نێتەکێت ئەتەکێتێکی ئۆنڵاینە کە چەن یاساییەک و ئاکارێک وادەکات کەسێک چۆن ھەڵسووکەوت بکات لەسەر ئینتەرنێت. ئەم یاسایانە گرنگن چونکە پێشخەری بەھرەکانی پەیوەندیبەستنن لەسەر ئینتەرنێت و ڕێگری لە ھەڵە ھەڵسوکەوتکردن دەکەن و یارمەتیت دەدەن لە تێگەیشتن لەو ھەڵسوکەوت و کارادانەوە پەسەندانەی پەیوەستن کاتێک لەسەر ئینتەرنێت کاردەکەیت[١]

پێناسە دەستکاری

زاراوەیەکە بەکاردێت بۆ ئاماژەدان و ھاندانی ھەڵسوکەوتی چاک لەسەر ئینتەرنێت کە تیایدا ڕێز و ڕەوشت دەپارێزرێت وەک لە پلاتفۆرمەکان، وێب سایتەکانی تایبەت بە چاتکردن، وێبگەی مەکۆکان، ھەر شوێنێکی تری پەیوەندی بەستن. ھەرچۆنێک بێت ئەو ئەتەکێتەی ئاماژەیە بۆ پەیوەندیبەستن لەسەر ئینتەرنێت جیاوازە لەگەڵ ئەو پەیوەندی بەستنەی کە لەڕێگەی دەنگەوە دەکرێت (وەک پەیوەندی تەلەفۆنی) یان (پەیوەندی ڤیدیۆیی)

زاراوەکە ئاماژەیە بۆ ئەو شوێنانەی مرۆڤەکان لە ئینتەرنێت پەیوەندی لەگەڵ یەک دەبەستن وەک ، نامە (تێکست)، ئیمەیڵ، یارییە ڤیدیۆییەکان، مەکۆکانی ئینتەرنێت، ژوورەکانی چاتکردن، یان ھەر شوێنێکی تر.

پەیوەندی بەستن لە ئینتەرنێت دەکرێت قورس بێت لەوەی ھەڵە تێگەیشتنی لێ نەکەوێتەوە بەھۆی کەمبوون یان نەبوونی زمانی جەستەیی، کاردانەوەی ڕووخسار لە ئینتەرنێت (ھەرچۆنێک بێت لەسەردەمی مۆدێرن ئیمۆجی چالاک کراوە بۆ دەربڕینی زمانی جەستە و ھەستەکان)

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Netiquette". Instruct­ional Resources (بە ئینگلیزی). 2015-10-29. Retrieved 2022-01-27. {{cite web}}: soft hyphen character in |website= at position 9 (help)