دڵشاد محەممەد ئەمین مەجید بەگ ناسراو بە دڵشاد کوێستانی (١٣ی ئابی ١٩٥٧ لە کەرکووک، عێراق)[١] شێوەکارێکی کوردی دانیشتووی فەڕەنسایە. دەستپێکی کاری ھونەریی گۆرانیگوتن بووە و شیعریشی نووسیووە، دواتر لە تەمەنی ١٦ ساڵیدا دەستی بە ھونەری وێنەکێشان کردووە.[٢] لە ١٩ وڵاتی جیھان بەشداری لە پێشانگەی ھاوبەشدا کردووە،[٣] و لەماوەی ٢٢ ساڵدا زیاتر لە ٧٠ پێشانگای لە ١٩ وڵاتدا کردووەتەوە.[٤] ھەروەھا وەکو ئەکتەر لە چەند فیلمێکی فەڕەنسیی و کوردیدا بەشدار بووە و چەندین خەڵاتی ھونەریی پێ بەخشراوە، بە تایبەت لە فەڕەنسا.[١]

ژیاننامە

دەستکاری

ژیانی تایبەتی

دەستکاری

لە ١٣ی ئابی ١٩٥٧ لە گەڕەکی ئیمام قاسم لە کەرکووک لە دایک بووە. لە ساڵی ١٩٦١ لەگەڵ ماڵباتەکەی رووی لە سلێمانی کردووە. لە ساڵی ١٩٨٠ بووەتە پێشمەرگە و تاوەکو ساڵی ١٩٨٥ بەردەوام بوو، دواتر دەستی بە کاری ھونەری کردووە. لە کەسە یەکەمەکان بووە کە بەشداری لە ڕاپەڕینی ١٩٩١یان لە شاری سلێمانی کردووە.[٥] لە ساڵی ١٩٩٤ بە ھۆی شەڕی ناوخۆییەوە کوردستانی جێھێشتووە و لە فەڕەنسا نیشتەجێ بووە. وەک پەنابەرێکی سیاسی لە ساڵی ٢٠١٠ ڕەگەزنامەی فەرەنسی بەدەست ھێناوە و ئێستا لە شاری چاومۆنت لە فەرەنسا دەژی.[٦]

ژیانی ھونەری

دەستکاری

شیعر و گۆرانی

دەستکاری

سەرەتای دەرکەوتنی دڵشاد کوێستانی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵانی نەوەدەکان و بە شیعر و گۆرانی دەست پێ دەکات و چەند گۆرانیەک تۆمار دەکات، وەک «سەمای مەرگ» و «دووری»، دوایین بەرھەمیشی بە ناوی «ژووان» بووە لە ساڵی ١٩٩٤، بەڵام بارودۆخی ئەو کاتەی باشووری کوردستان ھۆکار دەبێت بۆ فەوتانی بەشێک لە بەرھەمەکانی.[٧]

شێوەکاری

دەستکاری

لە ساڵی ١٩٩٤ بۆ یەکەم جار یەکەمین پێشانگای تایبەتی لە سلێمانی کردووەتەوە.[٨] لە ساڵی ١٩٩٦ لە پێشانگەیەکی ھاوبەشدا لە یۆنان بەشدار بووە. لە ساڵی ٢٠٠٥ وەک سەرۆکی رێکخراوی کولتوقوری فەرەنسیی و ئەفریقیی دەسنیشان کراوە. لە ساڵی ٢٠١٧ پێشانگەیەکی تایبەتی بەناونیشانی «سەفەرێک بە ناو رۆحدا» لە سلێمانی کردووەتەوە.

ئەو شێوەکارە کوردە، گەلەری تایبەت بە خۆی لە فەڕەنسا ھەیە، زیاتر لە ٧٠ پێشانگەی تایبەتی کردووەتەوە و لە زیاتر لە ٣٠ پێشانگەی ھاوبەشدا بەشدار بووە، بەرھەمەکانی لە زیاتر لە ١٨ وڵاتدا خراونەتەڕوو.

نواندن

دەستکاری

گوێستانی جگە لە کاری گۆرانیگوتن و شێوەکاریی، کاری نواندنیشی کردووە و لە چەند فیلمێکی فەرەنسی و کوردیدا بەشداری کردووە وەک فیلمی فەرەنسی ALEPH by" Stephanie".[٧]

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ ئ ا «دڵشاد کوێستانی داهاتی بەشێک لە تابلۆکانی بۆ کارێکی خێرخوازی تەرخان دەکات». rudaw.net. ١٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٤. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوت= (یارمەتی)
  2. ^ «دڵشاد کوێستانی». artfrosh.krd. ١٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٤. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوت= (یارمەتی)
  3. ^ «پرۆژەی ئارتفرۆش پێشانگەی (بۆنی خاک)ی هونەرمەند دڵشاد کوێستانی دەکاتەوە». vimfoundation.krd. ١٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٤. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوت= (یارمەتی)
  4. ^ «تابلۆکانی دڵشاد کوێستانی لە هەڵەبجە نمایش دەکرێن». Kurdistan24.net. ١٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٤. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوت= (یارمەتی)
  5. ^ «شێوەكارێكی كورد بەرهەمەكانی لە ئوردن نمایش دەكات». wishe.net. ١٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٤. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوت= (یارمەتی)
  6. ^ «Dilshad Questani Gallery». wooarts.com. ١٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٤. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوت= (یارمەتی)
  7. ^ ئ ا «دوای نزیکەی 30 ساڵ دابڕان دڵشاد کوێستانی گۆرانی دەڵێتەوە». ku.964media.com. ١٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٤. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوت= (یارمەتی)
  8. ^ «دڵشاد كوێستانی پێشانگای تایبه‌تی كرده‌وه‌». wishe.net. ١٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٤. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوت= (یارمەتی)

بەستەرە دەرەکییەکان

دەستکاری