دۆڵی ستاردیوو

کایەیەکی ڤیدیۆییی ٢٠١٦ی ھاوشێوەکاریی ڕۆڵگێڕان

دۆڵی ستاردیو یان ستاردیو ڤاڵی کایەیەکی ڤیدیۆییی ھاوشێوەکاری، ڕۆڵگێڕانە. کە لەلایەن ئێریک بارۆنەوە ناسراو بە «کۆنسێرندئەیپ» کاری پەرەپێدانی بۆ کراوە. لە بنچینەدا بۆ مایکرۆسۆفت ویندۆز بڵاوکرایەوە لە ١٦ شوباتی ٢٠١٦، دواتر وەشانەکان بۆ نەوەی ھەشتەمی کۆنسۆڵی کایە ڤیدیۆیییە سەرەکییەکان—پلەی ستەیشن ٤، ئێکس بۆکس وەن و نینتێندۆ سویچ— لە درەنگانی ٢٠١٦ەوە بۆ درەنگانی ٢٠١٧ بەردەستبوون. سیستەمی کارپێکەری مۆبایلەکان ئای ئۆ ئێس و ئەندرۆید وەشانەکانی خۆیان لە ٢٠١٨ و ٢٠١٩ وەرگرت، ھەروەھا وەشانێک بۆ پلەی ستەیشن ڤیتا لە ناوەڕاستی ٢٠١٨ بڵاوکرایەوە.[١]

دۆڵی ستاردیو
پەرەپێدەرکۆنسێرندئەیپ
بڵاوکەرەوە
  • کۆنسێرندئەیپ
  • چەکڵفیش
شێوەسازئێریک بارۆن
بزوێنەرMonoGame
Paint.NET
Reason لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
سەکۆ
بڵاوبوونەوە
چەشنھاوشێوەکاری، ڕۆڵگێڕان
شێوازتاکەکەسی، فرەکەسی

کایەکەرەکە ڕۆڵی کەسایەتییەک دەبینێت کە کێڵگە فەرامۆشکراوەکەی باپیرە کۆچکردووەکەی وەک میرات بۆ دەمێنێتەوە. کایەکە جیھانی کراوەیە، بەمەش ڕێ بە کایەکەرەکە دەدرێت کە چەندین چالاکیی جۆراوجۆر ئەنجام بدات. ئەمانە لە خۆ دەگرێت، چاندنی دانەوێڵەکان، بەخێوکردنی مەڕوماڵات، کانسازی، فرۆشتنی بەروبووم، و بە کۆمەڵایەتی بوون لەگەڵ دانیشتووانی شارۆچکەی پێلیکن، لەوانە توانای ھاوسەرگیری کردن و مناڵ خستنەوە.

بارۆن بە تەنیا خۆی پەرەی بە دۆڵی ستاردیو دا بە درێژاییی چوار ساڵ، ئەو لە زنجیرە کایەی ڤیدیۆییی ھارڤێست موونەوە سرووشی وەرگرتووە. کۆمپانیای چەکڵفیش ئەرکی بڵاوکردنەوەی کایەکەی گرتە ئەستۆ بەمەش بارۆن زیاتر سەرنجی خستە سەر تەواوکردنی کایەکە. کایەکە سەرکەوتنێکی بازرگانی گەورەی بەدەستھێنا، کە زیاتر لە ١٠ ملیۆن وەشانی لێفرۆشرا لەسەر ھەموو سەکۆکان لە ٢٠٢٠.

شێوازی کایەکردن دەستکاری

دۆڵی ستاردیو کایەیەکی ڤیدیۆییی ھاوشێوەکاریی کشتوکاڵییە بە شێوەیەکی سەرەکی لە زنجیرەکایەی ڤیدیۆییی ھارڤێست موون سرووشی وەرگرتووە.[٢] لە دەستپێکی کایەکەدا، کایەکەرەکان کەسایەتییەک دروست دەکەن، کە دەبێتە وەرگری پارچە زەوییەک و خانوویەکی بچووک کە پێشتر ھی باپیری بووە لە شارۆچکەیەکی بچووک بە ناوی شارۆچکەی پێلیکن.

