ھاری پۆتەر (کەسایەتیی خەیاڵی)

کارەکتەرێکی خەیاڵی لە زنجیرە کتێبەکانی ھاری پۆتەر
(لە ھاری پۆتەر (کاراکتەر)ەوە ڕەوانە کراوە)
  ئەم وتارە سەبارەت بە کەسایەتییە خەیاڵییەکەی ھاری پۆتەر نووسراوە. بۆ بینینی وتارە هاوشێوەکان بڕوانە ھاری پۆتەر (ڕوونکردنەوە).

ھاری جەیمس پۆتەر کارەکتەرێکی خەیاڵییە و کارەکتەری سەرەکییە لە زنجیرە کتێبەکانی جەی کەی ڕۆولینگ بەھەمان ناوەوە. زۆرینەی چیرۆکی کتێبەکان باسی حەوت ساڵی ژیانی ھاری ھەتیو ئەکات، کە لە یازدەیەمین ساڵیادی لەدایکبوونیدا، ئەزانێت کە جادووگەرە. بەم شێوەیە، لە قوتابخانەی ھۆگوارتس بۆ جادووگەری ئەخوێنێت بۆ فێربوونی جادوو لەژێر ڕابەری بەڕێوبەری میھرەبان ئەڵبەس دەمبڵدۆر و مامۆستاکانی دیکە لەگەڵ ھاوڕێ نزیکەکانی ڕۆن ویزڵی و ھێرماینی گرەینجەر. ھاری بۆی دەردەکەوێت کە بەناوبانگە لە کۆمەڵگە جادوویییەکەی ڕۆمانەکە، و چارەنووسی بە لۆرد ڤۆڵدمۆرتەوە بەستراوەتەوە – جادووگەری ڕەشی ترسێنەری ناسراو و بکوژی دایک و باوکی، لیلی و جەیمس. زنجیرە فیلم و کتێبەکە باسی ناڕەحەتییەکانی ھاری ئەکات لە خۆگونجاندنی لەگەڵ جیھانی جادووگەری و بەزاندنی ڤۆڵدمۆرت. ھاری بە نیشانەیەکی گەورەی دونیای خەیاڵ دانراوە و لەلایەن زۆرینەی ڕەخنەگران، خوێنەران، و ھەوادارن بەیەکێک لە باشترین کارەکتەرەکانی ئەدەب و فیلم دانراوە.

ھاری پۆتەر
کەسایەتیی ھاری پۆتەر
دانیال ڕادکلیف وەک ھاری پۆتەر لە پیرۆزییە بکوژەکان - بەشی دووەم
یەکەم دەرکەوتنھاری پۆتەر و بەردی فەیلەسووفەکە (١٩٩٧)
دوایین دەرکەوتنھاری پۆتەر و پیرۆزییە بکوژەکان (٢٠٠٧)
دروستکراوە لەلایەنجەی کەی ڕۆولینگ
بەرجەستەکراوە لەلایەندانیال ڕادکلیف
دەنگجۆو سۆوەربەتس (یاری ڤیدیۆی ١)
تۆم ئاتنبۆرۆ (یاری ڤیدیۆی ٢–٣)
دانیێڵ لارنەر (یاری ڤیدیۆی ٤)
ئادەم سۆپ (یاری ڤیدیۆی ٥–٧)
کایڵ مەککاڕڵی (Wizards Unite)[١]
خانەگریفیندۆر
ناوی تەواوھاری جەیمس پۆتەر
نازناوەکانئەو کوڕەی کە ژیا
ھەڵبژێردراوەکە
زانیاریی ناو-گەردوونی
خێزانجەیمس پۆتەر (باوک)
لیلی پۆتەر (دایک)
ھاوسەرجینی ویزڵی
مناڵەکانجەیمس سیرییەس پۆتەر
ئاڵبەس سێڤەرەس پۆتەر
لیلی لونا پۆتەر
خزمەکانپێتونیا دورزڵی (پوور)
ڤێرنن دورزڵی (خاڵ)
دەدڵی دورزڵی (خاڵۆزا)
لەدایکبووی٣١ی تەممووزی ١٩٨٠

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Kyle McCarley [@KyleMcCarley] (21 June 2019). "Alohamora! Just unlocked my clearance to announce that you can hear me as Harry Potter in #WizardsUnite. Download now on iOS and Android!" (Tweet) – via Twitter.

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری