سپۆیلەر (میدیا)

ئاشکراکردنی بێ پێشەکی زانیاریی نێو توخمەکانی گەڵاڵە

سپۆیلەر توخمێکە لە پوختەیەکی بڵاوکراوە یان باسکردنی گێڕانەوەیەکی میدیایی کە توخمە گرنگەکانی گەڵاڵە ئاشکرا دەکات. بۆ نموونە وەک تێکدانی کۆتایی گەڵاڵەیەک، یان ناوەڕۆکەکەی. ھەروەھا لە کاتی دروستکردنی گەڵاڵەکانیش، دەکرێ تووشی سپۆیلەر ببنەوە. ئەو کەسانەی ھەوڵدەدەن ناوەڕۆکێک ئاشکرا بکەن دەگوترێت «تێکدەر». ھەندێک کەس ھەوڵدەدەن خۆیان لە «تێکدەرەکان» بەدوور بگرن لەکاتێکدا ھەندێکی تر بەدوای تێکدەرەکاندا دەگەڕێن بۆ ئەوەی بتوانن لە ناوەڕۆکی چیرۆکێک بزانن پێش ئەوەی ئەزموونی بکەن. سپۆیلەرەکان لە ئێستادا لەگەڵ سەرھەڵدانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان زیاتر باس دەکرێن و باون.

لێکۆڵینەوەکان دەری دەخەن کە سپۆیلەرەکان دەتوانن کاریگەری نەرێنی دروست بکەن، لەکاتێکدا سپۆیلەری بابەتی بە گشتی کاریگەری ئەرێنییان ھەیە.[١]

یەکەم بەکارھێنانی چاپکراوی زاراوەی سپۆیلەر بە مانا مۆدێرنەکەی لە ژمارەی نیسانی ١٩٧١ی گۆڤاری نیشتمانیی لامپوون بوو، کە تێیدا لە وتاری «سپۆیلەرەکان»، لە نووسینی دۆگلاس کێنی، دەربارەی ئاشکراکردنی کۆتایی فیلم و ڕۆمانە بەناوبانگەکان.[٢]

ئەم زاراوەیە بۆ یەکەمجار لە ساڵی ١٩٧٩ لە ئینتەرنێتدا دەرکەوت پێش ئەوەی لە کۆتایی ھەشتاکانی سەدەی ڕابردوودا لە گرووپە ھەواڵییەکانی یوزنێتدا بەربڵاو بێت.[٣] بەپێی یاساکانی نێتەکێت، پێویستە پێش سپۆیلەر جۆرێک لە ئاگادارکردنەوە ھەبێت.[٤] ھەندێک جار، ئەم ھۆشدارییانە لادەبرێن، بە ھەڵە یان بەمەبەست، لە ئەنجامدا خوێنەرانی وێژە، فیلم، بەرنامە تەلەڤیزیۆنییەکان و بەرھەمەکانی تر کە بەوپەڕی چاوەڕوانییەوە چاوەڕێی بەرھەمە دڵخوازەکەی خۆیانن، بێ ئاگا بەھۆی سپۆیلەرەوە لێیان تێکدەچێت.[٥]

ئەمانەش ببینە

دەستکاری

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ Oad، Sussana (Spring 2016). «The Effect of Spoiler Types on Enjoyment». ScholarWorks@UARK. University of Arkansas. لە ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  2. ^ McCool، Ben (December 18, 2015). «When National Lampoon Magazine Dropped The Atom Bomb Of Spoilers». Tech Times. لە November 4, 2023 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)
  3. ^ Zimmer، Ben (١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤). «Spoiler Alert! Revealing the Origins of the "Spoiler"». VisualThesaurus. Thinkmap. لە ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  4. ^ Snider، Eric (٧ی تەممووزی ٢٠٠٨). «Does 'Spoiler' Now Mean 'Any Information Whatsoever'?». MTV. Viacom International. لە ڕەسەنەکە لە ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  5. ^ Jicha، Tom (January 23, 2009). «How soon is too soon for spoilers?». Sun Sentinel. لە ڕەسەنەکە لە ٣ی شوباتی ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە November 4, 2023 ھێنراوە. {{cite news}}: زیاتر لە یەک دانە لە |ناونیشانی ئەرشیڤ= و |archive-url= دیاری کراوە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)

بەستەرە دەرەکییەکان

دەستکاری
  • Spoiler.io، ماڵپەڕێکی سپۆیلەریی ھەڕەمەکییە.
  • The Movie Spoiler، ماڵپەڕێکی پێناسە بۆ فیلمەکان.