سێر ویلیام واڵاس (لەدایکبووی ١٢٧٢ – مردووی ٢٣ی ئابی ١٣٠٥) سوارچاک و خاوەن ئەرزی سکۆتلەندی بوو کە بووە یەکێک لە سەرکردە سەرەکییەکان لە ماوەی جەنگەکانی سکۆتلەندیەکان بۆ سەربەخۆیی.

ویلیام واڵاس

William wallace.jpg
لەدایکبوون١٢٧٢
سکۆتلاند
مەرگ٢٣ ی ئابی ١٣٠٥ (لە تەمەنی ٣٥ ساڵیدا)
نەتەوەسکۆتلەندی
چالاکبوون١٢٩٧–١٣٠٥
ئایینمەسیحی کاسۆلیک

لەگەڵ ئەندرۆ مۆرای توانی ئینگلیزەکان بشکێنێ لە شەڕی پردی سترلینگ لە ساڵی ١٢٩٧، وە وەک پارێزەری سکۆتلەند خزمەتی کردوە ھەتا شکستەکەی لە شەڕی فالکیرک لە١٢٩٨، وە دواتر لە ١٣٠٥ واڵاس لە رۆبرۆیستۆن لە نزیک گلاسکۆ دەستگیر کرا و تەسلیمی پاشا ئیدوارد یەکەمی ئینگلتەرا کرا و بە تاوانی خیانەتی گەورە حوکمی ئەشکەنجە،خنکان و چوار پارچە کردنی بە سەردا جێبەجێ کرا.

واڵاس لە میراتدادەستکاری

فیلمی دڵێکی ئازا (braveheart) لە دەرھێان و نواندنی میڵ گیبسن و نوسینی ڕاندڵ واڵاس باس لە ژیانی ویلیام واڵاس ئەکات ئەم فیلمە سەرکەوتنێکی گەورەی بە دەست ھێنا و ٥ خەڵاتی لە ئەکادیمی ئەواردز بە دەست ھێنا.