرشێبا کرایەوە.[١][٢] لەلایەن ھیستادروتەوە دروست کراوە و شوێنی دانیشتنی بۆ ١٢٠٠ کەس ھەبووە. لە ساڵی ١٩٦٦دا ٢٫٦ ملیۆن ئیسرائیلی زیاتر لە ٥٠ ملیۆن جار چوونەتە سینەما.[٣]
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ Shalit، David (٣ی کانوونی دووەمی ٢٠١١). «Cinemas in Eretz Yisrael». Boeliem.com. لە ڕەسەنەکە لە ١٨ی ئایاری ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢ی ئابی ٢٠١١ ھێنراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوتی سەردان=
،|ڕێکەوت=
، و|ڕێکەوتی ئەرشیڤ=
(یارمەتی) - ^ Paraszczuk، Joanna (٥ی حوزەیرانی ٢٠١٠). «Reviving Tel Aviv's Valhalla». The Jerusalem Post. لە ٢ی ئابی ٢٠١١ ھێنراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوتی سەردان=
و|ڕێکەوت=
(یارمەتی) - ^ The Nine Lives of the Lorenz Cafe
- دەروازەی ئیسرائیل
- دەروازەی مێژوو
- دەروازەی دەیەی ١٩٥٠
- دەروازەی فیلم
- دەروازەی تەلەڤیزیۆن
- دەروازەی فەلەستین
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە سینەمای ئیسرائیل تێدایە. |