ساڵح یووسفی
(لە ساڵح یوسفیەوە ڕەوانە کراوە)
ساڵح عەبدوڵڵا نەجمەدین ناسراو بە سەیدا ساڵح یوسفی (ماوەی ژیان:کانوونی دووەمی ١٩١٨ لەزاخۆ تاکوو ٢٥ی حوزەیرانی ١٩٨١ لە بەغدا) کەسایەتی ڕۆژنامەنووس و سیاسی کوردی عێراقی بووە، سەیدا ساڵح یوسفی یەکێکبووە لە دامەزرێنەری پارتی دیموکراتی کوردستان و پارتی ھیوا و چەندین کۆمەڵەی تر، سەیدا ساڵح یوسفی لە ڕۆژی ٢٥ ی حوزەیرانی ١٩٨١ تیرۆرکرا بەھۆی نامەیەکی بۆمبڕێژکراو[١]
ساڵح یووسفی | |
---|---|
صالح اليوسفي | |
لەدایکبوون | کانوونی دووەمی ١٩١٨ زاخۆ |
مەرگ | ٢٥ی حوزەیرانی ١٩٨١ (بە تەمەنی ٦٣
) بەغدا |
پیشە | سیاسەتوان |
حیزب | حیزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان |
دامەزراندن و چوونە پاڵ کۆمەڵە کوردییەکان
دەستکاریسەیدا ساڵح یوسفی ڕۆڵی ھەبووە لەدامەزراندنی چەندین کۆمەڵەی ڕامیاری (سیاسی) کوردی لەوانە:
- کۆمەڵەی بروسک لە ا کەرێکخراوێکی ڕامیاری بچووک بوو، ھەر لەناوچەی بادینان لە کوردستانی باشوور
- دامەزراندنی کۆمەڵەی ھیوا لەگەڵ چەند کەسایەتییەکی دیار لەوانە دڵدار و ڕەفیق حیلمی
- لەدوای ھەڵوەشانەوەی کۆمەڵەی ھیوا پەیوەندی بە پارتی ڕزگاری کورد کردووە
- لە ساڵی ١٩٤٦ پارتی ھیوا و پارتی شۆڕش یەکیان گرت و پارتی دیموکراتی کوردستان دامەزرا کە سەیدا یەکێک بوو لە دامەزرێنەرانی ئەم حیزبە
- لە ساڵی ١٩٧٦ ڕۆڵی ھەبوو لە ھێنانەکایەی بزووتنەوەی سۆسیالیزمی لە عێراق
پۆستە فەرمییەکان
دەستکاری- ٢٩ی ئازاری ١٩٧٩ بووە وەزیر
- جێگری سەرۆکی کۆمیتەی دۆستی عێراقی -سۆڤیەتی
- سەرۆکی لقی پێنجی پارتی دیموکراتی کوردستان
- سەرۆکی یەکێتیی نووسەرانی کوردستان
- سەرۆکی کۆمەڵەی ڕۆشەنبیریی کورد
- خاوەن ئیمتیازی گۆڤاری ستێر
- ئەندامی کۆمیتە و ئەنجومەنی ھاریکاری ئاشتیی جیھانیی
- ئەندامی کۆمیتە و ئەنجومەنی ھاریکاری ئاشتیی عێراقی
- بەرپرس و چاودێری سەندیکاری کرێکارانی کوردستان
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ "ئەمرۆ لە مێژوودا... تیرۆرکردنی (ساڵح یوسفی) - کوردیو" ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠١٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ساڵح یووسفی تێدایە. |