ژمێریاری (بە ئینگلیزی: Accounting) پێوان، پتەوکاری، ئەنجامدان و گەیاندنی زانیاری دارایی و نادارایی سەبارەت بە دامەزراوەی ئابوورییە.[١]وەکو بازرگانی و کۆمپانیاکان. ژمێریاری بە زمانی بازرگانی ناسراوە.[٢] ھەڵسەنگاندنی ئەنجامی چالاکی ڕێخستنە ئابۆرییەکان و ئەو ئاگاداریانە دەگێنە بە بەکارھێنەرانی جووربەجوور، وەبەرھێنەران، دەینداران، بەڕێوەبەران و ڕێکخەران.[٣]

ژمێریاری
لقیeconomic activity
بەشێکە لەبەڕێوەبەربردنی کار، زانیاری ماڵی
لێکۆڵینەوە لەلایەنaccounting studies، Accounting research
جێبەجێکارaccountant

ژمێریاری دەکرێت بۆ چەند بوار دابەش بکرێت لەوانە ژمێریاری دارایی، ژمێریاری بەڕێوەبردن، ژمێریاری باج و ژمێریاری تێچوون.[٤][٥]

ژمێریاری مێژووی ھەزاران ساڵەی ھەیە و دەتوانرێ شوێنپێی شارستانێتییە کۆنەکان بگیرێت.[٦] پێشکەوتنی پێشوەختی ژمێریاری دەگەڕێتەوە بۆ مێزۆپۆتامیای کۆن و لە نزیکەوە پەیوەندی بە پەرەسەندنەکانی نووسین و ژماردن و پارەوە ھەیە. ھەروەھا بەڵگە ھەیە لەسەر شێوازی سەرەتایی ژمێریاری لە ئێرانی کۆن، و سیستەمی وردبینی سەرەتایی لەلایەن میسرییە کۆنەکان و بابلییەکان لەژێر دەسەڵاتی ئیمپراتۆر ئۆگوستوسدا، حکوومەتی ڕۆما دەستی بە زانیاری وردی دارایی ھەبوو.[٧]

بابەتەکان

دەستکاری

ژمێریاری چەندین بابەتی ھەیە لەوانە ژمێریاری دارایی، ژمێریاری بەڕێوەبردن، وردبینی، باج و سیستەمی زانیاری ژمێریاری.[٥]

ژمێریاری بەڕێوەبردن

دەستکاری

ژمێریاری بەڕێوەبردن (بە ئینگلیزی: Management accounting) تیشک دەخاتە سەر پێوانەکردن، شیکردنەوە و ڕاپۆرتکردنی زانیاری کە دەتوانێت یارمەتی بەڕێوەبەرەکان بدات لە بڕیاردان بۆ جێبەجێکردنی ئامانجەکانی ڕێکخراوێک لە ژمێریاری بەڕێوەبردندا، پێوانەی ناوخۆیی و ڕاپۆرتەکان لەسەر بنەمای شیکردنەوەی سودی تێچوون، و بە گشتی پێویست ناکات کە پەیڕەوی بنەمای ژمێریاریی (GAAP) بکەن.[٨]

ژمێریاری دارایی

دەستکاری

ژمێریاری دارایی (بە ئینگلیزی: Financial accounting) تیشک دەخاتە سەر زانیاری دارایی ڕێکخراوێک بۆ بەکارھێنەرە دەرەکییەکانی زانیارییەکان، وەک وەبەرھێنەران، وەبەرھێنەرە شاراوەکان و خاوەن قەرزەکان.[٨]

وردبینی

دەستکاری

وردبینی (بە ئینگلیزی: Auditing) بریتییە لە پشتڕاستکردنەوەی بانگەشەی کەسانی تر سەبارەت بە گەڕانەوەکان[٩]و لە چوارچێوەی ژمێریاریدا «پێداچوونی بێلایەنانە و ھەڵسەنگاندنی لێدوانە دارایییەکانی ڕێکخراوە».[١٠] وردبینی خزمەتگوزارییەکی پیشەیی و سیستماتیکی و ئاسایییە.[١١]

سیستەمەکانی زانیاری

دەستکاری

سیستەمی زانیاری ژمێریاری (بە ئینگلیزی: Information systems) بەشێکە لە سیستەمی زانیاری ڕێکخراوێک کە بۆ پرۆسێسکردنی زانیارییەکانی ژمێریاری بەکاردێت.[١٢] زۆرێک لە کۆمپانیاکان سیستەمی زانیاری لەسەر بنەمای زیرەکی دەستکرد بەکاردەھێنن.

