دیلان گوین
دیلان گوین (بە ئینگلیزی: Dilan Gwyn؛ لەدایکبووی ٤ی حوزەیرانی ١٩٨٧)[١] خانمە ئەکتەرێکی کورد-سویدییە و لە وڵاتانی سوید، فەرەنسا، ئینگلتەرا، کەنەدا و ئەمریکا کاری کردووە. لە ساڵی ٢٠١٩، لە فیلمی خووشکانی چەک ڕۆڵی کچە شەڕڤانێکی ڕۆژاوای گێڕا.
لەدایکبوون | ستۆکهۆڵم، سوید | ٤ی حوزەیرانی ١٩٨٧
---|---|
خوێندنگە |
|
پیشە | خانمەئەکتەر |
چالاکبوون | ٢٠٠٧-ئێستا |
مناڵ(ەکان) | ١ (کچ) |
وێبگە | www |
سەرەتای ژیان
دەستکاریگوین لە ستۆکهۆڵم لە دایک بووە، دایک و باوکی لە ساڵی ١٩٨١ لەگەڵ دوو خوشکە گەورەکەی لە تورکیا هەڵاتبوون. سەبارەت بە ڕەچەڵەکی خۆی ئەوا گوین وتوویەتی "من ئەرمەنی و چەرکەسی و یۆنانی و کورد و تورکم ". [٢] باوکی ئۆرهان کۆتان، نووسەر و چالاکی مافی مرۆڤی کورد بوو. کاتێک گوین تەمەنی ١١ ساڵ بوو، باوکی کۆچی دوایی کرد.[٣]
ئەو لە زانکۆی پاریس-سۆربۆن لە پاریس و زانکۆی ستۆکهۆڵم خوێندوویەتی.[٤] لەگەڵ ئەکادیمیای ئەمریکی بۆ هونەرە دراماتیکییەکان لە بواری هونەری نمایشیدا ڕاهێنانی کردووە، سەرەتا لە کەمپوسی لۆس ئەنجلۆس و دواتر لە کەمپوسی مانهاتن ، دواتر لە ساڵی ٢٠١٠ ڕاهێنان و خوێندنەکەی تەواو کرد.[٥]
پیشە
دەستکاریدوای دەرکەوتنی لە کۆمەڵێک کورتە فیلم، لە ساڵی ٢٠١٢ گوین یەکەم فیلمی درێژی خۆی دەرکەوت ئەمەش لە ڕێی فیلمەکانی برێ و پلاستیک فیلمز بوون. پاشان لە ساڵی ٢٠١٤ یەکەم جار لە زنجیرەیەکی تەلەفزیۆنیدا وەک بەناوی ئەهریمەنەکانی دا ڤینشی دەرکەوت. [٦] گوین لە ساڵی ٢٠١٥دا ڕۆڵی سەرەکی لە فیلمی درامیی کەنەدی وێر ئەتیلا پاسیس دەرکەوت.
