ھاری پۆتەر زنجیرەیەک ڕۆمانی خەیاڵییە لە نووسینی نووسەر بەریتانی جەی کەی ڕۆڵینگ. ڕۆمانەکە باس لە ژیانی جادووگەرێکی گەنج، ھاری پۆتەر دەکات، لەگەڵ ھاوڕێکانی ھێرماینی گرەینجەر و ڕۆناڵد ویسڵی، ھەموویان قوتابین لە قوتابخانەی ھۆگوارتس بۆ جادووگەری و جادووکردن. ناوەڕۆکی چیرۆکەکە باس تێکۆشانی ھاری دەکات دژی میر ڤۆڵدمۆرت، جادووگەرێکی تاریک کە دەیەوێت ببێت بە نەمر، و بەزاندنی لاشەی فەرمانڕەوایی جادووگەر کە ناسراوە بە وەزارەتی جادوو و ملکەچکردنی ھەموو جادووگەر و خوێن پیسەکان (خەڵکە نا جادوویەکان).

هاری پۆتەر
لۆگۆی هاری پۆتەر کە یەکەمجار بۆ چاپە ئەمریکییەکەی زنجیرە ڕۆمانەکە (وە چەند چاپێکی دیکە لە جیهاندا)، وە دواتریش بەکارهێنرا بۆ زنجیرە فیلمەکە.

  • بەردی جادووگەرەکە
    (١٩٩٧)
  • ژووری نهێنییەکان
    (١٩٩٨)
  • بەندکراوی ئازکەبان
    (١٩٩٩)
  • پەرداخی ئاگر
    (٢٠٠٠)
  • حوکمی سیمرغەکە
    (٢٠٠٣)
  • شازادە دوو ڕەگەزەکە
    (٢٠٠٥)
  • پیرۆزکردنە کوشندەکە
    (٢٠٠٧)

دانەرجەی كەی ڕۆوڵینگ
وڵات شانشینی یەکگرتوو
زمانئینگلیزی
چەشنخەیاڵی، دراما، خەیاڵیی پێگەیشتوو و گەنجان، نهێنی، هەست بزوێن، پێکهاتوو لە پاڵەوان
بڵاوکەرەوەناوەندی بڵاوکردنەوەی بلومسبەری (شانشینی یەکگرتوو)
پۆتەرمۆر (کتێبی ئەلکترۆنی؛ هەموو زمانەکان)
بڵاوکراوەتەوە٢٦ی جونی ١٩٩٧ – ٢١ی جولای ٢٠٠٧ (دەرچوونی سەرەتایی)
چەشنی ڕەنگاڵەچاپ (هاردباک و پەیپەرباک)
کتێبی دەنگی
کتێبی ئەلکترۆنی (ھەتا ڕێکەوتی ئازاری ٢٠١٢)[١]
ژمارەی کتێبەکان٧
وێبگەwww.pottermore.com

مێژوو دەستکاری

بیرۆکەی نووسنی ڕۆمانەکان، دەگەڕێتوەوەبۆ ساڵی ١٩٩٠ کە تێیدا نووسەری ڕۆمانەکە لە ھەوڵدابوو بۆ دروسستکردنی کەسایەتیێکی خەیاڵی بۆ ڕۆمانەکەی، تا سالی ١٩٩٥ کە ڕۆمانی سەرەتا تەواو کرا بۆ یەکێک لە دەزگاکانی بواری منداڵان بەلام دەزگاکە ڕۆمانەکەی بەچاپ نەگەیاند، چونکە پێی وابوو کە شتێکی بێ کەڵکە. ئەمە ھاوکات بوو لە ڕازی نەبوونی چەند دەزگایێکی تری ھاوشێووە. تا لەساڵی ١٩٩٦ دەزگای Bloomsbury Publishing ڕۆمانی یەکەمی نووسەرە ژنەکەی بڵاو کردەوە، بەڵام ئەوانیش ترسیان ھابوو لە نەفرۆشتنی بەرھەمەکەیان. ئەوکات تەنھا ٥٠٠ دانەی لێ چاپ کرا بەڵام دوای ٢ ھەفتە لە بڵاو بوونەوەی دەزگای Scholastic دەستەوارەیەکی پیشکەشی دەزگای بڵاو کەرەوەکرد بە بڕی ٥٠٠ ھەزار دۆلار بۆ پێدانی مافی بڵاو کردنەوە. کە خۆی سەرەتا ڕووداوەکە باوەڕ پێنەکراو بوو.

ڕێژەی فرۆشی دەستکاری

گشت ڕۆمانەکان لە ساڵی ١٩٩٦ەوە تاوەکو ئێستا ٣٥٠ میلیۆن دانەی لێ فرۆشراووە. بەشیوەیەک کە تەنھا لە ساڵی ١٩٩٦ لە وڵاتی ئەڵمانیا' ٢ میلیۆن دانەی لێ فرۆشراووە، کە ئەویش بوەتە ھۆی کۆکردنەوەی داھاتێکی زەبەلاح بۆ نووسەر و دەزگا بڵاو کەرەوەکان.

زمانەکان دەستکاری

ڕۆمانەکە کۆمەڵێک بەربەستی گەورەی بڕیوە و لە ئێستادا ڕۆمانەکە بۆ سەر ٧٣ زمانی جیاوازی جیھان وەرگێڕدراووە. کە سەرەتا لەساڵی ١٩٩٦ بۆ سەر زمانی ئەڵمانی وەرگێڕدرا.

فیلمەکان دەستکاری

یەکەم کۆپی ئەم فیلمیکە کە بەناوی ھاری پۆتەر و روفاتی مردووەکان بوو و لە ساڵی ٢٠٠٧ بڵاوکرایەوە، زیاتر لە ٢٠٠ ھەزار کۆپیی لە فەڕەنسا بە زمانی ئینگلیزی فرۆشراوە. زنجیرە فیلمی ھاری پۆتەر ھەر وەکو کتێبە ڕۆمانەییەکانی خۆی خاوەن داھاتێکی زەبەلاحن، کە تەنھا لە یەکەم ھەفتەی بڵاوکردنەوەی فیلمی ھاری پۆتەر و منداڵە نەفرت لێکراوەکە لە وڵاتی چین، ٤٠ ھەزار کۆپی فیلمەکە فرۆشراوون.

یاری دەستکاری

لەدرێژەی کارەکانیاندا، یاری ھاری پۆتەر لەساڵی ٢٠١١ بەرھەم ھێندراوە کە تایبەتە بە ھەوادارانی فیلم و ڕۆمانەکانی ھاری پۆتەر.

بەستەرەکان دەستکاری

ژێدەرەکان دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Svensson, Peter (27 ئازار 2012). "Harry Potter breaks e-book lockdown". Yahoo. Archived from the original on 14 July 2014. Retrieved 29 July 2013. ١٤ی تەممووزی ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.