دڵی ئازا (بە ئینگلیزی: Braveheart)، فیلمێکی داستانی و خەیاڵی-مێژوییە کە لە ساڵی ١٩٩٥ دەرچوو، لەدەرهێنانی مێل گیبسۆنـە. هەر خۆی مێڵ گیبسۆن ڕۆڵی سەرەکی بە ویلیام واڵاس ئەبینێ، شۆڕشگێڕێکی سەدەی ١٣ـیەمی سکۆتلاندایە کە ڕابەرایەتی بۆ یەکەم جەنگی سەربەخۆیی سکۆتلاندا ئەکات لە دژی پاشا ئێدواردی یەکەمی ئینگلتەرا. ئەم فیلمە پاڵێورا بۆ خەڵاتی ئۆسکار لە ٦٨مینخەڵاتی ئۆسکار، ٥ جار خەڵاتی ئۆسکارـی بردۆتەوە. هەروەها لە فیلمەکە سۆفی مارکیاو، پاتریک مەکگووهان و کاترین مەککۆرماک بەڕۆڵی سەرەکی دەردەکەون. چیڕۆکی فیلمەکە لەسەر شیعرە داستانئامێزییەکانی بلیند هاری وەرگیراوە کە لە سەدەی ١٥ەم لەمەڕ ئەم ڕووداوانە نووسیبوونی، هەروەها ڕاندال واڵاس شیعرەکانی کردووە بە سیناریۆ بۆئەوەی لەفیلمەکە بەکاربێت.

Braveheart
دڵی ئازا
پۆستەر بڵاوکراوەی شانۆیی
دەرھێنەرمێل گیبسۆن
بەرھەمھێنەرمێل گیبسۆن
ئاڵن لاد جونیۆر
بروس داڤی
ستیفن مەکئڤیتی
نووسەرڕاندەل واڵاس
ئەکتەرانمێل گیبسۆن
سۆفی مارکیاو
پاتریک مەکگووهان
کاترین مەککۆرماک
چیڕۆکخوانئەنگوس مەکفادین
مێل گیبسۆن
مۆسیقاجەیمز هەرنر
وێنەگری سینەماییجۆن تاڵ
مۆنتاژستیڤن ڕۆسنبلوم
کۆمپانیای
بەرھەمھێنەر
ئایکۆن پرۆدەکشنز
زە لاد کۆمپەنی
بڵاوکردنەوەپاراماونت پیکچەرز
(ئەمریکا و کەنەدا)
فۆکسی سەدەی ٢٠ەم
(نێودەوڵەتی)
دەرچوون٢٤ی ئایاری ١٩٩٥
ماوەی فیلم١٧٧ خولەک
وڵات ویلایەتە یەکگرتووەکان[١]
زمانئینگلیزی
تێچوون٧٢ ملیۆن دۆلار[٢][٣]
داھات٢١٠،٤ ملیۆن دۆلار[٢]

فیلمەکە لە ٢٤ی ئایاری ١٩٩٥ نمایشکرا، بەشێوەیەکی گشتی فیلمەکە لەلایەن ڕەخنەگرانەوە پەسەندکرا، بەتایبەتیش ستایشی ڕۆڵی ئەکتەرەکان، دەرهێنان، بەرهەمهێنان و بەهای بەرهەمەکە، دیمەنی جەنگەکان، میوزیکال سکۆر کرا لەبەرامبەریشدا ڕەخنە لەلایەنە مێژووییەکەی گیرا لە ڕوانگەی چیڕۆکە خۆشەویستییەکەی واڵاس و جلووبەرگەکانی.[٤] فیلمەکە توانی ٧٥.٦ ملیۆن دۆلار لە ئەمریکا و ٢١٠.٤ ملیۆن دۆلاریش لە ئاستی جیهان کۆبکاتەوە. لە ٦٨ەمین دابەشکردنی خەڵاتەکانی ئۆسکار، فیلمەکە پاڵێوراوکرا بۆ دە خەڵاتی ئۆسکار، لەم نێوانەشدا توانی خەڵاتەکانی باشترین فیلم، باشترین دەرهێنەر، باشترین وێنەگرتنی سینەمایی، باشترین مەیکەئپ وە باشترین دەستکاری کاریگەری دەنگ بباتەوە. لە ساڵی ٢٠١٩، فیلمی (Robert the Bruce) دەرچوو کە نزیکبوو لەم فیلمە بەڵام ناوبانگ و سەرکەوتنی هاوشێوەی فیلمی دلێری نەبوو.[٥][٦]