ژیانی تایبەتی
دەستکاریگوین لەگەڵ هاوسەرەکەی ئیمیل و کچەکەیان لە شاری ستۆکهۆڵم دەژین، کە لە مانگی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ لەدایکبووە. [٧] گوین ماوەیەک لە لەندەن، ئەمستردام و ئەستەنبوڵ ژیاوە. [٨]
فیلمۆگرافی
دەستکاریفلیم
دەستکاریساڵ | فیلم | ڕۆل | تێبینی |
---|---|---|---|
٢٠٠٧ | Workshopen | کورتە فیلم | |
٢٠٠٨ | فریشتەکان لە بەفردا ( بە بە سوێدی: Snöänglar ) | هاوڕێکە | کورتە فیلم |
٢٠١١ | گەیاندنەکە | ڕوتی گەنج | کورتە فیلم |
قاوهی رهش | ڤانێسا | کورتە فیلم | |
٢٠١٢ | شوو برێ | زەینەب | |
پلاستیک فیلمز | ئیریکا | ||
٢٠١٤ | دراکولا نەگێڕدراو | حاکم | |
٢٠١٥ | K7 | ماریان | کورتە فیلم |
لە کوێدا ئاتیلا تێدەپەڕێت ( بە فەڕەنسی: Là où Atilla passe ) | ئاسیا | ||
٢٠١٨ | خانەقاکە | ئەلیس لانگلی | |
هەموو شتێک لەسەر خۆشەویستییە ( بە سوێدی: Lyckligare kan ingen vara ) | ئیبا | ||
٢٠١٩ | خوشکەکانی چەک | زارا | |
٢٠٢٠ | خراپەکاری تەنیشت ماڵ ( بە بە سوێدی: Andra sidan ) | شیرین | [٩] [١٠] |
٢٠٢٢ | ژنەکەی ژێر جێگاکە | سلۆن |
تەلەفزیۆن
دەستکاریساڵ | زنجیرە | ڕۆل | تێبینی |
---|---|---|---|
٢٠١٤ | شەیتانەکانی داڤنشی | یانا | ٣ ئەڵقە |
٢٠١٦-٢٠١٨ | دوای | ویلا فرۆست | ڕۆڵی سەرەکی |
٢٠١٩–٢٠٢٠ | خۆشم بوێت ( بە بە سوێدی: Älska mig ) | ئێلسا | ڕۆڵی سەرەکی |
٢٠٢٠ | پاراگۆن: جەنگەکانی سێبەر | ڕەش | ٣ ئەڵقە |
٢٠٢١ | دوو خوشک ( بە بە سوێدی: Två systrar ) | ئەلیسیا | ڕۆڵی سەرەکی [١١] |
٢٠٢٢ | کرۆنپرینسن سۆم فۆرسڤان | درۆتنینگ لۆڤیسا |
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ Seyhanogullari، Meg (١٣ی ئایاری ٢٠١٤). «Hollywood'un Yeni Keşfi Orhan Kotan'ın Kızı» (بە تورکی). لە ٣١ی ئایاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ Dilan Gwyn (١٢ی ئایاری ٢٠١٤). «I'm Armenian, Circassian, Greek, Kurdish and Turkish. Born in Sweden. Most of us aren't just one thing. We need to stop hating each other». لە ٣١ی ئایاری ٢٠٢١ ھێنراوە – via Twitter.
- ^ «Dilan Gwyn». December 2017. لە ٣١ی ئایاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «Dilan Kotan». Research Gate. لە ٣١ی ئایاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «Exclusive Interview with Beyond's Dilan Gwyn». ٢١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦. لە ڕەسەنەکە لە ٣ی حوزەیرانی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣١ی ئایاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «Hollywood'daki Türk kızı!» (بە تورکی). ٨ی نیسانی ٢٠١٤. لە ٣١ی ئایاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ Bilby، Therese (١٥ی شوباتی ٢٠٢٢). «Dilan Gwyn om livet med en nyfödd: "Magiskt och utmanande"» (بە سامیی باکوور). Expressen. لە ١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ Weckström، Alina (٢٢ی حوزەیرانی ٢٠٢١). «How to stay true to your values? Actress Dilan Gwyn on coping with loss and finding her true grit. Understanding your values in difficult times». لە ڕەسەنەکە لە ١٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ Ferraro، Pietro (٣١ی ئایاری ٢٠٢١). «The Evil Next Door: trailer dell'horror sovrannaturale svedese con Dilan Gwyn» (بە ئیتالی). لە ٣١ی ئایاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «Dilan Gwyn blev "skiträdd" för sin egen film» (بە سویدی). لە ٣١ی ئایاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ Keslassy، Elsa (١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠). «NENT Group Orders Yellow Bird-Produced Series 'Two Sisters' (EXCLUSIVE)». لە ٣١ی ئایاری ٢٠٢١ ھێنراوە.