شارستانی دەڕەشار
شارستانی دەڕەشار (بە کوردیی باشووری: درێشار، بە فارسی: شهرستان دره شهر) یەکێک لە شارستانەکانی پارێزگای ئیلامی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە. ناوەندی ئەم شارستانە، شاری دەڕەشارە و بەپێی سەرژمێری ساڵی٢٠٠٦، ژمارەی دانیشتووانی ٥٦٬٣٤٦ کەس لە ١١٬٤٨٧ بنەماڵە بووە. ئەم شارستانە بۆ دوو بەش دابەش کراوە: بەشی ناوەندی، بەشی ماژین. ھەروەھا دوو شاری ھەیە: دەڕەشار و ماژین.
دەڕەشار
درێشار | |
---|---|
شارستان | |
وڵات | کوردستان |
پارێزگا | ئیلام |
شارستان | دەڕەشار |
ژمارەی دانیشتووان (٢٠٠٦) | |
• سەرجەم | ٥٦٬٣٤٦ |
زمان و ئایین | |
• زمان | کوردی (لەکی) |
• ئایین | ئیسلام (شیعە) |
کۆدی تەلەفۆن | ٠٨٤ |
زمان
دەستکاریزۆرینەی خەڵکی ئەم شارستانە بە زمانی کوردی دیالێکتی لەکی و باشوری کوردی(پەلوی ،کوردلی) قسە دەکەن و ھەروەھا کەمینەیەکی لوڕ زمانیش لەم شارستانە دەژین.
شوێنە مێژوویییەکانی شارستانی دەڕەشار
دەستکاریشاری کۆنی دەڕەشار
دەستکاریشاری کۆنی ساسانی دەڕەشار لە نێوان دەڕەشاری تازە و گوندی بەھمەناباد ھەڵکەوتووە. ھەنووکە ھەندێک ئاسەواری ئەم کۆنە شارە بەجێ ماوە و دەبیندرێ.
ئاگرگەی چوارتاقی
دەستکاریئەم ئاگرگە لە شاری دەڕەشارە و بەھۆی ئەوەی بیناکەی چوار تاقی ھەیە بە چوارتاقی ناوبانگی دەر کردووە.
پردی گامێشان
دەستکاریمێژووی ئەم پردە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی ساسانی و لە شوێنی پێک گەیشتنی ڕووباری سەیمەڕە و کەشکان لێ دراوە. ھەروەھا پاشان بۆ چەند جار نۆژن کراوەتەوە، ھەنووکە بەشێکی زۆری بە شێوەی ئێستا ڕووخاوە.
دۆڵی ماژین
دەستکاریئەم دۆڵە ئەشکەوت و درزگەلێکی تێدایە کە یەکیان بە ئەشکەوتی کوڵکەنی ناسراوە. شوێنی چوونە ژوورەوەی ئەشکەوتەکە سی مەتر درێژە و گۆلێکی بچووکی تێدایە لە بەرد و سارووج چێ کراوە.
قەڵای شێخ مەکان
دەستکاریلە ٦ کیلۆمەتری باشووری ڕۆژھەڵاتی دەڕەشار ھەڵکەوتووە، ئەم قەڵایە لە گوندێکی ھەر بەم ناوە دایە و سەردەمی قاجاڕەکان ساز کراوە.
نزرگەی جابر
دەستکارینزرگەی جابر لە نێوان چیاکانی ملە ڕیتە و چاڵەمی لە باکووری ڕۆژاوای دەڕەشار ھەڵکەوتووە.
نزرگەی بابە سەیفەدین
دەستکارینزرگەی بابە سەیفەدین لە باکووری ڕۆژھەڵاتی دەڕەشار ھەڵکەوتووە.
تیخەن
دەستکاریتەپۆڵکەیەکی مێژوویییە لە باکووری ڕۆژھەڵاتی دەڕەشار لە مەودای دوو کیلۆمەتری ڕۆخی ڕاستی ڕووباری سەیمەڕە.[١]
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ شارستانی دەڕەشار، ویکیی ئینگلیزی.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە شارستانی دەڕەشار تێدایە. |