خەڵاتەکان دەستکاری

ساڵ فیستیڤاڵ/بۆنە پۆلین وەرگر ئەنجام
١٩٩٥ ٦٨ەمین خەڵاتەکانی ئۆسکار باشترین فیلم Mel Gibson, Alan Ladd Jr. and Bruce Davey براوە
باشترین دەرهێنەر مێل گیبسۆن براوە
باشترین سیناریۆ کە بۆ فیلم نووسرابێت Randall Wallace پاڵێوراو
باشترین وێنەگری سینەمایی John Toll براوە
باشترین جلووبەرگ Charles Knode پاڵێوراو
باشترین دەنگ Andy Nelson, Scott Millan, Anna Behlmer and Brian Simmons پاڵێوراو
دەستکاری کاریگەری دەنگ Lon Bender and Per Hallberg براوە
باشترین دەستکاری Steven Rosenblum پاڵێوراو
باشترین مەیکئەپ Peter Frampton, Paul Pattison and Lois Burwell براوە
باشترین ئۆرجیناڵ سکۆر James Horner پاڵێوراو
٥٣ەمین خەڵاتی گۆڵدن گلۆب باشترین فیلمی دراما Braveheart پاڵێوراو
باشترین دەرهێنەر مێل گیبسۆن براوە
باشترین ئۆرجیناڵ سکۆر James Horner پاڵێوراو
باشترین سیناریۆ Randall Wallace پاڵێوراو
٤٩یەمین خەڵاتەکانی فیلمی ئەکادیمی بەریتانی باشترین دەرهێنان مێل گیبسۆن پاڵێوراو
باشترین فیلمی میوزیکی James Horner پاڵێوراو
باشترین پرۆدەکشن دیزاین Thomas E. Sanders پاڵێوراو
باشترین وێنەگرتنی سینەمایی John Toll براوە
باشترین دیزاینی جلووبەرگ Charles Knode براوە
باشترین مەیکئەپ Peter Frampton, Paul Pattison, and Lois Burwell پاڵێوراو
باشترین دەنگ Andy Nelson, Scott Millan, Anna Behlmer, and Brian Simmons براوە
خەڵاتەکانی ئێم تی ڤی

موڤی ١٩٩٦

باشترین فیلم Braveheart پاڵێوراو
باشترین ئەکتەری نێر مێل گیبسۆن پاڵێوراو
دڵخوازترین ئەکتەری نێر پاڵێوراو
باشترین دیمەنی ئەکشن Battle of Stirling پاڵێوراو
١٩٩٥ ٤٨ەمین خەڵاتەکانی نووسەرانی گیلدی ئەمریکی باشترین سیناریۆی ڕەسەن Randall Wallace


سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Braveheart (1995)". British Film Institute. Retrieved March 28, 2017.
  2. ^ ئ ا "Braveheart (1995)". Box Office Mojo. Retrieved February 7, 2013.
  3. ^ THR Staff (April 18, 2017). "Mel Gibson Once Threw an Ashtray Through a Wall During 'Braveheart' Budget Talks". The Hollywood Reporter. Retrieved April 18, 2017.
  4. ^ White, Caroline. "The 10 most historically inaccurate movies". The Sunday Times. Archived from the original on June 15, 2011. Retrieved November 15, 2013.
  5. ^ 'Robert the Bruce': Film Review، ماڵپەڕی ھۆلیوود ڕیپۆرتەر، ٢٣ی نیسانی ٢٠١٩ بڵاوکراوەتەوە.
  6. ^ "Weekend box office report: 28-30 June 2019". British Film Institute. 30 June 2019. Retrieved 5 August 2019.