زانکۆی ڕۆژاوا

زانکۆیەکە لە ڕۆژاوای کوردستان

زانکۆی ڕۆژاوا (بە کوردی باکووری: Zanîngeha Rojava) زانکۆیەکە دەکەوێتە قامیشلۆ، ڕۆژاوای کوردستان. زانکۆکە لەلایەن حکوومەتی سووریا متمانەی پێنەکراوە. مێژووی دامەزراندنی زانکۆکە بۆ تەمموزی ٢٠١٦ دەگەڕێتەوە.

زانکۆی ڕۆژاوا
University of Rojava
Zanîngeha Rojava
دامەزراندن٢٠١٦
سەرۆکی زانکۆڕۆھان مستەفا، عەبدوڵڵا مستەفا
شوێنقامیشلۆ, کانتۆنی جزیرە, فدراسیۆنی دیموکراتیی باکوور و ڕۆژھەڵاتی سووریا
کامپناو شار
نازناوUoR
ماڵپەڕhttps://www.rojavauni.com/en/home/

زانکۆی ڕۆژاوا لە چەند بەشێک پێکدێت لەوانە پزیشکی، ئەندازیاری، پەروەردە، زمان، بەڕێوەبردن و میکانیک.[١][٢] زانکۆکەکە لەپەیوەندیدایە لەگەڵ زانکۆی ٨ی پاریس، لە فەڕەنسا ھەروەھا پەیمانگای کالیفۆرنیا لە ئەمریکا. لە ئابی ٢٠١٦، بۆیەکەمینجار زانکۆکە دەرگای کردەوە بەڕووی قوتابیان.[٣] لە ٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ ئاھەنگی دەستپێکردنی خوێندن ئەنجام درا.[٤]

لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٧، زانکۆکە بەشێکی نوێی کردەوە بەناوی ژنلۆجی کرایەوە.[٥] لە ساڵی ٢٠١٩، زانکۆکە پڕۆگرامێکی دیکەی کردەوە کەتێیدا بۆ تێگەیشتن و زاڵبوون بوو لەسەر چەمکی سێکسیزم لەناو خێزان و کۆمەڵگا.[٦]

بەھۆی ھێرشی سەربازیی تورکیا بۆ سەر عەفرین، زۆرێک لە قوتابیانی زانکۆی عەفرین ناچاربوون بۆ بەردەوامیدان بەخوێندن ڕوو بکەنە زانکۆی ڕۆژاوا.[٧] لە ساڵی ٢٠٢٠ لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بەشێک لە پڕۆگرام و کۆرسەکانی خوێندن گۆڕان بۆ شێوازی سەرھێڵ.[٨]

بەشەکان دەستکاری

  • پزیشکی
  • ئەندازیاری (تەلارسازی، شارستانی، نەوت، کشتووکاڵ)
  • پەروەردە (مێژوو، جوگرافیا، بیرکاری، بایلۆجی، فیزیا، کیمیا، پەروەردەی قۆناغی سەرەتایی)
  • زمان و زانستە مرۆڤایەتییەکان (کوردی، وەرگێڕان، ھونەرەجوانەکان، زانستی ژن)
  • ئابووری و بەڕێوەبردن
  • مێکانیک

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "'University of Rojava' to be opened". anfenglish.com. ANF. 4 July 2016. Archived from the original on 19 October 2017. Retrieved 10 August 2018. ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ Arafat, Hisham (17 April 2017). "Kurds establish university in Rojava amid Syrian instability". www.kurdistan24.net. Kurdistan24. Archived from the original on 18 July 2018. Retrieved 10 August 2018.
  3. ^ "Rojava university seeks to eliminate constraints on education in Syria's Kurdish region". aranews.net. ARA News. 15 August 2016. Retrieved 10 August 2018. ٢٨ی ئابی ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  4. ^ "First university of Rojava opens in Qamishlo". www.anfenglish.com. ANF. 20 November 2016. Archived from the original on 24ی Novemberی 2016. Retrieved 10 August 2018. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help); Unknown parameter |بەستەری شکاو= ignored (help) ٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  5. ^ "The University of Rojava starts Jineology programme". anfenglish.com. ANF. 14 October 2017. Archived from the original on 3 August 2018. Retrieved 10 August 2018.
  6. ^ staff, T. O. I. "Amid ongoing regional strife, Kurdish women battle for equal rights at home". www.timesofisrael.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2020-04-15.
  7. ^ "Afrin University students continuing their studies at Rojava's University". Hawar News Agency. 29 June 2018. Archived from the original on 3 August 2018. Retrieved 10 August 2018.
  8. ^ "Syrian Kurdish administration starts online education during anti-coronavirus curfew". www.kurdistan24.net. Retrieved 2020-04-15.

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری