سۆران عومەر

سیاسەتوانێکی کورد

سۆران عومەر سەعید (لەدایکبووی ١٢ی کانوونی یەکەمی ١٩٧٨، لە قەرەداغ) سیاسەتوان و ڕۆژنامەوانێکی باشووری کوردستانە. ئەندام و سەرۆکی لیژنەی مافی مرۆڤ بووە لە پەرلەمانی کوردستان.

سۆران عومەر

لەدایکبوون (١٩٧٨-١٢-١٢) ١٢ی کانوونی یەکەمی ١٩٧٨ (تەمەن ٤٦ ساڵ)
نیشتەجێیسلێمانی
نەتەوەکورد
پیشەسەرۆکی لیژنەی مافی مرۆڤی پەرلەمانی کوردستانە
چالاکبوون٢٠٠٩ - ئێستا
حیزبی سیاسیکۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان
ئایینئیسلام
ھاوسەرشنۆ عەبدوڵڵا پێنجوێنی

خوێندن و کار

دەستکاری

سۆران عومەر بڕوانامەی بەکالۆریۆسی وەرگرتووە لە ئامار و ڕاگەیاندن. ڕاوێژکاری ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان بووە، و لە میدیاکانی ئەو حیزبە کاری کردووە. سەرنووسەری ھەردوو گۆڤاری ڕێگا و ڕێگا مەگەزین بووە. خاوەنی کۆمپانیایەکی دابەشکردنی ڕۆژنامە و گۆڤار بووە.[١]

سۆران عومەر و مەلا کرێکار

دەستکاری

سۆران عومەر لە تەمەنی لاوێتیدا شیوعی بووە، دواتر چووەتە نێو ڕیزەکانی بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان. لە سەرەتای ١٩٩٩ مەلا کرێکاری ناسیووە و بووەتە ئەندامێکی کارای بزووتنەوەی باڵی ئیسڵاح کە مەلا کرێکار سەرپەرشتی کردووە. پاشان بووەتە سەرنووسەری گۆڤاری مەئوا کە مەلا کرێکار خاوەن ئیمتیازی بووە. دواتر پەیوەندییان تێکدەچیت. سۆران عومەر دەلێت لە ٢٠٠٩ لەسەر بڵاوبوونەوەی وێنەیەک نێوانیان بەتەواوی تێکچووە و لە ٢٠١٢ نامیلکەیەکی بڵاوکردووەتەوە بە ناوی «حەقیقەتی مامۆستا کرێکار». ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات لەو کاتەوە ھەر ھێرشێک کە مەلا کرێکار دەیکاتەسەری لە کاردانەوەی ئەو نووسینەیە.[٢]


سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ ھاوڕێ باخەوان (١١ی ئازاری ٢٠١١). «سۆران عومەر» (بە کوردی). کوردیپێدیا. لە ٢ ئەیلوول ٢٠١٦ ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوتی سەردان= (یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر)
  2. ^ «سۆران عومەر وەڵامی مەلا کرێکار دەداتەوە». xendan.org. خەندان. لە 28ی تشرینی یەکەمی 2020 ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوتی سەردان= (یارمەتی)