سورەیا پاکزاد چالاکوانی مافەکانی ژنانی ئەفغانییە.[١] بەھۆی چالاکییەکانیەوە لەبواری ژنان، خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی پێدراوە.

سورەیا پاکزاد

ڕێکخراوی دەنگی ژنان دەستکاری

لە ساڵی ١٩٩٨ ڕێکخراوی دەنگی ژنانی دامەزراند، کە سەرەتا بۆ فێرکردنی کچان بوو بۆئەوەی بتوانن بخوێننەوە، ئێستاش ڕێکخراوەکە ئەرکی ڕاوێژکرد و مەشقپێدانەوەی کار بە ژنان دەکات.[٢][٣] ڕێکخراوەکەی بەنھێنی کارەکانی دەکرد تا ساڵی ٢٠٠١، لەکاتی دەسەڵاتی تاڵیبان لە ئەفغانستان.[٢][٣][٤] دوو لەکچە فێرخوازەکانی، کە فێری خوێندنەوە بوون ئەوا کتێبەکانیان سووتاند لەترسی ئاشکرابوون.[٥] دەنگی ژنان بوو بە ڕێکخراوێکی فەرمی ناحکومی لە ساڵی ٢٠٠١، ھەروەھا لە ساڵی ٢٠٠٢ لەلایەن حکوومەتی ئەفغانستان بەفەرمی تۆمارکرا.[٢] ھەروەھا ڕێکخراوەکە ڕۆڵی ھەبووە لە پەرەپێدانی دەستووری ئەفغانستان.[٢]

خەڵاتەکان دەستکاری

پاکزاد لە ئازاری ٢٠٠٨، لەلایەن حکوومەتی ئەمریکا خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی پێدرا. ھەروەھا لەلایەن سەرۆکی ئەفغانستان، ھەر لەو ساڵەدا خەڵاتی 'مێدالیای مەلالی' پێدرا.[١][٣] ساڵی دواتر لە ٢٠٠٩، ناوی لە ١٠٠ کەسایەتی کاریگەری گۆڤاری تایم ھات.[٦]

لە ساڵی ٢٠١٠، خەڵاتی دکتۆرای شاناز (فەخری) پێدرا لەلایەن زانکۆی پەنسلڤانیا، ھەروەھا خەڵاتی ھاونیشتمانی جیھانیی کلینتۆنی وەرگرت.[٧] لە ساڵی ٢٠١١، نیوسویک ناوی سورەیای وەک یەکێک لەو ١٥٠ ژنە ھێنا کە جیھانیان ھەژاند.[٨] لە ساڵی ٢٠١٢، خەڵاتی سەرکردەی خانمانی ساڵی پێدرا لەلایەن ڕێکخراوی سەرکردایەتی خانمانی ئەسترایا لە ئەڵمانیا.[٧]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ ئ ا "International Women of Courage Award Ceremony: 2008". 2001-2009.state.gov.
  2. ^ ئ ا ب پ "Yahoo!". www.politicsdaily.com. Archived from the original on 6ی Augustی 2018. Retrieved 5ی Aprilی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help) ٦ی ئابی ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ ئ ا ب Suraya Pakzad | WISE Muslim Women 2016-08-10 لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە.
  4. ^ Hill, Evan. "Interview: Suraya Pakzad". www.aljazeera.com.
  5. ^ Jordan, Mary (13 November 2009). "Two Afghan women among recipients of new Women, Power and Peace Awards" – via www.washingtonpost.com.
  6. ^ Hosseini, Khaled (30 April 2009). "The 2009 TIME 100 - TIME" – via content.time.com.
  7. ^ ئ ا "Voice of Women Organization - Home". vwo.org.af. Archived from the original on 1ی Marchی 2020. Retrieved 5ی Aprilی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help) ١ی ئازاری ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  8. ^ "Eleven U.S. Department of State International Exchange Alumnae Among NEWSWEEK's "150 Women Who Shake the World"".