زانکۆی دڕندەکان (فیلم)

زانکۆی دڕندەکان (بە ئینگلیزی: Monsters University) فیلمێکی کۆمیدیی وێنەی جوڵاوی سێ دووریی ئەمریکییە. ساڵی ٢٠١٣، کۆمپانیای ″پیکسار″ دەریھێناوە، کۆمپانیای ″فیلمەکانی واڵت دیزنی″ بڵاویکردووەتەوە.[١] دان سکانلۆن بەرھەمھێنەر و دەرھێنەری ئەم فیلمەیە، فیلمی زانکۆی دڕندەکان چواردەیەمین فیلمی کۆمپانیای پیکسارە، کە دەریھێنابێت، سەرەتا کۆمپانیای فیلمە ترسناکەکان بەشی یەکەمیان سنوردار کرد، دواتر لە ساڵی ٢٠٠١ بڵاوکرایەوە.

زانکۆی دڕندەکان (فیلم)
دەرھێنەردان سکانلۆن
بەرھەمھێنەرکۆری ڕای
مۆسیقاڕاندی نیومان
دەستکاریگراگ سنیدەر
کۆمپانیای بڵاوکەرەوەپیکسار
ڕێکەوتی دەرچوون٥ی حوزەیرانی ٢٠١٣
ماوەی فیلم١٠٤ خولەک
وڵاتئەمریکا
زمانئینگلیزی
تێچوون٢٠٠ میلیۆن دۆلار
داھات٧٠٠ میلیۆن دۆلار

فیلمەکە لە ٢٠ی حوزەیرانی ٢٠١٣ بڵاوکرایەوە، فیلمەکە پێداچوونەوەی ڕەخنەگری وەرگرت،[٢] کارکردنێکی نایابی ھەبوو، لە بۆکس ئۆفیسی ھەموو جیھان ٧١٥ میلیۆن دۆلار بەرز بۆوە، دژی ٢٠٠ میلیۆن دۆلار بودجە.[٣]

پێشوازی دەستکاری

بۆکس ئۆفیس دەستکاری

فیلمی زانکۆی دڕندەکان تێکرایی ٢٦٨٬٥ میلیۆن دۆلار لە وڵاتە یەکگرتووەکان و کەنەدا، ھەروەھا ٤٧٥٬١ میلیۆن دۆلار لە وڵاتەکانی تر، بەڵام لە ھەموو جیھان ٧٤٣٬٦ میلیۆن دۆلار بوو.[٤] لە ھەموو خەرجییەکان حیساب دەکرێ، دوا مەوڵەت کە ھۆڵیوود فیلمەکەی مەزەندە کرد، ١٧٩٬٨ میلیۆن دۆلار قازانجی کرد، لە ساڵی ٢٠١٣ حەوتەمین فیلم بوو، کە پلەیەکی بەرزی ھەبێت لە فیلمەکانی ئەو ساڵەدا، ھەروەھا سێیەم لە بەرزترین فیلمەکانی کۆمپانیای پیکسار بوو، لە سەرەتا بۆ کۆتایی ھەفتە ١٣٦٬٩ میلیۆن دۆلاری لەھەموو جیھان پەیدا کرد. دیزنی ڕەتی کردەوە، کە بوودجە بۆ فیلمەکە دەستەبەر بکات، دواتر لە فیلمی ″ئازا″ کە (١٨٥ میلیۆن دۆلار) بەرزتر بوو. (شۆکیا و ئیئۆن لینا) ڕایانگەیاند، کە بوودجەکەی ٢٠٠ میلیۆن دۆلارە لەچاو فیلمەکانی پێشووی کۆمپانیای پیکسار.

باکوری ئامریکا دەستکاری

لەو ھەفتە سەرەکییەی کە فیلمەکەی تێدا بڵاودەکرایەوە، دیزنی بە لایەنی کەم فیلمەکەی بۆ ٧٠ میلیۆن دۆلار مەزندە کرد،[٥] فیلمەکە لە ڕۆژی ھەینی ٢١ی حوزەیرانی ٢٠١٣ لە ٤ ھەزار شانۆ پەخش کرا، لە یەکەم ڕۆژدا فیلمی وێنەی جوڵاوەکانی زیندوو کردەوە. پاشان فیلمەکە لە کۆتایی ھەفتە تێکرای گەیشتە، ٨٢٬٤٣ میلیۆن دۆلار، بە دووەم فیلمی گەورەیی کۆمپانیای پیکسار داندرا، بە دووەم فیلمی گەورە لە G-rated دانرا، ھەروەھا بە پێنجەمین فیلمی گەورەی وێنەی جوڵاو دانرا.