ژمێریاری باج

دەستکاری

ژمێریاری باج (بە ئینگلیزی: Tax accounting) لە ویلایەتە یەکگرتووەکان جەخت لەسەر ئامادەکردن، شیکردنەوە، دابینکردنی پارەی باج و گەڕانەوەی باج دەکاتەوە.

ژمێریاری دادوەری

دەستکاری

ژمێریاری دادوەری (بە ئینگلیزی: Forensic accounting) بوارێکی پسپۆڕی پراکتیکی ژمێریارییە کە باس لەو پەیوەندییانە دەکات کە لە ئەنجامی ناکۆکی یان داواکاریی ڕاستەقینە یان پێشبینیکراوەوە دروست دەبن. «دادوەری» بە واتای «گونجاوە بۆ بەکارھێنان لە دادگا»، و بەو ستاندارد و دەرەنجامە ئەگەرییەیە کە ژمێریارانی دادوەری بەگشتی دەبێت کار بکەن.

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ Principles of Accounting (بە ئینگلیزی) (12 ed ed.). Cengage Learning. ی ی 2013. ISBN 978-1-285-60704-7. لە 10ی تشرینی یەکەمی 2020 ھێنراوە. {{cite book}}: |edition= دەقی زیادەی ھەیە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= و |date= (یارمەتی)
  2. ^ «Peggy Bishop Lane on Why Accounting Is the Language of Business – KWHS». kwhs.wharton.upenn.edu (بە ئینگلیزی). The Wharton School, The University of Pennsylvania. لە 11ی تشرینی یەکەمی 2020 ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوتی سەردان= (یارمەتی)
  3. ^ «Department of Accounting». Foster School of Business (بە ئینگلیزی). Seattle, WA: University of Washington. لە 12ی تشرینی یەکەمی 2020 ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوتی سەردان= (یارمەتی)
  4. ^ «Best Accounting Software». 361 Degree Consultancy (بە ئینگلیزی). لە ڕەسەنەکە لە ٢٤ی تەممووزی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە 7ی ئازاری 2022 ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوتی سەردان= (یارمەتی)
  5. ^ ئ ا «Evaluations of Accounting Journal and Department Quality». The Accounting Review (بە ئینگلیزی). 56 (3): 596–612. ی ی 1981. doi:https://www.jstor.org/stable/246918. لە 7ی ئازاری 2022 ھێنراوە. {{cite journal}}: بەستەری دەرەکی لە |doi= (یارمەتی); نرخی |doi= بپشکنە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= و |date= (یارمەتی)
  6. ^ «Accounting numbers as "inscription": Action at a distance and the development of accounting». Accounting, Organizations and Society (بە ئینگلیزی). 17 (7): 685–708. 1ی تشرینی یەکەمی 1992. doi:10.1016/0361-3682(92)90019-O. ISSN 0361-3682. لە 7ی ئازاری 2022 ھێنراوە. {{cite journal}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= و |date= (یارمەتی)
  7. ^ «THE ROLE OF ACCOUNTING IN PUBLIC EXPENDITURE AND MONETARY POLICY IN THE FIRST CENTURY AD ROMAN EMPIRE». Accounting Historians Journal (بە ئینگلیزی). 22 (2): 117–129. 1ی کانوونی یەکەمی 1995. doi:10.2308/0148-4184.22.2.117. ISSN 0148-4184. {{cite journal}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date= (یارمەتی)
  8. ^ ئ ا Cost Accounting: A Managerial Emphasis (بە ئینگلیزی) (14th ed.). Upper Saddle River, N.J.: Pearson/Prentice Hall. ی ی 2012. ISBN 978-0-13-210917-8. لە 10ی ئازاری 2022 ھێنراوە. {{cite book}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= و |date= (یارمەتی)
  9. ^ «Discussion of Auditing: Incentives and Truthful Reporting». Journal of Accounting Research. 17: 25–29. ی ی 1979. doi:10.2307/2490605. ISSN 0021-8456. لە 24ی تەممووزی 2022 ھێنراوە. {{cite journal}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= و |date= (یارمەتی)
  10. ^ «What is an Audit?-وردبینی چییە؟». Investopedia (بە ئینگلیزی). investopedia.com. لە 24ی تەممووزی 2022 ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوتی سەردان= (یارمەتی)
  11. ^ «Artificial intelligence and professional roles». Business Information Review (بە ئینگلیزی). 34 (1). لەندەن: London Metropolitan University, UK: 37–41. ی ئازاری 2017. doi:10.1177/0266382117692621. ISSN 0266-3821. لە 24ی تەممووزی 2022 ھێنراوە. {{cite journal}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= و |date= (یارمەتی)
  12. ^ «Accounting Information System (AIS)». Investopedia (بە ئینگلیزی). لە 24ی تەممووزی 2022 ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوتی سەردان= (یارمەتی)