سانسۆر لە عەرەبستانی سعوودی
لە ساڵی ١٩٩٧ خزمەتگوزاری ئینتەرنێت گەیشتە سعودیە، پاش ماوەیەک بە فەرمانێکی مەلیکی کە ژمارە ١٦٣ی ڕێکەوتی ٢٤/١٠/١٤١٧ی کۆچی بوو، لە بنەڕەتدا خزمەتگوزاری ئینتەرنێت خزمەتگوزارییەکی پەیوەندیکردنە و گەڕانە بەنێو وێب سایتەکان، لەھەمان ساڵدا شاری مەلیک عەبدولعەزیز بۆ زانست و لێکۆڵینەوە دامەزرا بە ئامانجی گەڕان بەدوای وێب سایتە خراپ و بی سوودەکان کە کاریگەری خراپ لەڕووی ئەمنی و بیروباوەڕەوە لەسەر بەکارھێنەران دروست دەکەن و بلۆک کردنیان
ھۆکارەکانی بلۆک کردن لە وڵات
دەستکاری- ھێرشکردنە سەر ئاینی ئیسلام و کەسایەتییە بەناوبانگەکان نێو ئیسلام.
- وێب سایتێک کە دژ بە بیروباوەڕی ئیسلامی بێت و بانگەشە بۆ مەزھەبی شیعە و ھێرشکردنە سەر مەزھەبی سووننە.
- وێب سایتێک سووکایەتی بە ھەستی خەڵکی بکات و زانیارییە گرنگ و نھێنییەکانی ناوخۆی وڵات بڵاو بکاتەوە.
- وێب سایتە نا شەرعییەکان (سێکسییەکان) کە دەبنەھۆی لەڕێ لادانی گەنجانی وڵات و گرتنەبەری خووی خراپ.
ھاوکاری تەواو لەنێوان بەکارھێنەران و لیژنەی چاودێریکردن ھەیە بۆ دۆزینەوەی ئەو وێب سایتانە.