کیمیا

زانستێكە بایەخ بە پێكھاتە و ڕەوشت و شێوگ و گۆڕانەكانی ماددە دەدات.
(لە زانستی کیمیاەوە ڕەوانە کراوە)

کیمیا زانستێکە لێکۆڵینەوە لە پێکھاتە، ڕەوشت، تایبەتمەندی، ئاوێتەکان و گۆڕانی ماددەکان دەکات؛ و توخم و ئاوێتە کیمیایییەکان لەخۆدەگرێت لە کارلێکی نێوان گەرد و گەردیلەکان دەدوێت.

کیمیا زانستی لێکۆڵینەوەیە لە پێکھاتە و ڕەوشت تایبەتمەندی و گۆڕانی مادەکان

مێژوودەستکاری

لە سەرەتادا، ھەوڵەکان بۆ ناسینی سروشتی ماددە و چۆنیەتی گۆڕینیان سەرکەوتوو نەبوون. بەڵام وردە-وردە بە کۆ بوونەوەی ئەنجامی ئەزموونەکانی ئەم بوارە، بنەڕەتی زانستی کیمیای ھاوچەرخ دانرا..

چاوخشاندنێکدەستکاری

بیرۆکەی ئەتۆمی بنەڕەت و بنەمای زانستی کیمیایە. ئەم تیۆرییە دەڵێت کە ھەموو ماددەیەک لە یەکگرتنی زۆر بچووک بە ناوی گەردیلە پێک ھاتووە. یەکێک لەو بنەما و یاسایانە کە لە پێکھاتنی زانستی کیمیادا ڕۆڵی گرنگی ھەبووە، یاسای بمێنی جرمە. ئەم یاسایە پێمان دەڵێت کە لە درێژایی کاردانەوەیەکی کیمیایی ئاساییدا، بڕی ماک ناگۆڕێت (ئەمڕۆکە فیزیکی ھاوچەرخ سەلماندوویەتی کە لە ڕاستیدا وزەیە کە بڕەکەی کەم و زۆر ناکات و وزە و جرم پێکەوە پێوەندییان ھەیە).

پوختەی ئەم باسە ئاوایە کە ئەگەر دە ھەزار گەردیلەمان ھەبێت و ژمارەیەکی زۆر کاردانەوەی کیمیاییان بەسەردا بێت، لە ئەنجامدا ڕێک دە ھەزار گەردیلەکەمان بۆ دەمێنێتەوە. ئەگەر وزەی لەدەست چوو یان دەسکەوتوو ڕەچاو بکەین، بڕی جرم ناگۆڕێت) ئەم گەردیلانە زۆربەی کات لەگەڵ گەردیلەکانی تردا کاردانەوەی کیمیاییان دەبێت. (بۆ وێنە، کاتێک کە دارێک دەسووتێت، کاردانەوەیەکە لە نێوان گەردیلەکانی ئۆکسجین ی ھەوا و ماکە زیندەڵەکانی (ئالی) ناو دارەکە) یەکێک لە بابەتە دۆزراوەکانی زانستی کیمیا ئەمە بوو کە سەرجەم گەردیلەکان بە ڕێژەیەکی یەکسان پێکەوە تێکەڵ دەبن. لە پێکھاتەی سیلیسدا ڕێژەی گەردیلەکانی سیلیسیۆم لەچاو ئۆکسجین یەک بە دووە. ئەمڕۆکە سەلماوە کە ھاوێر و بەدەرگەلێ لە یاسای ڕێژەگەلی دیاریکراو دا ھەیە.

یەکێکی تر لە دۆزراوە کلیلییەکانی زانستی کیمیا ئەمە بوو کە کاتێک کاردانەوەیەکی کیمیایی دیاریکراو ڕوودەدات، بڕی وزەی دەستکەوتوو یا لەدەست چوو ھەردەم یەکسانە. ئەم بابەتە ئێمە بە کۆمەڵێک چەمکی گرنگ، وەک ھاوسەنگی، تێرمۆداینامیک دەگەیێنێت.

کیمیای فیزیکی لە سەر پێچکەی فیزیکی ھاوچەرخ دامەزراوە. لەڕاستیدا ئەمڕۆکە دەکرێت ھەموو سیستەمە کیمیاییەکان بە یارمەتی تیۆریی میکانیکی کوانتەم لێک بدەینەوە. ئەگەرچی لەوانەیە لە زۆربەی بابەتەکاندا میکانیکی کوانتەم پشت گوێ بخرێت، بەڵام لە چەمکە سەرەکییەکەی، واتە کوانتەمی کردنی وزە ناتوانین چاو بنووقێنین.

لقە سەرەکییەکانی زانستی کیمیا بریتییە لە:

  • کیمیای شیکاری، شیکردنەوەی پێکھاتەکانی نموونەکانە (سامپڵ) کە شێوە و پێکھاتنی مەوادەکان دیاری دەکات.
  • کیمیای ئەندامی، کە دەپەرژێتە سەر تێکەڵەکانی کاربۆن و خوێندنە لەسەر پێکھاتن و شێوە و کارلێکی ئاوێتە ئەندامییەکان.
  • کیمیای نائەندامی، کە دەپەرژێتە سەر توخمەکان و ئەو ئاوێتانەی نائەندامین، واتە کاربۆن لە پێکھاتنیاندا نییە.
  • کیمیای فیزیکی، دەپەرژێتە سەر تایبەتمەندییە فیزیکییەکانی مەواد وەک گەرمی و گواستنەوەی وزە و گۆڕانی دۆخی ئاوێتەکان (ئەندامی و نائەندامی).
  • کیمیای زیندەیی (بایۆکیمیستری)، خوێندنی کارلێک و شێوازی پێکھاتنی خانە زیندووەکانی لەشی زیندەوەرانە، کە لەھەمان کاتدا لەسەر بۆماوەییی زیندەوەران دەکۆڵێتەوە.

ئەو لقە زانستییانەی کە لەگەڵ کیمیادا لە پێوەندیدان، بریتییە لە: زانستی ماک، ئەندازیاریی کیمیا، کیمیای ژینگە و دەرمانسازی

لقەکانی کیمیادەستکاری

كیمیا لە پێنج لقی سەرەكی پێكدێت ئەمانەن:

سەرچاوەکاندەستکاری

[١]