زێدان ئیقبال

یاریزانی تۆپی پێی عێراق


زێدان عەمار ئیقبال (بە عەرەبی: زيدان عمار إقبال‎؛ لەدایکبووی ٢٧ی نیسانی ٢٠٠٣) یاریزانی پیشەگەریی تۆپی پێی عێراقییە، لە ھێڵی ناوەڕاست لەئێستادا بۆ یانەی ئۆترێخت لە خولی هۆڵەندا و ھەڵبژاردەی یەکەمی عێراق یاریی دەکات. یەکەم یاریزانی عێراقییە بۆ یانەی مانچستەر یوونایتد یاریی دەکات و دووەم یاریزانی ھەڵبژاردەی عێراقە کە لە خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا یاریی کردووە دوای یاریزان ھاوار مەلا محەممەد.[١][٢]

زێدان ئیقبال
لەدایکبوون (٢٠٠٣-٠٤-٢٧) ٢٧ی نیسانی ٢٠٠٣ (تەمەن ٢٠ ساڵ)
مەنچستر، شانشینی یەکگرتوو
پیشەیاریزانی تۆپی پێ
شوێنی یاریکردن لە تیپناوەڕاست (تۆپی پێ)
وەرزشتۆپی پێ


  • ژیانی تاکەکەسی

زێدان ئیقبال لە دایکێکی عێراقی و باوکێکی پاکستانی لە شاری مانچستەری بەریتانیا لە دایك بووە ، خاوەنی برایەکە بەناوی داوود ، زێدان زمانەکانی ئینگلیزی و پونجابی و ئوردو دەزانێت و کەمێکیش فێری عەرەبی بووە.


  • ژیانی وەرزشــــی

زێدان ئیقبال لە تەمەنی زۆر منداڵیەوە لە یانەی ساڵ یونایتد یاری کردووە تاوەکو لە تەمەنی نۆ ساڵی دەبردرێتە ئەکادیمیای مانچستەر یونایتد پاشان لە 21 ی مانگی 4 ی 2021 یەکەمین گرێبەستی پیشەگەری لەگەڵ یانەی مانچستەر یونایتد واژۆکرد وە بەشدابوو لە یەکەم یاری بە درێسی یانەکە لە مانگی 12ی هەمان ساڵدا لە یاری یانەکەیان لە خولی پاڵەوانەکانی ئەوروپا بەرامبەر یۆنگ بۆیز ، یەکەم یاریزانی باشووری ئاسیایە کە درێسی مانچستەر بپۆشێت ، دووەم عێراقیە لە چامپیۆزلیگ یاری بکات ، لە مانگی 9ی 2021 لەگەڵ هەڵبژاردەی خوار 23 ساڵانی عێراق بەشداری لە یاریەکانی جامی ڕۆژئاوای ئاسیا کرد و لە 8 مانگی 10 ی هەمان ساڵدا یەکەم گۆڵی بۆ هەبژاردەکە کرد و کاپتنی یاریەکەش بوو ، لە مانگی 5 ی هەمان ساڵ بانگێشتی هەڵبژاردەی لاوانی بەریتانیا کرا بەڵام ڕەتی کردەوە و بڕیاریدا لە هەڵبژاردەی عێراق یاری بکات.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Man United have a 16-year-old player named Zidane Iqbal and he looks like the real deal". GiveMeSport (بە ئینگلیزی). 2020-03-08. Retrieved 2022-01-28.
  2. ^ "زیدان ئیقبال.. بەهرەمەندە پاکستانییە عێراقییەکە ناوی چووە مێژووەوە". www.rudaw.net. Retrieved 2022-01-28.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری