زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی

زانکۆیەکە لە باشووری کوردستان

زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی زانکۆیەکی حوکمییە کە دەکەوێتە گەڕەکی قڕگەی شاری سلێمانی. یەکێکە لە ناوەندە زانستی و کلتوورییەکانی سەر بە وەزارەتی خوێندنی باڵا. ئەم زانکۆیە لە ساڵی ١٩٩٦ دامەزراوە و ئێستا حەوت پەیمانگای ھەیەو پێنج کۆلێژ و پێنج سەنتەری ھەیە. کەمپی سەرەکی دەکەوێتە ناو شاری سلێمانی گەڕەکی قڕگە و کەمپەکانی تری کۆلێژ و پەیمانگاکان و سەنتەرەکانی (پەیمانگای تەکنیکی زانستی کۆمپیوتەر لە کەمپی سەرۆکایەتی زانکۆدایە، پەیمانگای تەکنیکی سلێمانی، پەیمانگای تەکنیکی کەلار، پەیمانگای تەکنیکی چەمچەماڵ، پەیمانگای تەکنیکی ھەڵەبجە، پەیمانگای تەکنیکی دوکان، پەیمانگای تەکنیکی دەربەندیخان) و ھەروەھا زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی ئەم کۆلێژانەشی ھەیە لەناو شاری سلێمانی (کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری، کۆلێژی تەکنیکی کارگێڕی، کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی، کۆلێژی تەکنیکی ئینفۆرماتیک، لەگەڵ کۆلێژی تەکنیکی زانستە پراکتیکیەکان لە شاری ھەلەبجە) و سەنتەرەکانیش کە ھەر لەکەمپی سەرۆکایەتی زانکۆن لە سلێمانی (سەنتەری ئایتی، سەنتەری توێژینەوە، ناوەندی گەشەپێدان بۆ کار، سەنتەری ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتی، سەنتەرەی زمان) ئەم زانکۆیە بۆخوێندنی ئەمساڵ (٧٨٠٣) خوێندکای وەرگرتووە.[ژێدەر پێویستە]

دید دەستکاری

زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی کار دەکات بۆ ئەوەی خوێندنی تەکنیکی و پیشەیی لە رووی چەندایەتی و چۆنایەتییەوە لە ئاستی پێداویستییەکانی بازاری کاری کوردستاندا بێت چ لە کەرتی گشتی و چ لە کەرتی تایبەت.

پەیام دەستکاری

پێگەیاندنی کادر و پسپۆری تەکنیکی شارەزا لە بوارە جیاوەزەکاندا لەسەر ئاستی دبلۆم و بەکالۆریۆسی تەکنیکی و بەرزتر، تەیار بە شارەزایی و زانیاری سەردەم ھاوشان لەگەڵە و دوا پێشکەوتنەکانی زانست و تەکنۆلۆجیا و لەبەر رۆشنایی پێویستیەکانی بازاری کار بۆئەوەی بتوانن خزمەتی کۆمەڵگە بکەن و بەشداری بکەن لە پەرەپێدان و پێشکەوتنیدا.

ئامانجەکان دەستکاری

  1. فێرکردنی خوێندکارانی دبلۆمی تەکنیکی و بەکالۆریۆس و خوێندنی باڵا
  2. ئەنجامدانی توێژینەوەی زانستی لە بوارەجیاوازەکاندا بەمەبەستی پێشخستنی زانست و تەکنۆلۆجیاو پەرەپێدانی کۆمەڵایەتی و ئابوری کوردستان
  3. بەشداری کردن لە پەرەپێدانی شارەزایی تەکنیکی وپیشەیی گەنجاندا لەرێگەی بەرنامەی کورتخایەنەوە بەمەبەستی زیادکردنی ھەلی بەکارخستنیان
  4. نوێکردنەوەی شوێن و ئامێر و بەنامەکانی خوێندن و سەرچاوە مرۆییەکان لەبەر رۆشنایی پێداویستییەکانی کۆمەڵگە و پێشکەوتنی زانست و تەکنۆلۆجیا
  5. بەھێزکردنی پەیوەندی زانستی و رۆشنبیری لەگەڵ رێکخراوە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکاندا
  6. دەستەبەرکردنی ژینگەی فێرکردن و کارکردن کە ھانی رێز لەیەک گرتن و لێک تێگەیشتن و ھەستی خاوەندارێتی و سەرکەوتن بدات.

بەھا ھاوبەشەکان

  • نایابی لە رووی ئەکادیمیەوە
  • کلتوری رێزگرتن و دیموکراسی
  • شەفافیەت و بەرپرسیارێتی
  • فێربوونی بەردەوام
  • بەشداری و بەشداریکردنی کۆمەڵگە

ئەمانەش ببینە دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری