دەزگای دژەتیرۆر ھێزێکی تایبەت و سەر بە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە. بارەگای ئەو دەزگا حکوومییە لە شاری سلێمانی، باشووری کوردستان ھەڵکەوتووە.[١][٢]

دەزگای دژەتیرۆر (CTG)
دەزگای دژەتیرۆر
لۆگۆی دەزگای دژەتیرۆر
دامەزراندن٢٠٠٢؛ ٢٢ ساڵ لەمەوپێش (٢٠٠٢)
وڵات عێراق
جۆردژەتیرۆریزم
بەشێکە لەپێشمەرگە
بنکەسلێمانی
شەڕەکان
ماڵپەڕhttps://www.ctgkurdistan.com/
فەرماندەکان
فەرماندەوەھاب ھەڵەبجەیی

بەگژداچوونەوەی گرووپە تیرۆریستییەکان لە ناوچەی ھەورامان لە ھەرێمی کوردستان، سەرەتا ھێزەکانی دژەتیرۆر کەم بوون و پاشان زیادیان کرد وەک یەکینەیەکی گەورە و گرینگ بۆ بەگژداچوونەوەی تیرۆر، ھەروەھا ھێزەکانی دژەتیرۆر لەژێر سەرکردایەتیی لاھور تاڵەبانیدا بەرەوپێش چوو و بووەتە ھێزێکی چالاک لە ھەرێمی کوردستان و عێراقدا لە نەھێشتنی تیرۆر. لە ساڵی ٢٠١٣دا، لاھور تاڵەبانی بووە بەڕێوەبەری دەزگای زانیاری کە دەزگای ھەواڵگیری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە، لاھور تاڵەبانی دەزگای زانیاری و دژەتیرۆری تێکەڵکردەوە، ئەم کارە کارێکی نوێ لە ھەرێمی کوردستاندا بوو کە دەزگایەکی ھەواڵگری و سەربازی تێکەڵبکرێت. لە ئێستادا دەزگای دژەتیڕۆر لەلایەن فەرماندە وەھاب ھەڵەبجەیی بەڕیوە دەچیت.[ژێدەر پێویستە]

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ «دژەتیرۆر». کوردیپێدیا.
  2. ^ «وردەکارى ڕووداوەکەى شەوى ڕابردووى گرتوخانەى فیدراڵى چەمچەماڵ». دەنگی ئەمریکا.