کامەران بەدرخان (بە بەدرخانی: Kamiran Bedirxan) (٢١ی ئابی ١٨٩٥ لە ئەستەمبوڵ، تورکیا - ٦ی کانوونی یەکەمی ١٩٧٨ لە پاریس) سیاسەتوان و نووسەر و پارێزەرێکی کورد بوو؛ لە سەردەمی چالاکییەکانی ڕۆڵی ھەبووە لە دامەزراندنی کۆمەڵەی خۆیبوون لە سووریا و بەردەوام ھاوکاریی براکەی جەلادەت عالی بەدرخان کردووە لەسەر ڕۆژنامەی ڕۆناھی و ھاوار. ھەر لە شامیش گۆڤاری «ڕۆژا نووی» بڵاو کردووەتەوە لە دواییشدا گۆڤاری ستێریشی دەرکردووە. بنەماڵەی بەدرخان بە ناچاری تورکیایان بەجێ ھێشتووە و بۆ خوێندن ڕووی لە ئەڵمانیا کردووە و لەوێ دوکتۆرای حقووقی وەرگرتووە و ماوەیەکیش لە زانکۆی پاریس لە فەڕەنسا مامۆستا بووە.[ژێدەر پێویستە] ئەو لە ئەنستیتۆی زمان و شارستانییەتی ڕۆژھەڵات (بە فەڕەنسی: Institut national des langues et civilisations orientales) سەرۆکی بەشی زمانی کوردی بووە لە دوای ڕۆژە لسکۆ. کامەران بەدرخان دوای ژیانێکی پڕ خزمەت و سەروەری لە ساڵی ١٩٧٨ کۆچی دوایی کردووە.

زیاتر...