کۆمپانیای پیرۆ (بە ژاپۆنی: 株式会社ぴえろ؛ Kabushiki-gaisha Piero?) ستۆدیۆیەکی وێنەی جووڵاوی ژاپۆنییە کە لە ساڵی ١٩٧٩ لەلایەن کارمەندانی پێشووی کۆمپانیای تاتسونکۆ پرۆدەکشن و مۆچی پرۆدەکشن دامەزراوە، دەکەوێتە شاری میتاکا لە تۆکیۆ. ستۆدیۆکە بە کۆمەڵێک ئەنیمێی بەناوبانگ ناسراوە وەک ناروتۆ، بلیچ، مامۆستای گەورە ئۆنیزوکا، جی تی ئۆ و ھی دیکە.
ستۆدیۆکە ناوی «Pierrot»ی لێنراوە کە بە زمانی فەڕەنسی بە واتای گاڵتەجاڕ دێت، بۆ ئەوەی دیمەنێک لە کارەکانی ستۆدیۆکە بدات و ئەوەش بۆ کات بەسەربردنە، تەنانەت لۆگۆی کۆمپانیاکە ڕووخساری ئەکرۆباتێکە کە پیرۆ لە پێشەوەی نووسراوە.[١]
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ستۆدیۆی پیرۆ تێدایە. |