بەرھەمھێنان دەستکاری

لە ساڵی ٢٠٠٥ دەست بە دروستکردنی ئەم فیلمە کرا، کۆمپانیای پیکسار لە ساڵی ٢٠١٠ دڵنیایی دا کە فیلمەکە دروستکراوە،[٦] لە سەرەتاوە فیلمەکە پلانی بڵاوکردنەوەی بۆ دانرا، کە لە ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٢ بڵاوبکرێتەوە، بەڵام ڕۆژی بڵاوکردنەوەکە بۆ ٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٢ گوازرایەوە، لەبەر ئەوەی فیلمی ″چیرۆکی کۆنی شەبەقەکە: بەرەبەیان - بەشی ٢″ بڵاودەکرایەوە. لە ٢٩ی ئایاری ٢٠١١ دڵنیاییان دا، کە فیلمەکە ناونیشانی ″زانکۆی دڕەندەکان″ لێی ئەنێن،[٧] ھەروەھا لە ٤ی نیسانی ٢٠١١ بەتەواوی ڕایان گەیاند، کە فیلمەکە لە ٢١ی حوزەیرانی ٢٠١٣ بڵاودەکرێتەوە.[٨] ئاڕەستەی فیلمەکە لەلایەن دەرھێنەر ″دان سکانلۆن″ بوو، ھەروەھا ″کۆری ڕای″ بەرھەمھێنەر بوو،[٩][١٠] بێڵی کریستاڵ، جۆن گودمان، ستیڤ بوسکامی، بۆب پیتەرسۆن، جۆن ڕاتزێبێنگەر، ڕۆڵیان ھەبوو لە فیلمەکەدا.

بڵاوکردنەوە دەستکاری

یەکەم ترایلەری فیلمی زانکۆی دڕندەکان لە ٢٠ی حوزەیرانی ٢٠١٢ بڵاوکرایەوە، دووەم ترایلەری لە ١١ی شوباتی ٢٠١٣ بڵاوکرایەوە، سێیەم لە ٢٦ی نیسانی ٢٠١٣ بڵاوکرایەوە، چوارەم و کۆتا ترایلەری کە دیمەنێکی باشی لەخۆ گرتبوو، لە ٣٠ی ئایاری ٢٠١٣ بڵاوکرایەوە. لە ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٢ کۆمپانیای پیکسار بەتەواوی لە وێبگە فیلمی زانکۆی دڕندەکانی ئاشکراکرد، لەگەڵ تەواوی زانیارییەکان دەربارەی ئەم فیلمە.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Disney drawing ‘Monsters Inc.’ sequel | Variety 4 May 2016[Date mismatch] لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ Monsters University (2013) - Rotten Tomatoes 29 تشرینی دووەمی 2017 لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ Box Office Report: Monsters University schools The Heat and White House Down : Shockya.com 29 September 2017[Date mismatch] لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە.
  4. ^ "Monsters University (2013)". Box Office Mojo. Internet Movie Database. Retrieved August 20, 2016.
  5. ^ McClintock, Pamela (June 19, 2013). "Box Office Preview: 'Monsters University' Pacing to Beat 'World War Z'". The Hollywood Reporter. Archived from the original on June 21, 2013. Retrieved June 21, 2013.
  6. ^ Graser, Marc (April 22, 2010). "Disney drawing 'Monsters Inc.' sequel". Variety. Retrieved March 6, 2012.
  7. ^ Breznican, Anthony (March 29, 2011). "Pixar announces 'Monsters Inc.' sequel is actually prequel". Entertainment Weekly. Retrieved December 9, 2013. ٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  8. ^ "Monsters University Pushed to 2013". MovieWeb. April 4, 2011. Retrieved April 4, 2011. ١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  9. ^ "John Lasseter Talks CARS 2, BRAVE and the Future of Pixar". Collider. Retrieved May 29, 2011. {{cite web}}: Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help) ١٤ی ئابی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  10. ^ "Pixar Short Director Dan Scanlon Set to Helm 'Monsters University'". First Showing. Retrieved April 1, 2011.

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری