دەزگای بۆشاییی ئەورووپی
دەزگای بۆشایی ئەورووپی (بە ئینگلیزی: European Space Agency) ئەوە دەزگایەکی نێودەولەتیە لەبۆ ئاشکراکردنی نھێنی و زانیاریەکانی بۆشایی ئاسمان (گەردوون)، وە ٢٢ دەوڵەت لەو دەزگایە ئەندامن و یارمەتی پرۆژە و چالاکیەکانی ئەو دەزگایە دەدەن. نەمسا و بەلجیکا (ئەندامی ھەمیشەی ئەو دەزگایەن بەپێی گرێبەستیان لەگەل یەکێتی ئەورووپا لە مانگی تشرینی یەکەمی سالی ٢٠٠٨) وە دانیمارک و فینلاند و فەرەنسا و ئەڵمانیا و ئێرلەندا و ئیتاڵیا و ھۆڵەندا و نەرویج و ئیسپانیا و سوید و سویسرا و شانشینی یەکگرتوو ئەندامن، بەلام ھەر یەک لە ولاتانی کەنەدا و فینلاند بەس بەشدارن.
دامەزراوە لە | ٣٠ ئابی ١٩٧٥ |
---|---|
شوێنی سەرەکی | پاریس, فەرەنسا |
ژمارەی نووسینگەکان | کۆلن مەدرید ئیتاڵیا ھۆڵەندا |
ئەو وڵاتانەی کە تیایەتی | دانیمارک و فینلاند و فەرەنسا و ئەڵمانیا و ئێرلەندا و ئیتاڵیا و ھۆڵەندا و نەرویج و ئیسپانیا و سوید و سویسرا و شانشینی یەکگرتوو |
داھات | ٧.٠٨ میلیارد یۆرۆ _ ساڵی ٢٠٢٣ |
ماڵپەڕ | http://www.esa.int/ESA |
ئەو دەزگایە لە ٣٠ ئابی سالی ١٩٧٥ دامەزرا وە بارەگای سەرەکی لە وڵاتی فەرەنسایە لە شاری پاریس، وە بە نزیکەی ٢٠٠ کارمەندی ھەیە لە ھەموو جیھان و بوودجەی سالانەی نزیکی ٥٫٢٥ میلیارد یۆرۆیە / دەکاتە ٥٫٧٧ میلیارد دۆلار بۆ سالی ٢٠١٦. دەزگای بۆشایی ئەورووپا پەیوەندی ھەیە لەگەل وێستگەی بۆشاییی نێونەتەوەیی لەبۆ زانیاری وەرگرتن و لیکۆلینەوەی زیاتر دەربارەی مانگ و ھەسارەکان و زەوی.
ئەو دەزگایە جگە لە بارەگای سەرەکی چەندین بارەگای دیکەی وەک لق ھەیە ئەوانیش:
- ناوەندی ئەورووپی لۆ گەران بۆ بۆشایی (ESTEC): ئەوە بەرپرسیارە لە رێکخستنی بەرنامە بۆشاییەکان لە نۆردریکە لە ولاتی ھۆڵەندا
- ناوەندی جێبەجێکاری بۆشایی ئەورووپی (ESOC): ئەوە بەرپرسیارە لە مانگە دەسکردەکانی تیبەت بە دەزگای بۆشایی ئەورووپی لە دارمستاد لە ولاتی ئەڵمانیا
- ناوەندی ئەورووپی لۆ جێبەجێکردنی بۆشایی (EAC): ئەوە بەرپرسیارە لە راھێنان و ئاگاداری بۆشایی ئەو ناوەندەش ھەیە لە شاری کۆلن لە ولاتی ئەڵمانیا
- پەیمانگای ئەورووپی لۆ بۆشایی (ESRIN): ئەوە بەرپرسیارە لە بلاوکردنەوە و زەخیر کردن و نامە ناردنی پەیوەندیەکان لە مانگە دەسکردەکان لۆ دەزگای بۆشایی ئەورووپا ئەو پەیمانگایەش بارەگای لە شاری فراسکاتی لە وڵاتی ئیتاڵیا
- ناوەندی زانستی بۆشایی ئەورووپی (ESAC): ئەوەش لە شاری مەدریدە لە ولاتی ئیسپانیا
سەرچاوەکان
دەستکاری- ماڵپەری فەرمی دەزگای بۆشایی ئەورووپی ٢٧ی تەممووزی ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- وتاری «European Space Agency» ویکیپیدیای ئینگلیزی
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە دەزگای بۆشاییی ئەورووپی تێدایە. |