دە مزگێنی پێدراوی بەھەشت
دە مزگێنی پێدراوی بەھەشت کەسانی باوەڕدار بوون لە ئایینی ئیسلامی لە تاییفەی سوننە مەزهەب کە لە لایەن پێغەمبەری ئیسلام محەمەد مزگێنی چوونە بەهەشتیان پێدراوە.
ئەو دەکەسەی کە پێغەمبەری خودا دەست نیشانیکردوون، کە ئەوان تەنیا کەسانێکن کەلە پێش مردنییان ئاییندەی خۆیان لە (دونیای بێ کۆتایی) دەزانن، کە ئەویش بەهەشتە.[١]
ئەو دە کەسایەتییە کە لەلاین پێغەمبەر مزگێنیی بەهەشتیان پێدراوە، هەریێکیان بەهۆی چەندین کاری چاکە و باشە، کە بۆ ئایینی ئیسلامیان کردبوو پاداشتەکەیان وەردەگرن، وەگشتیان هاوەڵی پێغەمبەر محەمەد بوون.
هەروەکو چۆن پێغەمبەر (محەمەد) فەرموویەتی:
« | (ئەبوبەکری سدیق) بۆ بەهەشتە، و ( عومەر کوڕی خەتتاب ) بۆ بەهەشتە، و (عوسمانی کوڕی عەففان) بۆ بەهەشتە، و (عەلی کوڕی ئەبو تالیب) بۆ بەهەشتە، و (سەعید کوڕی زەید ) بۆ بەهەشتە، و (تەلحەی کوڕی عوبێدوڵا) بۆ بەهەشتە، و (زوبێری کوڕی عەوام) بۆ بەهەشتە، و (عەبدولڕەحمان کوڕی عەوف ) بۆ بەهەشتە، و (سەعدی کوڕی ئەبی وەقاس) بۆ بەهەشتە، و (ئەبو عوبێدەی کوڕی جەراح) بۆ بەهەشتە | » |
ئەحمەدی خانی لە شیعرێکا بەم جۆرە ناوی ئەو دە کەسەی ھێناوە:[٢]
مووبەششەر بوونە دەھ کەس ژ ئەسحابان ب تەعیین/ کو دێ بچنە بەھشتێ، خودێ مزگینی دا وان
ژ ئەوول بووعوبەیدە دگەل ھەر چار یاران/ سەعید و سەعد و تەلحە، زوبەیر و عەبدوررەحمان
پەراوێز
دەستکاری- ^ بێجگە لە پێغەمبەرانی ئیسلام کە پێشتر چوونە بەهەشتیان مسۆگەرە
- ^ «القطعة في بحر الهزج المكفوف المحذوف». ڤەژینبوکس (بە کوردی). لە 2024-12-11 ھێنراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوتی سەردان=
(یارمەتی)
سەرچاوەکان
دەستکاریکۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە دە مزگێنی پێدراوی بەھەشت تێدایە. |