کوڕەکان (کۆمیک)

(لە دەستەی ھاوڕێکان (کۆمیک)ەوە ڕەوانە کراوە)

کۆمیکی دەستەی ھاوڕێکان (بە ئینگلیزی: The Boys) زنجیرە کتێبە کۆمیکێکی ئەمریکییە لە نووسینی گارس ئینیس و وێنەکێشانی داریک ڕۆبەرتسۆن. لە سەرەتادا لەلایەن کۆمپانیای ویڵدستۆرمی سەر بە کۆمپانیای کۆمیکەکانی دی سی بڵاوکراوەتەوە، پێش ئەوەی بچێتە کۆمپانیای داینامیت ئینتەرتەیمێنت.[١] زنجیرەکە لە مانگی ١٠ی ٢٠٠٦ بۆ یەکەمجار دەرکەوت و لە تشرینی دووەمی ٢٠١٢ بە بڵاوکردنەوەی ژمارەی ٧٢ و کۆتایی ھات.[٢] زنجیرەکە لە نێوان ساڵانی ٢٠٠٦ و ٢٠٠٨ جێگیرکراوە و لە گەردوونی پاڵەوانە سەرەکییەکان ڕوودەدات. لە لایەکی ترەوە زۆربەی پاڵەوانەکانی ئەم گەردوونە بەھۆی ناوبانگیانەوە گەندەڵن و گرنگی بە سەلامەتی کۆمەڵگا نادەن. زنجیرەکە لە بنەڕەتدا باس لە سەرکێشییەکانی تیمێکی نھێنی دەزگای ھەواڵگریی ناوەندی دەکات بە ناوی «ھاوڕێکان»، ئەم تیمە چاودێری و سەرپەرشتی پاڵەوانە سەرەکییەکان دەکەن، بە سەرۆکایەتی بێڵی بەچەر. دەستەی ھاوڕێکان زۆرجار لەگەڵ تیمەکانی تری سووپەرھیرۆ شەڕی خوێناوی دەکەن. ھاوتەریب لەگەڵ ئەم سەرکێشییانەدا، چیرۆکی سووپەرھیرۆی گەنج بەناوی ئانی ژانوی «ستارڵایت» کە پەیوەندی بە تیمی سووپەرھیرۆکانی ڤاوتەوە دەکات، بەڵام دواتر دەچێتە تیمی ھاوڕێکان لەبەر خراپی سووپەرھیرۆکانی کۆمپانیای ڤاوت.

سەرچاوەکان دەستکاری