سینتیا بیندلین ژنە چالاکوانی مافەکانی مرۆڤی پاراگواییە، لەبواری بازرگانیی مرۆڤ کاردەکات.[١] لە سینتیا ناوبانگی دەرکرد کاتێک، لە ساڵی ٢٠٠٨، کەمپەینێکی ڕاگەیاند لەسەر لێکۆڵینەوە لە بەبازرگانیکردن بە مرۆڤ و کۆچکردن لە سنوورەکانی ئەرژەنتین، بەڕازیل و پاراگوای ئەنجامدا.[٢] چەندین سیمیناری ئەنجامدا کە چۆن دەکرێت ڕووبەڕووی بازرگانیکردنی مرۆڤ ببنەوە لە ئەرژەنتین، بەڕازیل و پاراگوای.[٣] بەھۆی چالاکییەکانیەوە لەدژی بازرگانیکردنی مرۆڤ، سینتیا و خێزانەکەی ھەڕەشەیان لێکراوە، ھەروەھا فشاریان لێکراوە شوێنی خۆیان بگۆڕن.[٤][٥]

سینتیا، چوارەم کەسی لای ڕاست. لەگەڵ براوەکانی خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی بۆ ساڵی ٢٠٠٨.

لە ساڵی ٢٠٠٨، لەلایەن حکوومەتی ئەمریکا خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی پێدرا.[١][٦] لە کاتی ڕێوەڕەسمی خەڵاتەکە، وتی: «ئەم (خەڵاتە) بۆ ئێمە نییە؛ ئەوە بۆ ئەوشتانەیە کە بۆی جەنگاوین.»[٧] ھەروەھا سینتیا خەڵاتی ڕوبی وەرگرتووە، لەلایەن سۆرۆپتیمیست ئینتەرناشناڵ.[٨]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ ئ ا "International Women of Courage Award Ceremony: 2008". 2001-2009.state.gov. Retrieved 1 June 2018.
  2. ^ "US Secretary of State Award Honours Two IOM Staff Members - International Organization for Migration". Archived from the original on 26 August 2014. Retrieved 1 June 2018. ٢٦ی ئابی ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ "IIP Publications -". IIP Publications. Retrieved 1 June 2018.
  4. ^ "IIP Publications -". IIP Publications. Retrieved 1 June 2018.
  5. ^ AWIU » 2008 WOC – Cynthia Bendlin 2013-11-03 لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە.
  6. ^ "Women From 8 Countries Honored". Retrieved 1 June 2018.
  7. ^ "IIP Publications -". IIP Publications. Retrieved 1 June 2018.
  8. ^ Cynthia Bendlin | International Forum on Women's Right 2014-08-26 لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە.