سوزان ئیلیزابێت ڕایس (لەدایکبووی ١٧ی تشرینی دووەمی ١٩٦٤) سیاسەتوانێکی ئەمریکییە و لە نێوان ساڵی ٢٠٠٩ بۆ ٢٠١٣ باڵیۆزی ئەمریکا بووە لە نەتەوە یەکگرتووەکان و دواتر ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا بووە لە ساڵی ٢٠١٣ تا ساڵی ٢٠١٧ لە سەردەمی سەرۆکایەتی باراک ئۆباما. ساڵی ٢٠٢١ بوو بە بەڕێوەبەری ئەنجومەنی سیاسەتی ناوخۆ لە کابینەی حکومەتی جۆو بایدن.

سوزان ڕایس
پۆرترەیتی ڕەسمیی ساڵی ٢٠١٣
بەڕێوەبەری ئەنجومەنی سیاسەتی ناوخۆ
لە پۆستدایە
گرتنە دەست
٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١
سەرۆک کۆمار جۆو بایدن
پێشینە بروک ڕۆڵینگ
٢٤ھەم ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا
لە پۆستدا بووە
١ی تەممووزی ٢٠١٣ – ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧
سەرۆک کۆمار باراک ئۆباما
جێگر تۆنی بلینکن
ئاڤریڵ ھاینز
پێشینە تۆماس دۆنیلۆن
پاشینە مایکڵ فلین
٢٧ھەم ئەمریکا Ambassador to نەتەوە یەکگرتووەکان
لە پۆستدا بووە
٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٩ (2009-01-26) – ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠١٣ (2013-06-30)
سەرۆک کۆمار باراک ئۆباما
جێگر بروک ئەندرسۆن
ڕۆزماری دیکارلۆ
پێشینە زاڵمای خەلیلزاد
پاشینە سامانسا پاوەر
١٢ھەم یاریدەدەری وەزیری دەرەوە بۆ کاروباری ئەفریقا
لە پۆستدا بووە
١٤ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٧ – ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٠١
سەرۆک کۆمار بیڵ کڵینتن
پێشینە جۆرج موز
پاشینە واڵتەر کانستەینەر
وردەکاریی تاکەکەسی
لەدایکبوون سوزان ئێلیزابێت ڕایس
(١٩٦٤-١١-١٧) ١٧ی تشرینی دووەمی ١٩٦٤ (تەمەن ٥٩ ساڵ)
واشینگتن دی سی, ئەمریکا
پارتی سیاسی پارتی دیموکرات
ھاوسەر(ەکان) یان کامیرۆن (ھاوسەرگیری ١٩٩٢)
منداڵ(ەکان) ٢
پەروەردە بەکالۆریۆس لە ھونەر، زانکۆی ستانفۆرد
ماستەر و دکتۆرا لە فەلسەفە، زانکۆی ئۆکسفۆرد)
واژوو

پیشە دەستکاری

سوزان لە خولی دووەمی سەرۆک بیڵ کڵینتندا خزمەتی کردووە لە ستافی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتیمانی و ماوەیەکیش ئەندامی وەزارەتی دەرەوە بووە بۆ کاروباری ئەفریقا. ڕایس لە ٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٩ دا بە کۆدەنگی تەواو لە ئەنجومەنی پیران پەسەند کرا و تاوەکو ساڵی ٢٠١٣ لەو پۆستەدا بوو وەک یەکەم ئافرەتی جامایکی-ئەمریکی. ساڵی ٢٠١٣ سوزان شوێنی تۆم دۆنیلۆنی گرتەوە وەک ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی دوای ئەوەی دەستلەکارکێشانەوەی دۆنیلۆن لە ٥ی حوزەیرانی ٢٠١٣ دا ڕاگەیەندرا.[١]

لە ٢٨ی ئازاری ٢٠١٨دا سوزان بوو بە ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی نێتفلیکس.[٢]

کێبڕکێی ھەڵبژاردنی ٢٠١٨ی ئەنجومەنی پیران لە ویلایەتی مەین دەستکاری

دوای ئەوەی سیناتۆری ئەمریکا سوزان کۆلینز لە ویلایەتی مەین دەنگیدا بە پەسەندکردنی برێت کاڤانۆ بۆ دادگای باڵا، سوزان ڕایس لە ساڵی ٢٠١٨دا ڕایگەیاند کە لە ساڵی ٢٠٢٠دا ڕکابەری سوزان کۆڵنز دەکات بۆ ئەنجومەنی پیران بەڵام لە نیسانی ٢٠١٩دا سوزان ڕایگەیاند کە نابێت بە کاندید لە ھەڵبژاردنەکەدا.[٣][٤][٥]

ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ٢٠٢٠ دەستکاری

لە تەمموزی ٢٠٢٠دا بەشێوەیەکی بەرفراوان ھەواڵی ئەوە بڵاودەکرایەوە کە سوزان ئەگەری ھەیە لەلایەن جۆو بایدنەوە کاندید بکرێت وەک جێگری سەرۆک لە ھەڵبژاردنە گشتییەکەی ساڵی ٢٠٢٠دا.[٦]

ئیدارەی جۆو بایدن دەستکاری

لە ١٠ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٠دا ڕاپۆرتی ئەوە بڵاوکرایەوە کە ڕایس لەلایەن جۆ بایدنی سەرۆکی ھەڵبژێردراوەوە دیاری کراوە بۆ ئەوەی وەک بەڕێوەبەری ئەنجومەنی سیاسەتی ناوخۆ لە کابینەی حکومەتی جۆو بایدن خزمەت بکات.[٧][٨]

ژیانی کەسی دەستکاری

سوزان لە ١٧ی تشرینی دووەمی ١٩٦٤دا لە شاری واشنتۆن لەدایک بوو. لە زانکۆکانی ستانفۆرد و ئۆکسفۆرد خوێندوویەتی. سوزان ئەمریکییەکی بە ڕەگەز ئەفریقییە و داپیرە و باپیرەی جامایکین.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Tom Donilon resigns as Obama national security adviser Susan Rice to take over ٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. at Washington Post.com
  2. ^ Spangler, Todd (2018-03-28). "Netflix Names Former Obama Adviser and U.N. Ambassador Susan Rice to Board". Variety (بە ئینگلیزی). Retrieved 2018-10-07.
  3. ^ Bradner, Eric. "Susan Rice tweets 'Me' when asked who could challenge Sen. Collins in 2020". CNN. Retrieved October 7, 2018.
  4. ^ "Does Collins already have a challenger in Maine? 'Me,' says former Obama official". USA TODAY (بە ئینگلیزی). Retrieved October 7, 2018.
  5. ^ Susan Rice Says She Won't Challenge Susan Collins in 2020, Associated Press (April 11, 2019).
  6. ^ "In VP search, Biden has a known quantity in Susan Rice". AP NEWS. 2020-07-24. Retrieved 2020-07-28.
  7. ^ @ZekeJMiller (December 10, 2020). "WASHINGTON (AP) — President-elect Joe Biden taps former Obama adviser and envoy Susan Rice to lead White House Domestic Policy Council" (Tweet). Retrieved December 10, 2020 – via Twitter.
  8. ^ Pager, Tyler (December 10, 2020). "Biden taps Susan Rice for top White House domestic policy job". POLITICO (بە ئینگلیزی). Retrieved 10 December 2020.