ئەم وتارە سەبارەت بە سنجەرخان وەزیری نووسراوە. بۆ بینینی وتارە هاوشێوەکان بڕوانە وەزیری (ڕوونکردنەوە).

سنجەرخان وەزیری نەڕانی ناسراو بە سەردار ئەکرەم،[١] سەرکردەی شۆڕشگێڕ و دژە داگیرکەری ڕووسیا و بەریتانیا لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان، کوڕی میرزا محەممەد خاونی گوندی نەڕان سەر بە شاری سنە و کوڕی جەیران خانم لە بنەماڵەی ئەردەڵان (بنەماڵەی حاکمانی کوردستان) و کوڕی چوارەمی بنەماڵەیەکی ٩ کەسییە.[٢] سەنجەرخان لە بنەماڵەی ناسراوی وەزیرییەکانی شاری سنەی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە،[٣]

سنجەرخان وەزیری
نازناو(ەکان)سەردار ئەکرەم
لەدایکبوونسنە، پارێزگای کوردستان، ئێران
مردن١٦ی تشرینی یەکەمی ١٩١٨(١٩١٨-١٠-١٦)
نەڕان، پارێزگای کوردستان
پێکدادانەکان/جەنگەکانجەنگی جیھانی یەکەم

بنەماڵە دەستکاری

سەنجەرخان لە بنەماڵەی ناسراوی وەزیرییەکانی شاری سنەی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە، وەزیرییەکان بەھۆی تواناکانیان لە بواری ژمێریاری و کار و باری دیواندا و پێویستیی ئەردەڵانییەکان بەم زانستە، وەزیرییەکان شوێپێیەکی قایم بۆ خۆیان لەناو میرنشینی ئەردەڵاندا دروست دەکەن، بنەماڵەی وەزیری بە چوونە ناو دامودەزگای دەسەڵاتداریی ئەردەڵان، دەبنە خاوەن نازناو و پێگەی تایبەت بە خۆیان و نازناوی میرزا بە واتای سکرتێر و نووسەریان پێ دەبەخشرێت. لە سەردەمی ئەمانوڵڵاخانی ئەردەڵاندا کەسێک لە وەزیرییەکان بە ناوی میرزا لوتفوڵلا گوندی نەڕان دەکڕێت و لەو گوندە نیشتەجێ دەبێت، سەنجەرخان لە نەوەکانی میرزا لوتفوڵڵا بوو.

ژیان دەستکاری

سەنجەرخان کوڕی میرزا محەمەدی وەزیری خاوەنی ئاوایی نەڕانی سەر بە شاری سنەیە، ناوی دایکی جەیران خانمی ئەردەڵانە، جەیران خانم ژنی دووەمی میرزا محەممەد بوو، دوو کوڕی بە ناوەکانی سەنجەر و یەدوڵڵا ھەبوو. لە دوای مردنی میرزا محەممەد، سەنجەر خان بەھۆی ناکۆکی لەگەڵ براکانی، ناچار بوو گوندەکەی خۆی جێ بھێڵێت و ڕووی کردە ناوچەی کولیایی، لە سنووری کرماشان و لە شارستانی سونقوڕ، بوو بە چەکداری ئەمانووڵڵا خانی فەرھەنگ.[٤]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ تاریخ مشاھیر کرد: امرا و خاندانھا (بخش دوم). تاران: سروش. p. 581. ISBN 978-964-12-0195-3. Retrieved 8ی Octoberی 2020. {{cite book}}: Check date values in: |accessdate= (help)[بەستەری مردوو]
  2. ^ "ئەو کوردەی ڕوسیا و بریتانیای شکست دا بە خیانەتی براکەی کوژرا". www.peyserpress.com. پەیسەر پرێس. Retrieved 8ی Octoberی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= (help)
  3. ^ "لە شاری سنە یادی سەنجەرخان بەرز نرخێندرا". www.asoyroj.com. ئاسۆی ڕۆژھەڵات. Retrieved 8ی Octoberی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help)
  4. ^ کەمەندی, عەباس. حماسەی سنجرخان (سردار اکرم) (بە فارسی). سنە: علمی کالج. ISBN 978-600-5827-91-0. Retrieved 10ی Octoberی 2020. {{cite book}}: Check date values in: |accessdate= (help)[بەستەری مردوو]