کایەزانەکان دەتوانن لە نێو چەندین بژاردەی جیاواز جۆرێکی کێڵگە بەپێی خواستی خۆیان ھەڵبژێرن، ھەر یەکەیان ڕووکارێکی تایبەت و سوودی جیاواز و لایەنی خراپەی ھەیە.[٣] زەوییە کشتوکاڵییەکە لە سەرەتادا بە تاوێرەکان، دار، بنکەدار، و گژوگیا داپۆشراوە، و کایەکەرەکان پێویستە کاربکەن بۆ پاکژکردنەوەیان بۆ ئەوەی دەستپێکردنەوەیەکی نوێ بە کێڵگەکە ببەخشن، ھەروەھا گرنگیدان بە دانەوێڵەکان و مەڕوماڵات بۆ بەرھەمھێنانی داھات و پاشان ھەوڵدان بۆ فراوانکردنی باڵەخانەکان و بەشەکانی کێڵگەکە.

ھەروەھا کایەکەرەکان دەتوانن کارلێک لەگەڵ کەسایەتییە کایەپێنەکراوەکان (NPC) بکەن کە نیشتەجێی شارۆچکەکەن، لەوانە چوونە پەیوەندییەوە لەگەڵیان؛ ئەمە دەکرێت بگاتە ئەوپەڕی لە کاتی ھاوسەرگیریدا. دەرەنجام کەسایەتییە کایەپێنەکراوەکە یارمەتیی کەسایەتیی کایەکەرەکە دەدات لە گرنگیپێدان بە کێڵگەکە. کایەکەرەکان ھەروەھا دەتوانن چەندین کرداری جیاواز ئەنجام بدەن لەوانە ماسیگرتن، چێشتلێنان، کاردەستی، و گەڕان بەنێو ئەشکەوتەکاندا بۆ دۆزینەوەی کانزای بەنرخ بۆ کانسازیکردن یان بوونەوەرەکان بۆ شەڕکردن لەگەڵیان.

تەواوکردنی گورزەکان (بەندڵ) کایەکەرەکان بە چەندین کەرەستەی جیاواز خەڵات دەکات، لەوانە تۆو و ئامڕازەکان. تەواوکردنی چەند گورزەیەک بوار بە کایەکەرەکان دەدات بۆ گەیشتن بە ناوچە و مێکانیکی نوێی نێو کایەکە، وەکوو ناوچەی بیابان. ھەموو ئەم چالاکییانە پێویستە لە بەرامبەر تەندروستیی ئێستای کەسایەتییەکە و ئاستی ماندوویەتی، و کاتژمێری ناوەکیی کایەکەدا پێوانە بکرێن. کایەکەرەکە دەتوانێت خۆراکگەلێکی تایبەت بخوات کە توانایەکی دیاریکراویی کاتی پێدەبەخشێت بەکەڵک دێت بۆ چەند چالاکییەک و بارێکی دیاریکراو.

کایەکە ڕۆژژمێرێکی سادەکراو بەکاردەھێنێت، کە تێیدا ھەر ساڵێک لە چوار مانگی ٢٨-ڕۆژی پێک ھاتووە کە ھەر یەکێکیان نوێنەرایەتیی وەرزێک دەکات؛ و ئەمەش دیاریی دەکات کە کام دانەوێڵە دەتوانێت گەشە بکات و کام چالاکی دەکرێت سوودبەخش بێت. دواتر لە کایەکە، کایەکەرەکان دەتوانن خانوویەکی شووشەیی بگەڕێننەوە و ھەروەھا دوورگەیەک کە دەشێت ھەر دانەوێڵەیەک لەسەری گەشە بکات بەبێ گوێدان بە وەرزەکە.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ بەشداربووانی ویکیپیدیا، «دۆڵی ستاردیو»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ١٥ی ئازاری ٢٠٢٢.
  2. ^ Grayson, Nathan (February 29, 2016). "Steam's Latest Hit Is A Game About Farming And Relationships". Kotaku (بە ئینگلیزی). Retrieved 12 September 2021.
  3. ^ Phillips, Tom (September 29, 2016). "Stardew Valley is changing the way you start your farm". Eurogamer. Retrieved September 29, 2016.

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری