تیۆریی ئەتۆمی
تیۆریی ئەتۆمی بەردی بناغەی زانستی کیمیای نوێیە. تێگەیشتن لە پێکھاتەی ئەتۆم ودانوستانەکانی، یەکەمین پلەی تێگەیشتن لە زانستی کیمیایە.
یەکەمین تیۆریی ئەتۆمی دەگەڕێتەوە بۆ یۆنانی کۆن ، ھەرچەند لەوانەیە ئەم باسە بۆ کۆنتر لەمەش بگەڕێتەوە. بە گوێرەی تیۆریی ئەتۆمی دێمۆکریتۆس، دابەش بوونی بەردەوامی ماک، بە ئەتۆمەکان کۆتایی دێ، کە ئیدی دابەش نابن.
بیرۆکە سەرەتاییەکان
دەستکاریبیرۆکەی ئەتۆمی بۆ یۆنانییەکانی سەدەی شەشەم و بەتایبەت ڕێبازی ئەتۆمی دێمۆکریتۆس دەگەڕێتەوە. لە سەرەتاکانی سەدەی ١٩دا جۆن داڵتۆن توانی بەباشی ورد بوونەوەی ماک دەر ببڕێ. داڵتۆن لە سێ خاڵدا بیرۆکەکەی خۆی دەربڕی:
- توخمە کیمیاییەکان لە وردیلەی زۆر بچووک بە ناوی ئەتۆم پێک ھاتوون. ھەموو ئەتۆمەکانی توخمێک وەک یەکن و ئەتۆمەکانی توخمە جیاوازەکان، جیاوازن.
- یەک گرتن و یەک بەردانی ئەتۆمەکان، لە کارلێک کردنە کیمیاییەکاندا ڕوو دەدات. لەم کارلێک کردنانەدا ھیچ ئەتۆمێک دروست نابێ، تیاناچێ و بە ئەتۆمی توخمێکی جیاواز دەرنایێ.
- تێکەڵ بوونێکی کیمیایی، بەرھەمی تێکەڵ بوونی ئەتۆمەکانی دوو یا چەن توخمی کیمیایییە. جۆری ئەتۆمەکان و ڕێژەی بەشدارییان لە تێکەڵێکدا ھەمیشە وەک خۆی دەمێنێتەوە.
بیرۆکەی داڵتۆن ھێشتا لە برەو نەکەوتووە. ھەرچەن بنەمای یەکەمی پێویستی بە چاکسازی ھەیە. داڵتۆن لەم بڕوایەدا بوو کە ھەموو ئەتۆمەکانی توخمێکی کیمیایی، کێشی ئەتۆمی یەکسانیان ھەیە. ئەمڕۆکە دەزانین کە زۆربەی توخمەکان چەندین ئیزۆتۆپیان بە تەنی ئەتۆمی جیاوازەوە ھەیە. بەڵام بەم حاڵەشەوە دەتوانین بڵەین کە ھەموو ئەتۆمەکانی توخمێک لە باری کیمیاییەوە وەک یەکن، ھەروەھا بۆ ئەتۆمەکانی ھەر توخمێکی کیمیایی کێشی ئەتۆمی نێوانە دەستنیشان کراوە.
داڵتۆن باری چەنێتی بیرۆکەکەی خۆی لە دوو یاساوە وەرگرتووە:
- یاسای بمێنی جرم (Conservation of mass / matter) : جرم لە سیستمێکی داخراودا سەرەڕای ئەو ڕەوتانەی لە ناو خۆیدا ڕوودەدا، نەگۆڕە و بە نەگۆڕی دەمێنێتەوە.
- یاسای(law of definite proportions): تێکەڵێکی بێخەوش ھەمیشە لەخۆگری توخمگەلی یەکسان لەگەڵ ڕێژەی تەنی یەکسانە.
بەم دوو یاسایە داڵتۆن توانی یاسای سێیەمی تێکەڵە کیمیاییەکان، واتە یاسای ڕێژەگەلی چەندانە ئاراستە بکا. بە پێی ئەم یاسایە، کاتێ کە دوو توخمی ئەلف و بێ زۆرتر لە تەنێک پێک بھێنن، ڕێژەی ئەلف بە بێ لەم تەنانەدا، ژمارەیەکی بچووک و ڕێکە.
مۆدێلی ئەتۆمی تامسۆن
دەستکاریجۆزێف جۆن تۆمسۆن لە تاقی کردنەوەی تیشکە کاتۆدییەکاندا بە مۆدێلێک لە پێکھاتەی ئەتۆم گەیشت کە بە مۆدێلی کەیکی کشمیشی یان مۆدێلی شووتی ناوی دەرکرد. بە پێی مۆدێلئ تۆمسۆن:
- ئێلێکترۆن بە باری (-، نەرێنی) لە ناو ھەورێک لە باری (+، ئەرێنی) دا بەڵاو بووە.
- ئەتۆم بە گشتی (بێبار)ە، ڕێژەی باری (+) و (-) پێکەوە بەرامبەرە.
- ئەم تۆپە ھەورە (+)ە، تەنی نییە و کێشی ئەتۆم بۆ ژماری ئیلێکترۆنەکانی دەگەڕێتەوە.
- کێشی زۆری ئەتۆم بۆ ژمارەی زۆری ئێلێکترۆنەکانی دەگەڕێتەوە.
ئەزموونەکانی (پەڕەی زێڕ)ی ڕەدەرفۆرد ئەم مۆدێلەی ھەڵوەشاندەوە و مۆدێلێکی نوێی بۆ پێکھاتەی ئەتۆم ڕانا کە بە (ئەتۆمی ناوکدار) دەناسرێت.
دوای مۆدێلی ئەتۆمی ناوکدار، نیلس بۆر بیرۆکەیەکی لە سەر ئەتۆمی تاک ئێلێکترۆنی دەربڕی. ئەگەرچی ئەم بیرۆکە لە چاو بیرۆکەکانی پێشوودا سەرتر بوو، بەلام بە ھۆی نەگونجان لە گەڵ بنەمای نامسۆگەری ھایزنبرگ و بەستەزمانی لە ئاست دەربڕینی سیستەمە چەن ئێلێکترۆنییەکان، وەلا نرا. دواتر بیرۆکەی کوانتۆمی شروێدینگەر ھاتە ئاراوە کە لە ھەڵسوکەوتی شەپۆل ئاسای ئێلێکترۆنەکان دەدوا. بنەمای ئەم بیرۆکە- کە بە چاوی شەپۆل بۆ ماک دەڕوان- پێچەوانەی بیرۆکەی فۆتۆئێلێکتریکە کە بە چاوی مادییەوە بۆ تیشکی دەڕوانێ.